کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

عادل چه‌رمه‌گایی: پلینیۆمەكەى ئەمجارە یەكێتى بەرەو كوێ ئەبات ؟

پاش چەندین ساڵ لە دواكەوتنى كۆنگرەى سێ و كەڵەكە بونى كێشە زۆرو زەوەندەكانى ناو یەكێتى و دوا جار تەقینەوەى ئەو كێشانە و واز هێنان و جیابونەوەى ئەو كۆمەڵە كادرەى یەكێتى و لە دەست دانى جەماوەرێكى زۆرى ئەم حیزبە و دۆڕاندنى لە هەڵبژاردنێكى گەورەداو لە دەست دانى زۆربەى ناوچەكان و نەهاتنەوە هۆشى سەران و سەركردەكانى...

عادل چه‌رمه‌گایی: تاڵەبانى لە ترسى چى نەشتەرگەرییەكەى نەكرد؟

تاڵەبانى لە ترسى ئەوەى نەوەكو شوێنەكەى لێ بسێنەوەو بە هۆى نەخۆشیەكەیەوە نان بڕاو بێت ناڵێ نەخۆشم , چونكە ئەگەر ووتى نەخۆشم و پەكم كەوتوە ئیتر ئەبێت ووردە وردە پۆستەكانى تەسلیم بكاتەوە , بەڵام سەرۆكەكانى ئەم ووڵاتەى ئێمە و بگرە ئەوانى تریش كە بونەتە خاوەن كورسى هیچ كاتێك دان بەوەدا نانێن كە نەخۆشن یان...

عادل چه‌رمه‌گایی: خێرە وازوو لە گۆڕان كەوتنە تەقە

((باوەڕم بە گۆڕانەكەى نەوشیروان مستەفا نەماوە و منیش دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگى سەباحى على قارەمان ,ناونیشانى ئەو دەوبابەتەن كە كە هەردوو بەڕێز ((كاك سەباح و ڕۆشار)) نوسیویانە هەرچەندە ئەوە ڕاى ئەو دوو بەڕٍێزەیە و ڕێز لە ڕاكانیان دەگرم بەڵام لەگەڵ دەربڕینى ڕاى خۆیاندا كۆمەڵێك هێرشى ناڕەوایان كردۆتە سەر سەرجەم...

عادل چه‌رمه‌گایی: ڕاپۆرتەكەى لڤین سەرۆكى خستە سەر هەزە

ژمارە 104 ى گۆڤارى لڤین نهێنیە كى گەورەى دركاند كە ئەو نهێنیە بوە بوركان و تەقیەوە , ئەو ڕاپۆرتە ئەوەندە گرنگ بوو كە هەموو بۆمان دەركەوت ئەم بەناو سەرۆكانەى ئێمە چۆن داهاتى ئەم میللەتە بە فێرۆ ئەدەن , بە جۆرە ها بیانوو پارەى ئەم میللەتە تەخشان و پەخشان ئەكەن و بە ئارەزووى خۆیان چۆنیان بوێت ئاوا سەرفى...

عادل چه‌رمه‌گایی: بەڕاستى دەبێژم دكتۆر فوئاد ئەتۆ جیاوازى ...

لە كۆنگرەى دووەمەوە كە بە كۆنگرەى چەپڵە ناوبانگى دەركردو هەر بە چەپڵەش ئەوەى تاڵەبانى مەبەستى بوو دەرى چاندەوە , لەو كۆنگرەیەدا ئەم دختۆرە فوئادە پرۆژەیەكى هەبوو كە برادەرانى ئەندامى كۆنگرە ناویان نابووپرۆژەى كەشتى نوح , لە و كۆنگرەیەدا باسى كردو خستیە دەنگانەوە , خۆش بەختانە هیچ دەنگێكى بەدەست نەهێناو...

عادل چه‌رمه‌گایی: ئازاد جوندیانى نوسینەكانى شتێكەو كردەوەكانى شتێكى تر

لە ڕاپۆرتێكى سڕى و سڕى للغایەى ئازاد جوندیانیدا كە بۆ تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى ناردوە باس لەو هۆكارانە ئەكات كە یەكێتى توشى ئەو شكستە گەورەیە كردوە , ئەم ڕاپۆرتە سڕى و سڕى للغایەیەى ئازاد جوندیانى دەست ڕۆژنامەى هاوڵاتى كەوتوە و لە ژمارە (562)ڕۆژى شەممە 24/9/2009) دا بڵاوى كردۆتەوە ,هەرچەندە ڕاپۆرتەكە...

عادل چه‌رمه‌گایی: ئەرسەلان بایز لە چى توڕەیە ؟

دوایى دەرچونى ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى 25/7 و دابەش كردنى پێش وەختى پۆستەكانى حكومەت و پەرلەمان لە نێوان دووحیزبە مافیاكەى كوردستانەوە پۆستى سەرۆكى حكومەت بە هەزار تكاو ڕجا درا بە یەكێتى و پۆستى سەرۆكى پەرلەمانیش درا بە پارتى , دوایى ئەوەى یەكێَتیش توشى ئەو دۆڕاندنە گەورەیە بوو بەتایبەت لە سلێمانى...

عادل چه‌رمه‌گایی: بۆ ئەم ساڵ لە مەڵبەندى سلێمانى جەژنانە نەدرا ؟

پارەى دزراوى ئەم میللەتە بەردەوام ئەو چەكەبوو بەدەسەت دەسەڵاتەوە كە خەڵكیان پێ كڕیوە ,دەسەڵاتى نەخۆشى كوردى بێجگە لە پارە هیچى تریان بە دەسەتەوە نەبوە بۆ ڕاكێشانى خەڵك و كۆكردنەوەیان لە دەورى خۆیان , ئەم دیاردەیە بەتایبەت لە ناو یەكێتیدا هەر لە سكرتێرە نەخۆش و خەڵەفاوەكەوە بیگرە تا سەر بچوكترین لێپرسراویان...

عادل چه‌رمه‌گایی: هەموو ڕۆژێكى پێشمەرگایەتى ملێونێك دۆلار كەوتوە لە سەرمیللەت

ئەوانەى ئەمڕۆ خۆیان بە لێپرسراوو كاربەدەستى ئەم ئەم هەرێمە ئەزانن و منەتىئەوە ئەكەن بە سەرماندا كە پێشمەرگە بون و شۆڕشیان كردوە سەدان جار هەقى ئەو ڕۆژانەیان لەم میللەتە كردۆتەوە و بە زیادەوە پارەىئەو ڕۆژانەیان لێ وەرگرتوینەتەوە كە لەو شاخە بون , لە كاتێكدائەوان لەو شاخەش وەكو ئێستا لە خۆشى دا بون و باشترین...

عادل چه‌رمه‌گایی: مەڵبەندى سلێمانى بە نان بڕین تۆڵەى خۆیان دەكەنەوه‌..

لەوڕۆژەوەى بەرزانى ئەحە سمێڵ بۆتە بەرپرسى ئەو مەڵبەندەى سلێمانى , ڕۆژ بەڕۆژ لێكترازانى یەكێتى و جەماوەرى سلێمانى زیادى كردوە و تا واى لێ هات لە سەر دەستى ئەم مەڵبەندە و باندە كەى یەكێتى توشى گەورەترین شكستى سیاسى و ئەخلاقى بوو ئەمە ئەوەى دەرخست خەڵكى ئەم شارە ئاشنانین بەم دەموچاوانەى ئێستا لێپرسراون...

عادل چه‌رمه‌گایی: مەلا بەختیار دەست لە كار دەكێشێتەوە

كورد ئەڵێ: نەبوونى، فێرى هەموو شتێكت ئەكات , منیش ئەڵێم دۆڕاندنیش یەكێتى فێرى زۆر شت کرد. هەژدە ساڵى ڕەبەقە حیزب و حكومەت بە دەست كۆمەڵێك كەسەوەیە كە بە تەواویى بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخیان كردوە، مەگەر مردن یان وەكو ئەم جارە تڕۆ كردن ئەگینا هیچ یەكێك لەو بەناو بەرپرسانە ئامادە نین و نابن واز لە بچوكترین...

عادل چه‌رمه‌گایی: وەڵامێك بۆ نوسێنێكى پڕ لە درۆى هیوا سورداشی

ئەم هیوا سورداشیە دیارە درۆى بە شیرەوە خواردوە و جاشێتیشى بۆ بنەماڵەى جەلۆى كورد فرۆش و بەرزانى ئەحە سمبَێلى دۆڕاوى بە شیرەوە خواردبێت , ئاخر كوڕینە درۆى وا هەیە قەسەم بەو خوایە ئەگەر وەڵامى نەدەیتەوە دڵت ئەتەقێ , من وەڵامى هیوا نادەمەوە بەڵام ڕاستیەكان بۆ خەڵك ڕوون دەكەمەوە , ئەم...

عادل چه‌رمه‌گایی: هەباسە لە مەڵبەندى سلێمانى چ باسە

ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى ئەم جارەى پەرلەمانى كوردستان ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى توشى سەرسامیەكى وا كردوە ئێستا لەناو مەڵبەندو كۆمیتەكاندا كەس سیقەى لە سەر كەس نەماوە , ئەوەى یەك تۆز گومانى لەسەر بێت دەیان جاسوسى بۆ دانراوە , بۆ ئەوەى بزانن چۆن دەنگى داوە , تەنانەت دواى بڵاو كردنەوەى ئەنجامەكان موچە ى كادرەكان...

عادل چه‌رمه‌گایی: دووڕووى تاڵەبانى یەكێتى توشى ئەو دۆڕاندنە كرد

پێم خۆش بوو سەرەتا بە نامەیەكى تاڵەبانى دەست پێ بكەم كە لە 31ى ئابدا دواى تێك شكاندنى هێرشەكانى پارتى بۆ سەر دوكان بۆ كۆسرەتى ناردوە , ئەوە ڕایى تاڵەبانى بوە لەسەر ئەو خیانەتكارە كورد كوژە , بەڵام بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و سەر شۆڕى بۆ ئەو بنەماڵەیە واى لە تاڵەبانى كردوە لە خائینەوە مەسعود ببێت...

عادل چه‌رمه‌گایی: بەرزانى ئەحە سمێڵ لە توى مەلیك هوها باران كرا ..

دواى ئەوەى شێخ جەعفەرى داوێن پیس لە شەقامى توى مەلیك كەئێستا كراوە بە شەقامى گۆڕان خۆى تاقى كردەوە و بە هەڕەشە و گوڕەشە و لێدانى خەڵك و تەقە كردن خۆى نواند و دوایش ڕاى كرد , دواى شێخ فس فس پاڵەوانەكەى مەڵبەندى سلێمانى بەرزان ئەحە سمێڵ ئەویش هات و خۆى تاقى كردوە , ئەو بەرزانەى لە شاخ تەنها تفەنگەكەى بۆ...