سەرۆك جامەكەمان پڕ بوە و لێى ئەڕژێ
Friday, 28/01/2011, 12:00
هیچ نەتەوەیەك و میللەتێك نیە تا نەگاتە تینى پەنا بۆ خۆپیشاندان و شۆڕش بەرێ , بەڵام كە گەیشتە تینى ئیتر هیچ دیكتاتۆرو دەسەلاتێك ناتوانێ بەرى پێ بگرێ , ئاخر دیكتاتۆرەكانى جیهان هیچ جیاوازیەكیان نیە لە هەر شوێنێك بن , نەتەوەكانیش لە هیچ شوێنێكى ئەم جیهانەدا زوڵم قبوڵ ناكەن , ئەوەى خەڵكى تونسى هێنایەیە سەر شەقامەكان و بەردەوام بوون تا حكومەتەكەیان ڕووخان زوڵم و گەندەڵى و ناعەدالەتى و دزى بوو ,دیكتاتۆریەت و خیانە ت و دەسەڵاتى بنەماڵە كان بوو , ئەوەتا لێرەش زۆر بە زیادەوە ئەمانەو بگرە زیاتریش هەیە , كەچى تازە سەرۆكە خەڵەفاوەكەمان ئەڵێ ((كوردستان بهتونس بهراورد ناكرێت)) ئەبێت لاى مەسعود ئێرە بە كوێ بەراورد بكات بە دوبەیى , یان بە ئەوروپا ,ئاخر لێرە بێ كارى ,نەبونى كارەبا , خزمەتگوزارى , نەبونى ئازادى , زیندانى نهێنى , تیرۆرو كوشت و بڕ , دزى , گەندەڵى , خیانەت , دەسەڵاتى بنەماڵەیەكى خائینى وەكو بنەماڵەى مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانى , نەبونى سوتەمەنى , ڕێگاو بان , دزى لە میللەت ,خۆ تونس كەمتریشى هەبوو , كەچى حكومەتیان ڕوخان ,ئەوەتا ئێمە زیاتریشمان هەیە , ئیتر بۆ بەراورد ناكرێ , ئەوەتا كوردستان بۆ ئێمە بۆتە جەهەنەم و بۆ ئێوەش بۆتە كۆمپانیایەكى گەورە و داى ئەدۆشن , ئەوەتا حیزب و حكومەت و میللەتیش دائەدۆشن ,ئەى ئیتر چۆن بەراوردى نەكەین ,بیانوى سەرۆكى خائین ئەوەیە كە ئەڵێ ((، ئێمە بە هۆی تانك و زریپۆشەوە نەهاتوینەتە سەر دەسەڵات، بەڵكو بە هۆی هەڵبژاردنەوە هاتوین)) ئاى لەونەزان و خەڵەفاوە ئەوەندە ئێمە بە گێل ئەزانێ وا ئەزانێ بیرمان چوە , ئەى ئەوە كێ بوو بە سوارى دەبابەكانى بەعس هاتە هەولێرەوە , باشە خۆ سەرۆكى تونیسش بە دەبابە نەهات , باشە خۆ ئەویش بڕواى بە هەڵبژاردن هەبوو ,خۆ تۆ سوپاى بەعست هێنا ئەو ئەوەشى نەهێنا ,خۆ خەڵكى تونسیش لەبەر ئەوە بن عەلیان نەڕوخان كە بە سوارى دەبابە هاتوە , خۆ هەر خەڵكى ئەو ووڵاتە بون دەنگیان دایە , بۆیە ڕوخانیان لەبەر ئەوەى دواى هەڵبژاردن بوە دیكتاتۆر و گەندەڵ و دزو بەد ڕەوشت , خۆ خەڵكی ئێرەش كە لە ئێوە توڕەن لەبەر ئەوە یە خەڵك لێرە ژیانى نیە , كارەبا و ئاوى نیە , كارو كاسبى نیە , ژیانى نیە , خەڵك ئەبینێ تاك بە تاكى بنەماڵەكەتان لە پۆست و پلە باڵاكانى ئەم ووڵاتەدان , خەڵك باش ئەزانێ ئەوە بنەماڵەكەى ئێوە ن سەرجەم كایەكانى ژیانى خەڵكتان بە دەستەوەیە , چى ماوە لێمان داگیر نەكەن , ئەرزو ئاسمان , چیاو دەشت و دۆڵ و گردەكانیش نەماوە ئێوە داگیر ى نەكەن , سەرى ڕەش سەیرانگایەكى ئەم ووڵاتە بوو ئەوا بیست ساڵە لە لایەن بنەماڵەكەتانەوە داگیر كراوە , خۆ لەوانەیە بن على ئەمانەى نەكردبێت , ئیتر بۆ ئێرە بەراورد نەكەین بە تونس , ئەوەتا هەزاران دەرچووى زانكۆكان یان پۆلیسن یان كرێكار , ئەوەتا گەنجى ئەم ووڵاتە بۆ تاكە دینارێك ئەچن بە ئاسماندا , بەس ئێوە سەیرى ژیانى خۆتان و ماڵ و منداڵتان بكەن لەگەڵ خەڵكى ئەم هەرێمەدا ,ئێستا كوردستان تەنها بۆ ئێوە بە هەشتە , ئەم ووڵاتە گەنجى تیا نەما هەمووى سەرى خۆى هەڵگرت , ئەوەتا لە ئەوروپاش وازیان لێ ناهێنن و داوا دەكەن بیان گێڕنەوە بۆ ئەوەى مل كەچى ئێوە بن ,ئەوە تا خۆ پیشاندان لە خەڵك قەدەغە ئەكەن ,خۆ تونس بیست و چوار سەعاتە كارەباى هەبوو , لێرە مولیدە ئەهلیەكان نەبوایە شارەكان ئەبونە لادێ , وێنەیەكى تونسم بیرە كە خۆپیشاندەران بۆ بەردێك ئەگەڕان بیگرنە حكومەت دەستیان نەدەكەوت , كەچى لێرە جادەكانمان پڕە لە بەرد و چاڵو چۆڵ ,ئیتر چۆن بەراوردى نەكەین ,ئەى سەرۆك دڵى خۆت بەمانە خۆش مەكە , نمونەى تر زۆرە و خەڵك باشى بیرە و ڕاپەڕینێكى تر زۆر نزیكە , خەڵك جامى قین و توڕە بونى لێوانە لێوە و لێى ئەڕژێ , ئەوەتا كارەبا نیە و وەزیرە پارتیەكەى تۆ سوتەمەنى بۆ دابین ناكات , ئەوەتا لێپرسراوى لقەكەت ئەڵێ ئەگەر خەڵكى سلێمانى دەنگ نەدەن بە پارتى , پارتى ئامادەنیە خزمەتى خەڵكى سلێمانى بكات , ئەمانە چیە ؟ ئیتر بۆ لۆمەى خەڵك ئەكەن لێتان توڕە بن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست