کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوكور بۆ خوا كۆسرەتیش تەقاندى

Sunday, 15/11/2009, 12:00


كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ دوا جار و دوایى ئەوەى هەر بە تۆبزى هێرۆیان كرد بە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى و پرسیشیان بە كۆسرەت نەكردبوو , لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا وەكو كەسێكى زۆر زەلیل دەردە دڵى خۆى كردوە و تازە باس لەوە دەكات كە هێرۆ مەكتەبى سیاسى نیە و كەچى هەموو بڕیارەكانیشى بە دەستە , ئەڵێ با بێتە مەكتەبى سیاسیەوە لە دەرەوە نەبێت چونكە لە دەریشەوە یە و هەموو بڕیارێكى بە دەستە ,ئاى تڕحێو لەو مەكتەبى سیاسیە , عەمرتان نەمێنێ , كەستان بە قەد ژنى سكرتێرەكەتان دەستان ناڕوات , ئێستاش تا ئەو بڕیار نەدات كەستان پیاوى ئەوە نین بڕِیارێك دەربكەن , كۆسرەت دەمێكە ئەمە دەزانێ بەڵام تا ئێستا هەر قسەى نەكردوە , بەڵام كە مامە بێ گەڕانەوە بۆ مەكتەبى سیاسى خەساو , بەرزانى تڕۆ كردو هێرۆى كردە لێپرسراوى مەڵبەند ئیتر كۆسرەت بە زەلیلى كەوتە دەردە دڵى خۆى و هەر ڕۆژێك دواى ئەو دەنگ و باسە ئەم قسانەى كردوە ,كە خەڵك هاواریەتى لە دەست دیكتاتۆریەتى مام جەلال و گەڕانەوە بۆ بە بنەماڵە كردنى یەكێتى لە خۆڕا نیە كەچى تازە كۆسرەت بە و پەڕى شەرمەزاریەوە دەڵێ هێرۆ هەموو بڕیارێكى بە دەستە , بەڵام لە خۆى ناپرسێ ئەى ئێوە ئیشتان چیە ,ئەى ئێوە چ مەكتەبى سیاسیەكن گە ژنى سكرتێرەكەتان هیچ نیە و هەموو شتێكیشە , كۆسرەت كاتێك ئەو ئیعترافە شەرمنانەیە دەكات كە پێش ئەو سەدان كەس ئەو هاواریەیان دەكرد , ئەوانەى ئەو دیكتاتۆریەتەیان قبوڵ نەبوو ڕۆیشتن بەڵام تۆش هەر مایتەوە و ئەو سەرشۆڕیەت قبوڵ كرد , ئاخر ئەگەر یەك تۆز غیرەتتان هەبوایە ئەوەتان قبوڵ نەدەكرد ژنى سكرتێرەكەتان هیچ نەبێت و خاوەنى هەموو بڕیارێكیش بێت , نازانم تا ئێستا لە خۆتان پرسیوە بۆ ئەمە وایە , باوەڕ ناكەم ئەو جورئەتەلاى ئێوە هەبێت , ئێستاش سور ئەزانن هێرۆ سێبەرى مام جەلالە و دواى نەبونى تاڵەبانى ئەو هەموو شتێكە و دوور نیە دواى منار بونەوەى تاڵەبانیش ئەم هێرۆیە سكرتێرى وەربگرێ , ئەبوایە شەرمت لە خۆت بكردایە , و باسى شتى وات نەكردایە , كە باسیشى ئەكەیت ئەى بۆ قبوڵى ئەكەیت؟ تۆش جێگرى دوو دیكتاتۆریت كەچى هیچ نیت و تازە مەڵبەندەكان كۆدەكەیتەوە و كۆبونەوە دەكەیت و بە كادرەكان دەڵێى ماڵ بە ماڵ بگەڕێن, چۆن لە ڕووت دێت ئەم جۆرە كارانە بكەیت, تۆ ئەو جێگرەیت كە هیچ نیت , تۆ تائێستاش تێ ناگەیت تاڵەبانى لەبەر تۆ ئەو شوێنە بەتاڵانەى پڕ نەكردەوە , لەبەر تۆ هەڵبژاردنى نەكرد , لەبەر تۆیە سەعدى و مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانى و ئەرسەلانى بەرداوەتە گیانت , كەچى تۆ هیچ هەست ناكەیت و گوێش نادەیتێ , تازە ئەتەوێ لە فەراغەكەى باڵى ڕیفۆرمدا خۆت و تەكەتولەكەت بە هێز بكەیتەوە , تۆ هەست ناكەیت ئەو كاتەى خەڵك لەتەنیشت عومەر فەتاحى دزەوە ئەتبینێ ئەوەندەى تر قورسایت نامێنێ , ئەو پیاوە دزە ئەمرى گرتنى هەیە كەچى جەنابت پێش خۆتى ئەدەیت و شان بە شانى خۆت داى ئەنێیت , ئەمە شەرمەزارییە بۆ تۆش و حیزبەكەشت , تۆ هەست بەمانە ناكەیت بەڵام خەڵك خوێندنەوەى بۆ دەكات , شەرمەزارییە بۆ تۆ ئاوا لە خۆت دەكەیت , ئەو نامەى دایكى ڕێواس كە بۆى ناردبوى , ئەوە ماهیەتى ئێوەیە بەرامبەر بە كەس و كارى شەهیدان ,ئیتر چیت پێ بڵێین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە