دوایى یادى خومەینى یادى سەدامیش ئەكەینەوە
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
هەرچى بڵێن لە سەر ئەم مەسعود بارزانى و پارتیە بەلاتانەوە غەریب نەبێت كە ئەیكەن , بۆیە ئەو ڕۆژەى دەیان ماڵى گوندەكانى بنارى قەندیل ئاوارە دەبون لە سایەیى ڕەحمەتى تۆپەكانى كۆمار ى ئیسلامى ئێرانەوە , ئەو كاتەى زرمەى تۆپى تۆپخانەكانى ئێران ژیانى لە دەیان گوندى ئەو بنارە هەڵگرتبوو , هەر ئەو كاتە لەو هەولێرەى لەشكرى جامانە سورى نەزان حاكمین , یادى خومەینى تیا كرایەوە , لە هۆڵى پیشەوا , سەرۆكى پەرلەمانەكەمان , بە مۆڵەتى حكومەتەكەمان چوبوە ناو هۆڵ پێشەواوە و ووتارى بۆ ئەو یادە دەخوێندەوە , وە شەرمنانە داواى وەستاندنى تۆپ بارانى دەكرد , داواى دەكرد هەموو ئێرانیەكان لە سەر خەتى ئیماد خومەینى بڕۆن , ئەو ئیمامەى فتواى دابوو ئەوەى كوردێك بكوژێ دەچێتە بەهەشتى بەرینەوە ,ئەو ساتانەى مناڵانى ئاوارەى تۆپ باران لە ژێر خێمەدا, لەناو كونە ئەشكەوت و ژێر تاشە بەردا ڕۆژیان ئەكردەوە , حكومەتەكەى مەسعود , ئەو یادەى بەرز ڕا ئەگرت ,ئەو كاتە سەرشۆڕى و جاشایەتى ئەم حكومەت و دەسەڵاتە دیار كەوت كە بەبێ گوێ دانە ئازارو ناڕەحەتیەكانى ئەو خەڵكەى ئاوارە بوون , سەرۆكى ئەو پەرلەمانەى بە دەنگى ئەوانە دەرچوە دەچێت بەشدارى یادێك ئەكاتەوە كە یەكەم خوێن خۆرى ئەم كوردە بوە , ئەمە بێجگە لە گاڵتە كردن بە شعورى هەزاران ئاوارە و دەربەدەرو زیان لێكەوتو هیچى تر نیە , لە عورف و عاداتى هەموو گەلانى دنیادا شتى وانیە , كەسێك بتكوژێت و ماڵت كاول بكات كەچى دەست خۆشى لێ بكەیت و چەپڵەى بۆ لێ بدەیت , ئەمە بێجگە لە حكومەتەكەى مەسعود كەسى تر قبوڵى ناكات , ئەو رٍیسواییە بەس ئەوان قبوڵى دەكەن , ئەگینا كەس قبوڵى ناكات ,ووڵاتێك بە خوێن ڕزگارى بوبێت , خەڵكانى داماوو بەش مەینەت سوتەمەنى ڕزگار كردنى بوبن , ئێستاش هەر ئەوان بن بەدەستى ئەم ڕژێمە داگیر كەرانە ووڵاتەكەى كاول كرابێت و ئێستاش كاول كردن بەردەوام بێت , كەچى سەرۆكەكانمان دێن و بێ حورمەتى بە هەمومان دەكەن و ئەو هەموو خوێنە فەرامۆش ئەكەن و یادى گەورەترین دوژمنى كورد دەكەنەوە ئەمە بێجگە لە بێ حورمەتى كردن بەم میللەتە هیچى تر نیە , ئەبێت ئەو مناڵانەى كە ئێستا ئاوارەى تۆپخانەكانى ڕژێمى ئاخوندى ئێرانن , ئەبینن سەرۆكى پەرلەمانەكەیان ئەو پەرلەمانەى بە دەنگى باوكیان بوو بە پەرلەمان چەپڵە بۆ یادى خومەینى لێ ئەدات و داواش ئەكات هەموو ئێرانیەكان لەسەر خەتى ئەو ئیمامە بڕۆن كە كوشتنى كوردى حەڵاڵ كردبوو , بە كوشتى تەنها كوردێك بەهەشت مسۆگەر ئەكرێ , ئەبێت چى بڵێن , ئەبوایە ئەم حكومەتەى خۆمان لەو كاتەوەى ئێران لولەى تۆپەكانى بەرەو گوندەكانى خۆمان وەرگێڕاوە , پەیوەندیان لەگەڵ ئەو ڕژێمە بپچڕاندایە كەچى نەك ئەوەیان نەكرد بەڵكو لە هەرێمى زەردا یادى ئیمامى شەیتانى ئەو ووڵاتە ئەكرێتەوە ,سەركردەكانى هەردوو هەرێمى سەوزو زەرد لەو سەركردانەن لە پێناوى جاشایەتى خۆیاندا گوێ بەو جۆرە شتانە نادەن , ئیتر بۆ لە گەرمەى تۆپ باراندا بەلاى دەسەڵاتى كوردیەوە ئاسایى بێت یادى ئیمام خومەینى بكرێتەوە ئەبێت ئاواش ئاسایى بێت یادى مردن یان لە دایك بونى سەدامیش لە سلیمانى یان هەولێر یان دهۆك بكرێتەوە , بەلاى دەسەڵاتى كوردیەوە ئەمە ئاساییە و نزیكە ئەمەش بكەن سەرشۆڕى بۆ حكومەت و دەسەڵاتەى گوێ بە فرمێسكى مناڵانى ئاوارە نادات و یادى دوژمنەكەى ئەكاتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست