ئەمنە سەوزەكەى هێرۆ شڵە ژان
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
لە گەڵ بلاو بونەوەى بەیاننامەكەى گۆڕان ,سەرجەم دام و دەزگاى جلالیەكان لە سلێمانى توشى هیستریا بوون ,هەر ئەو شەوەوەهیچ نەما نەیكەن ,بۆ ئەوەى تۆزێك لە ترسەكەى خۆیان بڕوێنەوە, ئەمەش پاشەڵ پیسى خۆیان دەر ئەخات , ئەگینا ترسى ناوێت ,لەگەڵ سەرجەم هەڕەشەو گوڕەشەكانیاندا كۆمەڵێك شتى تریشیان كرد یەكێك لەوانە ئەمنە سەوزەكەى سلێمانى بوو كە بەیاننامە كى پڕ سەر شۆڕیان بۆ خۆیان دەركرد و لە ڕێگەى كەسانى سەر بە خۆیان بەناو شاردا بڵاویان كردەوە ,ئەمەى خوارەوە بەشێكە لەو بەیاننامەیە پڕ ترسەى مەڵبەندەكەى هێرۆ نوسیویەتى خۆتان حوكم بدەن
جه‌ماوه‌ری بهشهرهفو ئازادیخواز
ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 29/11/2011 له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگدا له‌گرده‌كه‌ی گۆڕانه‌وه بانگه‌وازی كودهتاو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراو كه‌مه‌به‌ستیانه:
1- ئه‌م هێزه له هێزێكی و ریفۆرمه‌وه خۆی گۆڕی بۆ هێزێكی گێرهشێوێنوتێكدهر.
2-ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی كوردستانه له‌ناوبه‌رن .
3- ئه‌وان ده‌ڵێن دژی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبین وبه‌ڵام خۆیان كهبزووتنهوهیهكن ده‌ست ده‌خه‌نه چاره‌نووسی میلله‌تێك وشه‌رعیه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن په‌رله‌مان وحكومه‌تی گه‌لێك هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه .
4- ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌سته سه‌ربازیه نهێنهكانیانهوه ئاژاوه دروست بكهنو جارێكی تر خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م شاره بڕێژن.
5- ئه‌وان مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نی یه، ته‌نها كێشه‌كه‌یان گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته بۆخۆیان له‌ڕێی توندوتیژییه‌وه.
6- ئه‌وان به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردندا و 25 كورسیان له په‌ڕله‌مانی كوردستان و 8 كورسیان له په‌ڕله‌مانی عێراق به‌ده‌ستهێنانه‌وه، سه‌رباری ئه‌مه دیاره ئه‌وان باوه‌ڕیان بهدهستاودهستی ده‌سه‌ڵات نییه و ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵك ناگرن و ده‌خوازن له ڕێگه‌ی كوده‌تا و خوێن ڕشتنه‌وه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست .
7- ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی سیاسی كوردستان لهناوبهرنو ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان پێیان ناكرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه جێ به‌جێ بكرێت.
من تەنها ئەو بەشەم بۆ نوسیون كە ئەمانە ئەیانەوێت خەڵكى پێ بخەڵەتێن , ئەوان ئەوە نازانن ئەوە گۆڕانە جەماوەرى ڕا گرتوە كە نەیەنە سەر ئێوە , خەڵك گەیشتۆتە تینى , ئەوەندە پڕن چاوەڕێى گۆڕانیش ناكەن و لە پڕ ئەیدەن بە سەرتاندا , هەموو خەڵك بێجگە لە چڵكاو خۆرەكانى خۆتان و ئەوانەى بەرژەوەندیەكانیان لەگەڵ ئێوەدایە دژى ئەمەن , ئەوانەش بە پەنجەى دەستەكان ئەژمێرێن , زۆرینەى میللەت لە برسێتى و هەژاریدا ئەژین , لە بێ كارى و بێ كارەباییدا ئەژین ,لە كرێچێتى و ژیانێكى خراپ‌دا ئەژین , خەڵك كە لەو حاڵەتەدا بژى ئیتر دڵنیا بن كار وا بڕوات چاوەڕێى گۆڕانیش ناكەن , هەتا ئەم ساتەش ئێوە وەهم بۆ خۆتان دروست ئەكەن , ئەگینا گۆڕان نە شانەى چەكدارى هەیە و نە بە نیازیشن شتى وابكەن , ئێستا باوى خەباتى سیاسى و مەدەنیانەیە , باوى شۆڕشى فەیسبوك و ئەنترنێتە, گۆڕان بە 570 ووشە هەموو هێزو تواناى ئێوەى تاقى كردوە , ئەوەتا جەماوەریش ئێوەى بۆ دەركەوت , ئێوە تەنها بە بەیاننامەیەك ئاوا كونە مشكتان لێ بۆتە قەیسەرى ئەى ئەگەر زەنگى زەماوەندێكى تر , ڕاپەڕێنێكى تر لێ درا , خۆ لە ئەوروپاش خۆتان بۆ ناگیرێتەوە , ئەزموونى كوردستان هى خەڵك بوو , بەڵام تەنها ئێوە لێى سوود مەند بوون , كەسێك قسەیەكى زۆر جوانى كرد , ووتى ئەمانە جاران ئەیان ووت كوردستان یان نەمان , ووتى ئێستا كوردستانەكەیان بۆ خۆیان هەڵگرتوە و نەمانەكەش بۆ میللەت , ئێوە پیاوى ئەوەن دایم كوتەك و چەكوشتان لە سەر بێت ئەگینا هیچ ناكەن , كوتەكەى گۆڕان و خەڵك دەریان خست ئێوە تەنها بە كوتەك شت ئەكەن ,ئێوە كەى ئەمەندە خەمى ڕۆڵەى ئەم شارەتان بوە , ئەى ئەو كاتەى لە سەر كورسیەكانتان ڕۆژانە دەیان گەنجى ئەم شارەتان نە دەكرد بە قوڕگى ئاگرى شەڕى برا كوژیدا , خۆ گەنجى ئەو كاتەش هەر هى ئەم شارە بوون , بۆ ئەو كاتە بیرى خەڵك و لاوانى ئەم شارەتان نەبوو , بەڵام ئێستا لە پشت ختوكە دانى هەستى خەڵك و لاوانەوە ئەتانەوێت دەسەڵاتە مافیاكەى خۆتان بپارێزن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست