شەڕى بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى دەستى پێ كردەوە
Saturday, 21/08/2010, 12:00
دوایى بڵاو بونەوەى ئەو چاوپێكەوتنەى قانعى فەرد لەگەڵ گۆڤارى لڤین و بڵاو كردنەوەى چەندین بەڵگ نامەى گرنگ لە سەر مێژووى پڕ لە خیانەتى مەلا مستەفا , ئیتر گرژیەك كەوتە نێوان تاڵەبانى و بنەماڵەى بارزانیەوە , هەرزوو دەهۆڵ كوتەكانى بنەماڵەى بارزانى ئەوەیان بڵاو كردەوە كە تاڵەبانى بۆتە هۆى شێواندنى مێژووى بارزانى و ناوزڕاندنى مەلا مستەفا, هەرزوو حەمەى مەلا قادر و ڕێبوارى كەریم وەلى دركیان بەمەكرد و بە شێوەیەكى فەرمیش بڵاویان كردەوە ,لە دوا ژمارەى گۆڤارى لڤیندا لە چاوپێكەوتنێكى لەگەڵ ڕێبوارى كەریم وەلى دا ئەمە بە ئاشكرا لە لایەن ڕێبوارەوە باس كراوە و بە ئاشكراش ئەو كارەى خستۆتە ئەستۆى تاڵەبانى , وە حەمەى مەلا قادریش ووتى ئەو چاوپێكەوتنەى تاڵەبانى هیچى لە مەسەلەكە نەگۆڕى و بڕواى پێ ناكەین , تاڵەبانى ووتى من یەك جار قانعى فەردم بینیوە , بەڵام ڕێبوار بەبەڵگەوە ئەوەى بڵاو كردۆتەوە كە تاڵەبانى 17 جار قانعى بینیوە و دەیان شەولەگەڵ یەكتردا دانیشتون و باسیان لەو مەسەلانە كردوە , وە چەندین سەفەریشیان بەیەكەوە كردوە و قانعى فەردى بە سەدان كەس ناساندوە , ئێستا ئەوەى ڕوون بۆتەوە لاى بنەماڵەى بارزانى ئەوەیە قانعى فەرد بە دەستى تاڵەبانى ئەمەى كردوە و گومانیشیان نیە هەر بە پارەى تاڵەبانى ئەمە كرابێت , ئەوەى مێژووى تاڵەبانى بزانێ باش دەزانێ تاڵەبانى تا سەر دۆستى كەس نیە , لە پەناى دۆستایەتیدا ژەهر دەرخواردى دۆستەكانى ئەدات , من لەگەڵ یەك شتى ڕێبوارو حەمەى مەلا قادردا یەك ناگرمەوە ئەویش ئەوەیە , مەلا مستەفاخۆى كەسێكى خائین و نیشتمان فرۆش بوە , مەلا مستەفا خۆى خۆَڵەكەى كردوە بە سەر خۆیدا , كەس بە زۆر ئەو مێژوویەى بۆ مەلا دروست نەكردوە بەڵكو ئەوە مەلایە خۆى ئەوە نیەتى بوە , ئەگەر مەلا ئەوەى نەكردایە كەس نەیئەتوانى ناوى بزڕێنێ , ئەوە نەبێت جەلالیش بێ بەرى بێت لەم مێژووە ڕەشە , ئەویش قانعى فەردێكى بۆ پەیدا ئەبێت , چونكە مێژوو ڕەحم بەكەس ناكات , ئەوەتا پاش دەیان ساڵ لە مردنى مەلا مستەقا تازە بەڵگەكان لە سەر مەلا بڵاو ئەكرێتەوە و هەمووشى ڕاستن , بێ بەڵگەش هەمووى ڕاستن , چونكە ئەگەر بەڵگەش نەبێت , ئەوا پیاوە بەتەمەنەكانى سەردەمى شۆڕشى ئەیلول شاهیدن , بەڵام جارێ ناوێرن , چونكە جەللادەكانى بنەماڵەى بارزانى تا ئێستا حاكمن , زمان بڕن و بكوژو تیرۆریستن و ئەو كەسانەش لەناو دەبەن كە هێڵى سورى ئەو بنەماڵەیە دەبڕن , ئەوەى ئەمێنێتەوە ئەو دووڕوویەى تاڵەبانیە , تاڵەبانى خۆى ئەوەى كردوە كەچى لە ترسى مەسعود لە هەموو ئەو قسانەى پەشیمان بوەوە و قانعى فەرد و گۆڤارى لڤینى بە بەكرێ گیراوى بێگانە حساب كرد و واى بڵاو كردوە ئەوانە بە پارەى بێگانە ئەیانەوێ سەركردەكانى كورد ناشیرین بكەن , من هەندێك كادرى باڵاى یەكێتیم بینى ئەوانیش زۆر نیگەران بوون لەو دوو ڕوویەى تاڵەبانى , تا ئێستا ش نە ووتە بێژە علوجەكەى یەكێتى و نە دەهۆڵ كوتەكانى یەكێتى نەیان توانیوە و ناشیانەوێ وەڵامى ئەو نوسینانەى ڕێبوارو حەمەى مەلا قادر بدەنەوە , یەكێك لەو كادرانە ووتى ئەوە مێژووى تاڵەبانیە و تا ئێستا ئاوا بە دووڕوویى سیاسەتى كردوە نەك لەگەڵ نەیارانى بەڵكو لەناو حیزبەكەى خۆشیدا هەر ئەمە كارى بوە , هەموو كێشەكانى ناو یەكێتیش ئەو دروستى كردون , لە دوایى ئەو چاوپێكەوتنەوە شەڕى بەینى تاڵەبانى و بنەماڵەى بارزانى دەستى پێ كردوە , ئەمجارە شەڕەكان كەوتۆتە بەینى بنەماڵەكانەوە , چونكە یەكێتیەكان وەكو خۆیان دەڵێن ئەمە شمولى ئێمە ناكات و با تاڵەبانى خۆى وەڵامى ئەوانە بداتەوە , ئەوە ئەنجامى دووڕووییە لە سیاسەتى تاڵەبانى دا , ئێستاش لە عێراق بە هەمان شێوە سیاسەت دەكات لە بەینى پێكهاتەكانى عێراقدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست