کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود دواى سنگ خواردن ئەبێت سنگ بكوتێ

Saturday, 17/07/2010, 12:00


دەمێكە دزەكانى ئەم ووڵاتە دەمیان ژەنیوەتە سامانى ئەم ووڵاتە و تاڵان فرۆشى ئەكەن , بەتایبەت لە دواى ڕاپەڕینەوە سەرانى حیزبە كوردیەكان بە هەمویانەوە و بەتایبەت دوو دزە زەبەلاحەكەى پارتى و یەكێتى لە ئاودیو كردن و بەتاڵان بردنى بەروبومى ئەم ووڵاتە درێغیان نەكردوە, هەموو بیرمانە سەرەتایى ڕاپەڕین چۆن بە حیمایەى پێشمەرگە و نامەى لێپرسراوان چى كەل و پەلى بەنرخى ئەم ووڵاتە هەیە ئاودیوى ئێران كرا , شەوانە بە ڕیز شۆڤڵ و گرێدەرو شتە بەنرخەكان ئاودیو ئەكران , ئەوا بۆ بیست ساڵ ئەچێ ئەمانە حاكمن لەم ووڵاتە , هەرچى بۆیان كرابێت لە تاڵانى و دزى و گەندەڵى كردویانە , هەتا چۆڕ بڕیان كرد ,ئینجا ووتیان ئەمە خیانەتە و نابێت شتى وا بمینێ , كاتێك دەستیان دایە ئەم كارە یەك شۆڤڵ لەم ووڵاتەدا نەما , ئەوە چەندین ساڵیشە نەوتى ڕەش كە سامانێكى ئەم ووڵاتەیە , لە ڕێگاى مەرزەكانى باشماخ و پەروێز خان و حاجى هۆمەرانەوە ئاودیو ى ئێران ئەكرێت ,من پەیوەندیم نیە بە سەر ئەوەى كە ئەمان ئەو ئابڵوقە ئابوریەى سەر ئێرانیان شكاندوە , ئەوە با ئەمریكا خۆى قسە بكات , هەرچەندە كردیشى , بەڵام من باس لەو دزیە ئەكەم كە ئەم جوتە , ئەم دوو حیزبەى سەردەمانێك خۆیان بە پارێزەرى دەستكەوتەكانى كورد ئەزانى كەچى ئێستا ,نەك پارێزەر بەڵكو تاكە دز ئەمان دەرچوون , جاران لە دزەكانى دەرەوە ئەترساین كەچى ئێستا ترسى گەورەمان دزەكانى ناوەوەن , مەسعودو بنەماڵە خائینەكەى مەسعود لەوەتى بە زۆر خۆیان سەپاندوە بە سەر ئەم شۆڕشەدا هەر خەریكى دزى و خیانەت و جاشایەتى بوون , دزەكانى دەرەوە ئەگەر ڕەحمێكیان لە دڵادا بوایە ئەوا ئەمان هەرچى شەرەف و ویژدان و كەرامەت بێت لە ئاست ئەم میللەتەدا نیانە , پاش چەندین ساڵ لە دزینى ئەو نەوتە , بەبەر چاوى ئەمانەوە ئاو دیو ئەكرا , پارەكەى دەچوە سەر حسابەكەى ئەمان , ئەمان ئاگایان لە خشەى ماروو مێروو هەیە لەم ووڵاتەدا , ئەزانن چى ئەبێت و چى نابێت , كەس ئەقڵى ئەمە ئەبڕێت سەرۆكى هەرێمەكەمان كە لە تەنیشت بارەگاى خۆیەوە ڕۆژانە سەدان و بگرە زیاتریش تەنكەرە نەوت ئاو دیو ئەكرێت سەرۆك بڵێ من ئاگادارى ئەمە نیم , كێ ئەمە قبوڵ ئەكات , چۆن ئاگادارن لە دنیادا چى ڕوو دەدات , چۆن ئەزانن مخابەراتەكانى دنیا پیلان دژى سەرۆكى هەرێم ئەگێڕن , ئەى چۆن ئاگادارنین لە مەرزى نێو دەوڵەتى حاجى هۆمەرانەوە كە بەبەردەم ماڵەكەى سەرۆكى هەرێمدا ئەڕوات و ئاگاى لەم هەموو تەنكەرە نەبێت , كەواتە یان سەرۆك زۆر گێلە یان گەرەكیەتى خۆڵ بكاتە چاوى هەمومانەوە , چەندین ساڵە و بەتایبەت نزیكەى ساڵێكە هەموو سایت و ڕۆژنامە نوسان هاواریانە و پێتان ئەڵێن نەوتى كوردستان بە قاچاخ ئاو دیو ئەكرێ , بۆ ئەمەشیان دیارە متابەعەتان نیە ,ئەگینا چۆن شتى وادەبێت ڕۆژانە سەدان تەنكەر نەوتى ڕەش ئەڕوات ئێوە ئاگادار نەبن , سەرۆك درۆى فەرموو ئاگادارە , بەڵام ئەیەوێت عەیبەكە لە سەر خۆى لاببات ,ئەم بنەماڵەیە لە دزى و ڕاووڕوت لەوەتى هەن درێغیان نەكردوە , ئاشبەتاڵیان بە شۆڕشێك كرد تەنها لە بەر خاترى ئەو سەروەت و سامانەى هەیبوو هەمویان بردە دەرەوەى كوردستان ,شەڕى ناوخۆیان هەڵگیرساند لەبەر خاترى گومرگەكان و هەزاران ڕۆڵەى ئەم میللەتەیان بە كوشت دا , جەندرمەى توركیا و حەرەس جمهورى عێراق و پاسدارى ئێرانیان هێنا تەنها بۆ ئەوەى ئەو خێرو بەرەكەتەى مەرزو گومرگەكان هەیە خۆیان دەستى بە سەردا بگرن , ئەى ئێستا ئەو نیعمەتەجوانە , هەیە , ئەو پارە بەلاشە مۆڵە هەیە چۆن نایدزن , تۆ مەیكە و خوات ئەتداتێ ئەمەیە , مەسعود دەمێكە دزى ئەكات , كورد واتەنى دەمێكە سنگ ئەخوات , وا ئەمریكا و عێراق و خەڵكى كوردیش ووریا بونەتەوە , ئیتر كەس لێیان قبوڵ ناكات , ئیتر باوى سنگ خواردن نەما , ئیتر ئەم دزانە ئەبێت سنگەكەیان بكوتن , ئەمان چیان لە سەدام زیاترە بۆ ئەمریكا ,بگرە سەدام زۆر لەمان باشتر خزمەتى ئەمریكاى كرد كەچى چارەنوسى بە چى گەیشت , ئەمانیش هەرواى لێ دێت یوم الحساب نزیكە و ئەمریكاش جارێ ئیشى پێیانە , كە تەواو بوو , یەكى یەك شەقیان تێ هەڵئەدات و هەمویان لە سەر زیندوو ئەكاتەوە , دەمێكە ئەم میللەتە سنگ ئەكوتێ و ئەوانیش ئەیان خوارد ئیتر كاتى ئەوەیە دزەكان سنگ بكوتن و ئێمەش بیخۆین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە