جیاوازى مەلا مستەفا و ئەحمەد میرە
Wednesday, 11/08/2010, 12:00
سەرەتا داواى لێ بوردن لە كاك ئەحمەد ئەكەم ئەیخەمە ڕیزى مەلا مستەفا وە ,لەوەتى مەلا مستەفا و بنەماڵەكەیان هەیە , بەقەد ئەم چەند ساڵەى ئەحمەد میرەو گۆڤارى لڤین خزمەتى كوردیان نەكردوە , ئیتر بۆ ئەبێت ئەو هەڕەشە گەرمە لە گۆڤارەكە و نوسەرەكانى بكرێت , لەوەتى بنەماڵەى بارزانى پەیدابوون بێجگە لە خیانەت و جاشایەتى و نەگبەتى بۆ ئەم میللەتە زیاتر چیان كردوە , بە هەموو تەمەنى بنەماڵەى بارزانى بە قەد ماڵەبچوكەكەى گۆڤارى لڤین خزمەتى كوردیان نەكردوە , ئەوەى لە ماوەى ئەم چەندساڵەدا ئەو نوسەرانە , ئەو گۆڤارە و قەڵەمە ڕاست گۆكان كردویانە زۆر لەوە زیاترە كە بنەماڵەى بارزانى كردویانە , ئەوان فێرى ئەوەیان كردیان ڕاست گۆ بین , فێریان كردین نەترس بین , بەڵام ماڵى مەلا مستەفا فێرى خیانەت و جاشایەتى و دزى یان كردین , ئەوەى میژووى ئەم بنەماڵەیە و مێژووى مەلا مستەفا بزانێ باش دەزانێ ئەوەى گۆڤارى لڤین بڵاوى كردۆتەوە لە سەدا سەد ڕاستە ,باشە مەلا مستەفا لە سەر قسەى شاى ئێران ئاشبەتاڵى بە شۆڕشێكى گەورەى وەكو شۆڕشى ئەیلول نەكرد , نەكەوت بە سەر پێلاوەكانى شادا و ووتى كارى من تمام شود , ئیتر بۆئاسایى نەبێت , بۆڕاست نەبێت ئەگەر لە سەر داواى ئینگلیز هەوڵى تێكدانى كۆمارى مەهابادى دابێت , جنێو دان یەكێك بوو لە عادەتەكانى مەلا مستەفا , ئەو جنێوانەى بە سۆرانیەكان و بە قازى محمدى داوە هەر لە یەك قاموسەوە دەرچون , قوندەرو حیز و خوێڕى و ترسنۆك ئەو ووشانە بوون كە ئەو بەكارى هێناون , بە ئێستاشەوە كە ئەو میراتە بۆبنەماڵەكەى بەجێ ماوە كوڕو كوڕەزاكانى بەكارى دەهێنن , ئەحمەد میرە و نوسەرە بوێرو ئازاكانى ئەمڕۆ مەبەستم ئەو قەڵەمە ئازادانەیە تەنهاڕاستیان ووتوە , ئەوە بەڵگەیە , بەبێ ئەوانیش ئێمەى كورد باش ئەو زاتە ئەناسین چ نەگبەتیەكیان بۆ كورد هێناوە ,ئەوان ئێستا ڕاستى دەشارنەوە و ئەمانیش ڕاستیەكان بۆ ئێمە ڕوون دەكەنەوە , ناكرێَ تاسەر ئێمە سەركردەكانى خۆمان هەر لا پیرۆز بێت , ئەوان فێریان كردین ئیتر ئەو سەرۆكانە پیرۆز نین چونكە , ئەوان مێژوویەكى پڕ لە تاوان و خوێَن ڕشتن و دزى و جاشایەتیان هەیە , ئەوانەى جاران سوێندمان بە سەریان ئەخوارد , ئیتر لەمەودوا باش ئەیاناسین و ئیتر لە جیاتى سوێند بە نەعلەتیان ئەكەین , سۆرانى مامە حەمە كوژرا , شێخ ستار كوژرا , سەردەشت كوژرا , دەیان ڕۆژنامەنوس و گۆڤارو ڕۆژنامە سزا دران , یەك مەلا و مامۆستاى ئایینى , یەك ووتار خوێن نەبوو لە سەر ئەم خوێنە ڕژاوە بێتە دەنگ , دەیان هەزار ڕۆڵەى ئەم میللەتە لە شەڕى ناوخۆدا كوژران كەچى هیچ مەلایەك نەبوو لەووتارێكى هەینیدا خۆى سەغڵەت بكات و داواى وەستانى شەڕى ناوخۆ بكات , ئەو مەلایەى ئەمڕۆهەڕەشە لە ئەحمەد میرە و داخستنى لڤین دەكات , هەر ئەو مەلایانەش بوون بۆ خیانەتى 31ى ئاب نەیان توانى یەك ووشە بڵێن , بەڵام لە سەر ئەوەى ڕاستیەك بەبەڵگەوە لە سەر مەلا مستەفاووتراوە هەمویان كەوتنە خۆیان و هێرش دەكەن , باشە لەگەڵ ئەو ووتارەدا ڕۆژانە هەربەبەرچاوى ئەو مەلایانەوە هەزاران تانكەرى نەوت ئاو دیو ئەكرێ و ئەدزرێ , كەچى هیچ مەلایەك قسەیەك ناكات , كامیان تاوانە ئەوەى ئەحمەد میرە یان ئەو دزیە گەورەیەى ئەوانە دەیكەن , موسوڵمانى ڕاست قینە ئەگەر تاوانێكى بینى ئەبێت بە زمان , یان بە دڵ , یان بە قسە باسى بكات و پێى ناخۆش بێت , بەڵام ئەم مەلایانە قسە ووتن بە مەلایەك كە ئاشبەتاڵى بە دوو شۆڕش كرد بە تاوان ئەزانن بە ڵام خیانەت و نیشتمان فرۆشتن و دزى و بە تاڵان بردنى پارەى ئەم میللەتە بەتاوان نازانن , دیارە بۆنى دۆلار و پارەى دزى ئەوانیشى مەست كردوە , عەیبە بۆ موسڵمانان لە دوایى ئەم جۆرە مەلایانەوە نوێژ بكەن ئەوان دزى و خیانەت بەتاوان نازانن , بەڵام ڕووى ڕاستەقینەى كەسێك كە تاوانبار بوبێت بەرامبەر بەم میللەتە تاوانە , ئاى لەو مەلایانە , تاوان لاى ئەوان خەڵاتە , ڕاستى ووتن تاوانە , كەواتە ئەحمەد میرە و لڤین سەلماندیان ڕاستیەكانى ئەوان دەسەڵاتى هێناوەتە لەرزە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست