حیزب خۆى ئەمان كوژى و هەر خۆشى چارەسەرمان ئەكات
Wednesday, 02/03/2011, 12:00
لە دوایى ئەوەى رۆژى 17/2/2011 جەماوەرى شارى سلێمانى لەبەردەم سەراى سلێمانى خۆپیشاندانێكیان سازدا و دوایش بەشێك لەو جەماوەرە بەرەو شەقامى مەولەوى كەوتنە رێ و وویستیان بەرەو سەهۆڵەكە بڕۆن , بەڵام لەبەردەم لقى چوارى پارتیدا لە لایەن چەتەكانى بنەماڵەى خائینى بارزانیەوە ئەو گەنجانەى بەنیاز بون لەوێوە بڕۆن , سەرەتا لە لایەن چەتەكانى بنەماڵەوە درانە بەر بەردو دوایش جەماوەر جوابى دانەوە , ئیتر چەتە مافیاكانى بنەماڵە بە جۆرەها چەك كەوتنەگیانى ئەو لاوە خوێن گەرمانە و هەر لەوێدا گەنجێك شەهید بوو وە 57 گەنجیش خەڵتانى خوین كران , ئەم هەموو هێرشى فیشەكە كە چەتەكانى بنەماڵە بەرامبەر بە خەڵكى سلێمانى كردیان بەبەر چاوى هێزەكانى ئاسایش و پۆلیس و دژە تیرۆرى سلێمانیەوە كرا , كەچى ئەم بێ غیرەتانە كە بە حساب پارێزەرى خەڵكى سلێمانین نەیان توانى بەرگرى لەو گەنجانە بكەن , تەنانەت پاش ماوەیەكى زۆریش فریاى بریندارەكان كەوتن , چەتەكانى بنەماڵە بە دەمانچەى ڕووتەوە دابەزیبونە ناوەڕاستى شەقامەكانەوە و تەقەیان لەو گەنجە بێ چەكانە دەكرد, كەچى یەك ئاسایش غیرەتى نەجوڵا بەرگرى لە كوڕانى شارەكەى بكات ,هەر پیاوانى ئاسایشیش بوون تەقەیان لە لقى چوار كرد ,بۆ ئەوەى بڵێن خۆپیشاندەران تەقەیان كردوە بێجگە لەمەش لە ڕۆژانى دواى ئەمەش بە سەدان كەسى تر بە دەستى چەتەكانى تاڵەبانى ئاسایش و دژە تیرۆر و پۆلیس و میلیشیاكانى تر خەڵتانى خوێن كراو ن و چەندان لاوى تر شەهید كران ,تا ئەم ساتە حیزب نەیتوانى ڕێگا لەو چەتانە بگرێ و بڵێ وا لە خەڵكى ئەم شارە مەكەن , بەڵام دواى ئەوەى دەیان گەنجى ئەم شارەیان سەقەت كرد , تازە بە تازە هێرۆى لێپرسراوى مەڵبەند بریندارەكان ڕەوانەى دەرەوەى كوردستان ئەكات ,ئاخر هێرۆى بلەى ئەحە ڕەشى یەكەم جاشى كوردستان بە حساب ئێوە لەم شارەدا كاربەدەستن , هیچ شتێك لەم شارەدا بە بێ ئەمرى ئێوە ناكرێ , كەچى بە تەنها سەعاتێك دەیان كەس بریندار بوون و پەككەوتە بوون , چەندین لاوى خوێن گەرم شەهید بوون ئێوە تەنها قسەیەكیشتان نەكرد , نەك ئەمە بەڵكو بڕیارتان دا هێزێكى نامۆ بە خەڵكى ئەم شارەتان هێنایە سەر لاوانى شارەكەى خۆتان , بەبەر چاوى ئێوەوە دەیان گەنجى ئەم شارە پەككەوتە بوون و بەتەماى ژیان نین , تازە ناردنیان بۆ هەندەران چ مانایەكى هەیە , ئێوە ڕاستتان ئەكرد , دڵسۆزى خەڵكى ئەم شارە بوون نەتان هێشتایە چەتەكانى بارزانى تەقە بكەن و لاوان خەڵتانى خوێن بكەن , تازە چ سودێكى هەیە , ئەم كارە ئەگەر بشكرێ پێویستە حكومەت بیكات نەك حیزب , چونكە حیزب خۆى تاوانبارى سەرەكیە , بۆ حكومەت ئەمە ناكات , بۆ ئەبێت دكتۆر ڕێكەوت بڵێت ((ههر بریندارێك پێویست بكات، له ڕێی مهڵبهندهوه ههوڵ دهدرێت بۆ چارهسهركردن ڕهوانهی دهرهوهی وڵات بكرێت)) ئەو هێرۆخانەى كە دكتۆر ڕێكەوت باسى ئەكات و ئامادەیە بریندارەكان ڕەوانەى دەرەوە بكات , ئەى بۆ ئەو چەند ڕۆژەى تەقە لەو لاوانە ئەكرا یەك قسەى نەدەكرد , ئەى ئەو هێرۆخانە بۆ ڕێگاى دا زێڕەڤانى بێنە ناو سلێمانیەوەو لاوانى شارەكەى ئاوا پەككەوتە بكەن , ئەو كاتە هەڵویستى هەبوایە نەك دوایى پەككەوت بونى ئەو لاوانە ڕەحمى بجوڵێ و ڕەوانەى دەرەوەیان بكات , ئەمە چەندى بە چەند , بۆ ئێستا خاتوو هێرۆ ئەرك ئەكێشێ , ئەى ئەو ڕۆژانە بۆ ئەركى نەكێشا و بەو چەتانەى كوڕەكەى بڵێ كە ناویان دژە تیرۆرە بڵێ گەنجانى ئەم شارە وا لێ مەكەن , هێرۆ بۆ ئەمە ئازایە , بەڵام بۆ بەرگرى لە خەڵك ئازا نیە , زۆربەى ئەو گەنجانە بە فیشەكى چەتەكانى سەر بە كوڕەكەى و ئاسایشەكەى یەكێتى وایان لێ هات , زۆربەى ئەو ئاسایش و پۆلیسەى تەقەیان دەكرد ئەندامى مەڵبەندەكەى ئەو بوون و ئەشیان ناسێ ئەى بۆ تەسلیمى دادگایان ناكات , كەواتە ئەم ئیشانەى هێرۆ تەنها بۆ ئەوەیە خەڵك بڵێ یەكێتى و هێرۆ ئیشێكى باش دەكەن , با ئەو كاتە ئەوەى بكردایە نەك ئێستا دواى پەككەوتنى گەنجەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست