یاشێخ بە شاڵت قەسەم 70 كورسى ناهێنن
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
شێخ جەمال تاڵەبانى كە بە شێخ جەمالى تاسلوجە بە ناوبانگە جێگرى یەكەمى بەرزانى ئەحە سمێڵە , ئەم شێخ جەمالە بۆیە بە تاسلوجەیى بە ناوبانگە چونكە كاتى ڕژێم ئەفسەر بوە لە بازگەكەى تاسلوجە و خزمەتى بە ڕژێم كردوە , وە برایەكیشى بە ناوى كەمال قەت پێشمەرگە نەبوە بە پێشمەرگەى دێرین و بەبڕى (500000) خانەنشین كردوە ,وە شێخ جەمال خۆشى لێپرسراوى محەتەى سلێمانى دەزگاى زانیاریە و ئەوەندەشى خەریكى جاسوسیە ئەوەندە خەریكى كارى ڕێكخستن نیە و ئیشى سەرەكى تەنها كۆكردنەوەى زانیاریە لە سەر برادەرانى باڵى ڕیفۆرم , ئەم شێخە پار لە كۆبونەوەیەكى كۆمیتەى 11ى كارێزەوشك ووتبوى كوردستان 15 ساڵ لە پێش یابانەوەیە , لە سەر ئەم قسەیە یابانیش لێمان عاجز بوو , بەم درۆیە شێخ جەمال ڕووى خۆى و باندەكەى مامە ى ئەوەندەى تر ڕەش كرد چونكە ئامادە بوانى كۆبونەوەكە زانیبویان وانیە چونكە هەمویان دانیشتوى شار بون , هەر ئەم شێخە لەم چەند ڕۆژەدا لە كۆمیتەى شەشى چوارباخ لە كۆبونەوەیەكدا درۆیەكى ترى كردوە كە خۆشى بڕواى پێى نەبوە بەڵام ناچاریش بۆ خۆ و خەڵك خەڵەتاندن و شاردنەوەى ڕاستیەكان هەر كردویەتى , لەو كۆبونەوەیەدا شێخ جەمالى تاسلوجە ووتویەتى لە هەڵبژاردنى ئەم جارەدا بە یەكێتى و پارتى 70 كورسى ئەهێنین لە هەولێر 50 كورسى و لە دهۆكیش 20 كورسى ئەهێنین و لە سلێمانیش چەند بهێنین لەسەر قازانجە چونكە زۆر پشتمان بە سلێمانى قایم نیە , سەیرى ئەم درۆیە بكەن و بابێین بە ژمارە ئەم درۆیەى شێخ بە تاڵ بكەینەوە , ئەو كاتەى یەكێتى و پارتى لەو پەڕى بە هێزیدا بوون , بێجگە لە لیستى یەكگرتوو و كۆمەڵ هیچ لیستێكى تر نەبوو بە هەموو هێزیان 75 كورسیان هێنا , بەڵام ئەمجارە تائێستا 42 كیان ناوى خۆیان نوسیوە , و هەر زۆریش كەم بكات بەلانى كەمەوە 30 لیست ئەبێت , جا بێجگە لەو هەموو ناڕەزایەتیەى خەڵك ئیتر چۆن یەكێتى و پارتى 70 كورسى ئەهێنن , بێجگە لەوە ئەمجارە لیستى بە هێز تر هەیە , ئەگەر ئەم لیستانەش نەبوایە زۆربەى خەڵكى كورد دەنگى نەدەدا , ئەم شێخە جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانیە كەچى لەبەر ئەوەى باش ئەزانن خەڵكى سلێمانى ئەم جارە بە ڕٍێژەیەكى كەم دەنگیان ئەداتێ و خۆشیان حاڵى خۆیان ئەزانن بۆیە لەو كۆبونەوەیەدا زیاتر ئیعتمادى لە سەر هەولێرو دهۆك داناوە و سلێمانى بە لاوە گرنگ نیە , وەكو چۆن ئاغاكانى سلێمانیان پشت گوێ خستوە و كادرە هەرە باشەكانى سلێمانیان دەركرد و سلێمانیشیان كردوە بە گوند ئیتر بە هیچ شێوەیەك مەمنونى سلێمانى نابن و پێویستیان بە دەنگى سلێمانى نیە , ناهەقیان نیە ئەمانە فڕیان بە سەر ئەم شارەوە نیە كەچى وەكو ئەوەى سلێمانى كەسى تیا نەمابێت ئەم ئەفسەرە ى ڕژێم ئەبێت بە جێگرى مەڵبەندەكەى سلێمانى , هەر ئەم نەبوو وتبوى من لە بەرزان مستەهەق ترم بۆ لێپرسراوى مەڵبەند لەبەر ئەوەى من تاڵەبانیم ,وەكو چۆن كوردستان 15 ساڵ لە پێش یابانەوە نەبوو ئاواش ئەمجارە بە شالت قەسەم یاشێخ 70 كورسى ناهێنن , ئەى سبەینێ جێگرەكەى مەڵبەند چۆن لە ڕووتان دێت سەیرى ئەو ئەندامانە بكەن كە گوێیان لەم درۆیەى جەنابت بوە , ئەى خەڵكى سلێمانى ئێوەش باش تێ بگەن ئیتر یەكێتى ئیشى بە سلێمانى و خەڵكەكەى نەماوە , بۆیە واباشترە بە تەواوى ئەمانە ڕیسوا بكرێن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست