قاسم ئاغاش بە سەلامەتى كوردستانى جێ هێشت
Monday, 04/10/2010, 12:00
كەمپین , ئیمزا كۆكردنەوە , ڕێپێوان ,نوسین , ئەم شتانە بەرامبەر دەسەڵاتێك ئەكرێ كە ڕێز لە مرۆڤ بگرێ , بەڵام ئەم شتانەى باسم كرد بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە پولێك ناهێنێ , بەس خۆمان هیلاك دەكەین , چونكە ئەم دەسەڵاتە مافیا و دز و خائینەى ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا خۆیان بە حاكم دەزانن بە خوێن هاتون , بە خیانەت هاتون , بۆیە هەر ئەبێت بە خوێنیش بیان گۆڕین , دەسەڵاتێك لە سەر ووتارێك گەنجێك بكوژێ , دەٍسەڵاتێك خیانەت بكات و لە پێناوى مانەوەى خۆیدا سڵ لە هیچ نەكاتەوە , ئایا ئەو دەسەڵاتە بە نوسین و كەمپین لەناو ئەچێ , بێگومان نەخێر , دەسەڵاتێك خیانەتى پێ شەرم نەبێت , دەسەڵاتێك دزى نەوت ودزى داهاتى میللەتى پێ عەیب نەبێت ئێوە بڕوا ئەكەن شەرم بیان گرێ و واز لەو كردەوە ناشیرینانە ى خۆیان بهێنن و بگەڕێنەوە ناو میللەت , بێ گومان نەخێر , بۆ هەموو دەسەڵاتێكى دیكتاتۆر و نامۆ بە میللەت ڕاپەڕین باشترین چارەسەرە , ئەوانە بەرامبەر دەسەڵاتێك بەكار دێت كە ماناى دیموكراسى بزانێ , كە ڕێز لە میللەت و تاكەكانى بگرێ ,بەڵام ئەم دەسەڵاتەى ئێستا هەیە ماناى ئەو جۆرە شتانە نازانن , ئەم دەسەڵاتە لە هەموو ماناكانى مرۆڤ بون سڕاونەتەوە ,لەبەر ئەوە لە و جۆرە كارانە تێ ناگەن , دەسەڵاتێك بڕواى بە تیرۆر هەبێت , دەزگاى بەدناو و زیندانى نهێى هەبێت قورسە بە زمانى گوڵ قسەى لەگەڵ بكەیت , دەسەڵاتێك تەنهازمانى چەك بزانێ و تێ بگات ,ئەبێت هەرواش وەڵامى بدەیتەوە , ڕێپێوان ئەكەیت بە گوللە وەڵامت ئەدەنەوە , ئەنوسیت بە گوللە و تیرۆر وەڵامت ئەدەنەوە ,ئیتر چۆن لە ماناكانى كەمپین و نوسین و ڕێپێوان دەگات , مەسعودێك بە زمانى دیوەخان و ئاغاكانى جاران حوكم بكات , بە تەزویر و فێڵ بوبێتە سەرۆك , بە خیانەت فریشكى هەڵدرابێتەوە , بە نانى دزى و خیانەت باڵاى كردبێت , كەمپین و نوسین كارى تێ ناكات , ئەبێت سەرى پان بكرێتەوە , ئەوەتا گەورە تاوانبارێكى ئەنفال چى وەكو قاسم ئاغا كە بە قاسمە كوێر بەناوبانگە و دەستى سورە بە خوێنى دەیان پێشمەرگە و یەكێك بوە لە ئەنفال چیەكانى كوردستان و بە پێى بەڵگەكانى بەعس قارەمان ترین ئەنفال چى بوە كەچى دێتەوە كوردستان لە ژێر حیمایەى سەرۆكە خائینەكەماندا بە سەلامەتى ئەژى و ئەسوڕێتەوە , كەمپینى بۆ دروست كرا , شكاتى لێ كرا , كەچى سەرۆك هەر گوێشى نەدا بە كەمپینى كەس و كارى شەهیدان , گوێشى نەدابە یاسا و لە لایەن نۆكەرە سوكەكەى پارتیەوە نەوزاد هادى قاسمە كوێر ئاگادار دەكرێتەوە كوردستان بەجێ بهێڵێ و بە پارەى پارتى و لە فڕۆكەخانەكەى مەسعودى مەلا مستەفاى خائین بە كوردەوە بە سەلامەتى ڕەوانە دەكرێتەوە , ئەوەتا نەوزاد هادى نۆكەرى سەرشۆڕى بنەماڵەى بارزانى لە وەڵامى پرسیارێكى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا ئەڵێ ((بەڵێ من ئاگادارم كردۆتەوە كوردستان جێ بهێڵێ , ئاگادارى ئەوەش نیم شكاتى لێ كرابێت)) لەوەتى قاسم ئاغا هاتۆتەوە كەس و كارى ئەو نۆزدە شەهیدە كەمپینیان بۆ دروست كردوە , لە هەموو ڕۆژنامەكاندا كەس و كارى شەهیدان بڵاویان كردۆتەوە كە شكاتیان لێ كردوە كەچى نەوزادى نۆكەرى بنەماڵە ئەڵێ ئاگادارى شكات و شتى وا نیم , ئەو خائینانە گوێ بە میللەت نادەن , هەموو میللەت دەكەن بە قوربانى ئەنفال چییەك , ئەوە نەبوو مەسعود بەدەمى خۆى تەحسین شاوەیسى كرد بە براى خۆى و كوڕى مەلا مستەفاى خائین , بەمەدا دەرئەكەوێت ئەم دەسەڵات و بنەماڵەیە گوێ بە میللەت نادەن , كەمپین و نوسین كاریان تێ ناكات , ئەوەى كاریان تێ دەكات هێزى خرۆشاوى میللەتە , ڕاپەڕین و بە گژا چونەوەیان باشترین كارە , ئەبێت بۆیان بسەلمێنین , كە میللەت هەر كاتێك بیەوێت لەناویان ئەبات , كەسێك لە زمانى گوڵ تێ نەگات ئەبێت دڕك بكەیت بە چاویدا , ئەبێت میللەتیش واز لە زمانى گوڵ بهێنێت چونكە تێى ناگەن , ئەبێت دڕك بكەین بە چاویاندا , تا لە ماناى ئازار تێ بگەن .... پێویستمان بەڕاپەڕینە نەك كەمپین و نوسین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست