مەلا بەختیار ناسراو بەمەلا تەماتە سەرى بۆ شەڕ ئەخورێ
Wednesday, 03/02/2010, 12:00
دوایى وەستاندنى ئەو شەڕە ڕاگەیاندنەى لە بەینى گۆڕان و یەكێتیدا هەبوو ,ئەو شەڕەش ئەنجامەكەى گەیشتە ئەو ئاستەى ڕابوردوى یەكتر هەڵبدەنەوە و لەمەشدا تاڵەبانى دەست پێشكەر بوو ئەویش بەو ڕاپۆرتەى مەلا بەختیار بۆى نوسیبوو جاڕى ئەو شەڕەى لێ دا , دوایى ماوەیەك ئەو شەڕە هەر چۆنێك بێت وەستا ئەویش تەنها لەبەر خاترى ئەوەى لاپەڕەڕەش و ناشیرینەكانى تاڵەبانى خرانە بەر چاوى خوێنەر , ئەوان هیچیان بەلاوە گرنگ نیە ,ئەوەى مەبەستە شەڕ نەچێتەماڵەكانى خۆیانەوە كەچوو ئەیوەستێنن , ئێستا بەناو وەستاوە , ئەوەى بزانین , برادەرانى جەلالى هەر لەیەكەم ڕۆژى وەستاندنەكەیانەوە بەتایبەت هەندێكیان بەم وەستاندنە خۆش حاڵ نەبوون بۆیە كەم كەم هەر بەردەوام بوون , قسەكانى ئاسۆى شێخ نورى و حەمەى حمە سەعید و مەلا بەختیار و هەندێكى تریان كە لەم ماوەیەدا كردویانە بۆنى ئەوەى لێ دێت كە ئەوانە خۆش حاڵ نین بەو وەستاندنە چونكە , هیچ نیە قسەى لە سەر بكەن , بۆیە بە دزییەوە هەر بەردەوامن , لە هەموان زیاتر كە خۆشحاڵ نیە بەم وەستاندنە ئەو قارەمانەیە كە لە سەرەنوێلكى ئاژاوەكاندا گەشە دەكات , ئەویش مەلا بەختیارى كۆن و مەلا تەماتەى تازەیە , مەلا لە هەموو جەولەكانى ئەوروپادا لە قسە كردن لە سەر گۆڕان درێغى نەكردوە و نەوەستاوە , تەنانەت سایتەكەشى هەتا ئێستا هەر بەردەوامە و كۆڵى نەداوە , بەڵام مەلا ئەیەوێت دەرگاى شەڕەكە بخرێتە سەر پشت و ببێتەوە بە پاڵەوانى ئەو شەڕە , ئەوەتا مەلا بەختیار لە سایتە خەجاڵەت بارەكەى خۆیەوە ئەڵێ ((لایهنی بهرامبهرمان پێشێلی ئهوه دهكهن، وهستاندنی ئهو هێرشانه شتێكی باشه بهڵام له ههموو ساتێكدا گۆڕان پێشێلی دهكات بۆیه ئهگهر ئهوه بهردهوام بێت ئێمهش بێدهنگ نابین)) مەلا بە بێ ئەوەى هیچ بەڵگەیەك بدات بە دەستەوە , هەر لە خۆیەوە گۆِڕان تاوانبار دەكات بەوەى ئەوە گۆڕانە هێرش دەكەن و ئەو شەریفانەى ناویان جەلالیەكانە ئەوەندە بە ئیلتیزامن خوا هەڵناگرێ لەبەرامبەر ئەو هەموو هێرشەى گۆڕاندا بێ دەنگ بوون لەبەر ئەوەى ئەوان پابەندى ڕێككەوتنامەكەن , هەڕەشەش ئەكات ئەگەر ئەوان بێ دەنگ نەبن ئەوان كوێخا ڕینگۆش ئەیتەقێنێ , ئەگەر گۆڕان ڕەخنەیەكى گرتبێت ئەوا ئەوان جنێویان داوە , ئەگەر گۆڕان بەردێكى هاویشتبێت ئەوا جەلالیەكان سیانیان هاویشتوە ,لە دوایى وەستاندنەكەوە هەتا ئێستا ئەگەر چاوێك بە ڕاگەیاندنى هەردوو لاد ا بخشێنین ئەبین ئەوەى برادەرانى جەلالى كردویانە هی ئەوەبوو زووتر گۆڕان ڕوون كردنەوەى بدایە , بەڵام ئەوان نەیا ن كردوە , بۆیە مەلا بەختیار ئەو قسەیەى كردوە بۆ ئەوەى دەست كراوە بێت و بە ئارەزووى خۆى قسە بكات , هەرچەندە لە سەر جەم ئەو كۆبونەوانەى كە مەلا ئەیكات بێجگە لە باسى گۆڕان یەك شتى تر بۆ ئامادە بوان باس ناكات و دەیان بەڵگەم لایە كە مەلا چى وتوە , هەموو جەلالیەكان شەڕى وەستاندبێت ئەوا مەلا نەیوەستاندوە و ناشى وەستێنێ , چونكە مەلا ئەمەى نەمێنێ ئیتر هیچ ئیشى نامێنێ , بۆیەشینى ئەوەدەكات و خوا خوایەتى خێرا ئەو شەڕە هەڵگیرسێتەوە بۆ ئەوەى لە كۆبونەوەكاندا تەنها باسى ئەو شەڕە بكات , هەر ئەم كتێبەى ژن براكەى مەلا بەختیار كە لەو سایتە ڕوو زەردەى مەلاوە ڕیكلامى بۆ دەكات بەشێكە لەو شەڕەى كە مەلا درێژەى پێ ئەدات ئەگینا , لەناو ئەو هەموو كتیبَە باشەى دەردەچێت بۆ تەنها ڕیكلام بۆ ئەمە دەكات , یان سایتى puk میدیاش هەتا ئێستا ڕیكلام بۆ گۆڤارى بەڵگە دەكات لەناوئەو هەموو گۆڤارەى لە كوردستان دەردەچێت بۆ تەنها بۆ بەڵگە , دەسەیرى سایتى سبەیى بكەن بزانن شتى وا دەبینن , ئیتر ئەو كاتە بزانن كێ سەرى لە شەڕ دەخورێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست