کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود هه‌رگیز سەرۆك نییه‌!.

Saturday, 25/12/2010, 12:00


لە خۆپیشاندانەكەى خەڵكى كۆیەى سەربەرز دژى ئیمزا كردنى یاساى خۆپیشاندانەكان لە لایەن ئەو پیاوەى تا بینە قاقاى نوقمى خیانەتە كە ئێستا تەزویر كردویەتى بە سەرۆكى هەرێم ,لەتەنیشت گەنجێكەوە دەڕۆیشتم بە دەنگى بەرز ئەمەى ئەووت (نە چۆلەكە تەیرە و نە .... حەیوانە و نە .... ئینسانە و نە مەسعود سەرۆكمانە) ئەم گەنجە لەگەڵ ئەو دروشمانەدا نەبوو كە خەڵكى خۆپیشاندەر ئەیانووت , ئەوەى سەرەوەى ئەووت , چومە لایەوە ووتم بۆ تۆ وەكوئێمە دروشمەكان ناڵێى ,كەچى ئەو زۆر داخ لە دڵ بوو , هەندێك جنێوى دا , ووتم ئەوە چیە ؟ ووتى كاكە ناهەقم نیە ئەو كەسە گرگنە بە سەرۆكى خۆم نەزانم , ووتى تازە لە دیك بووم , تەنها مانگێك بوو , جاشەكانى ئەو بەناو سەرۆكە باوكمیان لە شەڕى ناوخۆدا بە دیل گرتوە و تا ئێستاش ئەوە من خوێندكارى زانكۆم كەس نازانێ باوكم لە كوێیە ؟ خوشك و برایەكین تا ئێستا باوكمان تێر نەبینیوە , من تەمەنم مانگێك بوو , خوشكەكەشم ساڵێك بووكە باوكمان دیار نەما , جا كەسێك ئاوا بێ باوكت بكات , كفر نیە , خیانەت نیە ئەم گرگنە بە سەرۆكى خۆت بزانى , ئەوە نیە هەر ڕۆژەى شارێك , شارۆچكەیەك , دەڕژێنە سەر شەقامەكان و بە دەنگى بەرز هاوار ئەكەن ئێمە كەسێك بە سەرۆك نازانین كە دەست بخاتە بینمان و ئازادیمان لێ زەوت بكات , ئەوەتا هەر ڕۆژەى شوێنێك , بە هەزاران كەس ئەو مەسجە بۆ مەسعود ئەنێرن كە تۆ بە سەرۆك نازانین , ئاخر شورەییە سەرۆكەكەت هەرچى خیانەت هەیە یان ئەو كردویەتى , یان بەشدار بوە تیایى , ئەگەر خیانەتكان ڕٍیز بكەین ئەمانە بەشى شێر دەبەن , ئیتر شورەیی نیە ئاوا كەسێك بە سەرۆك بزانى , بەڕاستى قسەى ئەو گەنجە تەواوە نە چۆلەكە تەیرە و نە حوشتر حەیوانە و نە مەسعودیش سەرۆكمانە ,كە سەرۆكى ووڵاتان ئەبینى و كە ئەم سەرۆكەش ئەبینى شەرم دەكەیت بەمە بڵێیت سەرۆك , ئاخر كەم نمونەى وا هەیە سەرۆكێك پەلى هەموو دوژمنەكانى گرتبێت و هێنابێتە سەر میللەتەكەى خۆى , كەم سەرۆك هەیە شانازى بەوەوە بكات لە پێناوى دوژمنى گەلەكەیدا بە هەزاران جاش و پیاوى خۆى بە كوشت دابێت , هیچ سەرۆكێك بە و سەدام حسێنەوەى كە هەموو دنیا بە دیكتاتۆرى ئەزانى , پارووى دەمى مناڵانى هەژار بدزێ و بانكەكانى دنیاى پێ پڕ بكات , چ سەرۆكێك شك دەبەن بە سەدان ڕۆڵەى ئەم میللەتەى وەكو باوكى ئەو گەنجەى سەرەوەى بێ سەرو شوێن كردبێت , ئەمانە هەمووى مەسعود كردویەتى و ئەشیان كات , ئیتر شەرم نیە , شورەیی نیە ئاوا كەسێك بە سەرۆكى خۆت بزانى , لەگەڵ هەموو ئەوانەى سەرەوەشدا ئێستاش بە ئیمزا كردنى هەندێ بڕیار هەر ڕۆژەى لە لایەكەوە ئازادیت لێ زەوت دەكات , ئەگەر بزانن ووشەیەكت لە سەر نوسیون وەكو سەردەشت و سۆران شەهید ت دەكەن , هەڕەشەت لێ دەكەن , ئەوەتا خۆى بڕواى بە دادگا و یاسا نیە كەچى هەر ڕۆژەى دەرگاى دادگا لە ڕۆژنامەیەك و ڕۆژنامەنوسێك ئەگرێ , ئەوەتا دادگاى باڵاى تاوانەكان داواى تاوانبارانى ئەنفال دەكات , كەچى مەسعود و جەلال بونەتە پەناگەیەكى ئارام و ئەوانى تیا پارێزراون , بە سەدان تاوانبارى ئەنفال و خیانەتى 31ى ئاب و پیاو كوژانى شەڕى ناوخۆ لێرە بە ئاسانى , ئەسوڕێنەوە كەچى قوربانیەكان ئازادیان لێ زەوت دەكرێت , ئەمەیە سەرۆكەى ئێمە , بەڕاستى ئەو گەنجە باوك بێ سەرو شوێنە ڕاستى كرد كە چۆلەكە و حوشتر و مەسعودى وەكو یەك حساب كردوە , من و هەزارانى تر , هەموو ئازادى خوازانى ئەم هەرێمە ش نە چۆلەكە بە تەیر ئەزانین و نە حوشتر بە حەیوان ئەزانین و نە مەسعودیش بە سەرۆكى خۆمان ئەزانین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە