کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جاشیەتیتان بۆتەرك ناكرێ

Thursday, 25/11/2010, 12:00


خیانەت و جاشایەتى كە مرۆڤە ناپاكەكان فێرى بوون قەت بۆیان تەرك ناكرێ , ئەمانەش كە ئەمڕۆ لێمان بونەتە سەرۆكو مەرۆك , چونكە بە شیرى خیانەت و لە ناوى بێشكەى خیانەتدا گەورە بوون قەت ناتوانن تەركى بكەن , ئیتر یان بە كردەوە , یان بە قسە , یان بە ئیشارەت جاشایەتى خۆیان دەمە زەرد ئەكەنەوە , گوێ نادەنێ , گرنگ ئەوەیە دڵسۆزى خۆیان بسەلمێنن ,ماوەیەك لەمەو پێش تاڵەبانى ووتى , سیاسەتى توركیا لە عێراق شكستى هێنا وە ,كەچى نێچیر ى خائین زادە هەرزوو وەڵامى تاڵەبانى دایەوەو هەر بۆدەمە زەرد كردنەوەى جاشایەتیەكەیان ووتى نەخێر سیاسەتى توركیا لە عێراق زۆر سەركەوتوانە بوە , توركیا تۆ مەیكە و خوا ئەداتێ , تۆ هەر قسەمەكە ئەم جاشە باشانەت هەبێت , ئیتر خەمى چیت هەیە , ئەوەتا نێچیر ئەبێتە محامى ئێوە و ئەو تاوانبار كردنەى تاڵەبانى بە ڕاست نازانێ و ئەڵێ توركیا سەركەوتو بوە , خۆ ووتە بیژى حكومەتى توركیش ئەمەى نەووتوە , قسە لەمە باشتر هەر نابێت , ئەبێت توركیا دڵخۆش بێت لەم هەرێمەى ئێمەدا ئاوا جاشزادەكان هەن بەرگرى لێ دەكەن , جا لەمە باشتر دەست كێ دەكەوێت ,ئەمان ئامادە بوون لە پێناوى توركیادا بە هەزاران جاشى خۆیان بە كوشت بدەن ,پیش جەندرمەكان ئەكەوتن و سەنگەر بە سەنگەرى پەكەكەیان دەست نیشان ئەكرد , چاوساغى فڕۆكە و تۆپەكانى توركیا جامانە سورە ڕوو زەردەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى بوون , چەندین ساڵ شەڕى كوردى باكوریان كرد لە پێناوى توركیادا , بەلایانەوە شانازى بوو , ئێستاش لە سەر هەمان كارى پێشوویان ئەبێت بەرگرى لە ئاغاكانیان بكەن لە توركیا , هەر ئەم نێچیرە بوو لە چاوپێكەوتنێكى ڕۆژنامەیەكى توركیدا ووتى ئێمە وەكو پارتى 3500 كەسى خۆمان بە كوشتداوە لە پێناوى سەروەرى خاكى توركیا دا ,جا كەسێك ئەمە كارى بێت ئاوا بێ شەرمانە باسى جاشایەتى خۆیان بكەن , ئاساییە ئێستاش بەرگرى لەو توركیا یە بكەن , كە ڕۆژانە سەدان كورد ئەكوژن , تەنانەت چەكى قەدە غە كراوى كیمیایش دژى پێشمەرگەكانى پەكەكە بەكار دێنن , هەمووشارەكانى كوردستان پڕە لە پیاوەكانى میت و جەندرمە , بۆ كورد كوشتن هاتون , كەچى ئەمانە هەر بەرگرى لەو فاشیانە ئەكەن , ئەوەى تورك كردویانە و ئەیكەن بەرامبەر بە كوردى باشوور و باكور نمونەى نیە , بە ئێستاشەوە , كەچى ئەوەتا جاشە گرگنێكى وەكو نێچیر سیاسەتەكانى تورك بە سەركەوتوو دادەنێت و بەرگرى كوێرانە ئەكات , من باسى تاڵەبانى ناكەم , ئەو بخەرە قوتوەوە , بەڵام ئەوە تورك بوو نەیان دەهێشت پۆستى سەرۆك كۆمارى بەر كورد بكەوێتەوە , ئەوە تورك بوون ڕێگر بوون لەوەى كورد جارێكى تر ببێتەوە بە شت لە عێراقدا , ئەو پرۆژەیەى مەسعودى خائینیش هەر توركیا بۆى داڕشتبوو , هەر بە فشارى توركیش بوو پارتى و مەسعود بەرگریان لە كۆنە بەعسیەكى تاوانبارى وەكو عەلاوى و لیستى عێراقیەى پڕ بەعسى دەكرد , ئەوە هەر توركیایە ئێستاش توركمانەكانى كەركوك هان ئەدات سەرژمێرى لە كەركوكدا نەكرێ , لیستى عێراقیەش بە هاندانى توركیا دژى سەرژمێرین , ئەمانەى هەموو دژى كورد كردوە , كەچى گرگنە پیاوێكى هەرزەى وەكو نێچیر دێت و بەرگرى لەو فاشیانە دەكات كە سەدان ساڵە دەستیان بە خوێنى كورد سورە , ئێوە خیانەتتان بە شیرە وە خواردوە , بۆشتان تەرك ناكرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە