بەعسیەكان و تاڵەبانى و گۆڕان
Saturday, 20/11/2010, 12:00
ئەم ماوەیە بەتایبەت لە دوایى ئەوەى تاڵەبانى جارێكى تر بۆ سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرایەوە و ئەو هەشت دەنگەى بزوتنەوەى گۆرانیشى بەدەست هێنا , ئیتر بزوتنەوەكە كەوتە بەر شاڵاوێك كە هەندێكیان لە و پەڕى دڵسۆزیان بۆ ئەم بزوتنەوەیە نوسیبویان و هەندێكیشیان زۆر داخ لە دڵانە , دڵڕەشانە نوسیبویان ,هەموو كەس ئازادە چى دەنوسێ ,بەڵام خوێندنەوەمان بۆ بابەتەكان ئەبێَت واقیعیانە بێت , من خۆم كەسێكم هەتا ئەم ساتە , تاڵەبانیم لە لا ڕەفزە , بە هیچ شێوەیەك تاڵەبانى و بارزانیم نەوەكو كورد و نەوەكو سەرۆك قبوڵ نیە , بەڵام جارى واهەیە واقیعێك دێتە پێشەوە ناچار دەبیت مل كەچى ئەو واقیعە نەخوازراوە سەپێنراوە بیت , گۆڕانیش لەو ساتەدا هەرچەندە بڕواشى بەو كارە نەبوبێت بەڵام هەر چۆنێك بێت , هەستى كوردایەتى زاڵ دەبێت بە سەریدا و لەو ساتەدا فلیمى ڕۆژگارە ڕەشەكانى ئەنفال و كیمیاوى و كارەساتە جەرگ بڕەكان دێنەوە بەر چاوت كە لە سەر دەستى عەلڵاوى و نەجێفى و موتلەگ و هاوڕٍێكانى چى بە سەر كوردا هاتوە , لەو سا تە وەختەى لیستى عراقیە دەچنە دەرەوە و نەخشە بۆ ئەوە دەكێشن ئەو پۆستە ى كورد داواى كردوە بەرى نەكەوێت , تۆش ناچار ئەبیت دەنگ بدەیت بە و كاندیدە كوردەى تۆش قبوڵت نیە , هەر لەو كاتەشدا كارە قێزەونەكانى تاڵەبانیشت بیر دەكەوێتە وە , بەڵام لێرەدا بۆ تێكدانى پیلانەكانى بەعسەكانى دوێنى و ئەمڕۆ ئەوانەى تاڵەبانى فەرامۆش ئەكەیت و بیر لەنەتەوەكەت دەكەیتەوە , لەوێدا تۆ وەكو كورد بیر دەكەیتەوە نەوەك وەكو ئەوەى گۆڕان كارە قێزەونەكانى تاڵەبانى فەرامۆش بكەن و بۆ دۆلار و دینار ئەو دەنگانە بفرۆشن وەكو هەندێك كەس بیرى لێ دەكەنەوە , من دڵنیام نەك ئەوان بەڵكو هەموو یەكێك لە ئێمە لەو كاتەدا لەو شوێنەدا بوینایە و توشى حاڵەتێكى لەو بابەتە ببوینایە هەر ئەوەمان دەكرد كوڕینە هەستى نەتەوایەتى , كورد بون زاڵ دەبێت بە سەر هەموو شتێكدا و ئێمەش هەمان كار دەكەین ,بەڵام ئەركە سەرەكیەكەشمان بیر ناچێت , تاڵەبانى هەر تاڵەبانیە , بیر ناچێتەوە , كەس نیە نەزانێ تاڵەبانى كێیە ؟ بەوانەشى دەنگیان پێ داوە , ئەمە كۆتایى دنیا نیە , گۆڕانیش ئەو دەنگەى نەداوە بەتاڵەبانى , بەڵكو داویەتى بە پۆستێك كە داواكارى سەرجەم میللەتە , ئەى ئەگەر گۆڕان بهاتایە دەنگى نەدایە , یان بچوایەتە دەرەوە ئەو كاتە دەبوە تەواو كەرى ئەو پیلانەى بەعسیەكان دایان نابوو , ئەویش وەرگرتنەوەى ئەو پۆستە یە لە كورد , تاڵەبانى بمانەوێت , یان نەمانەوێت لە سەر كورد حسابە , جا گۆڕان لەوێدا چى بكات كە بە پێى ڕێككەوتنە سیاسیەكان ئەو پۆستە بۆ كورد دانراوە , بەڵام ئەوانەى بەشدارى ڕێككەوتنە كە بوون و واژۆیان لە سەر كردوە دژى كورد دەوەستنەوە , تۆش كە خۆت بە كورد دەزانى و نوێنەرى نیوملیون كوردى ئەبێت ئەمە بكەیت كە گۆڕان كردى , خۆ ناكرێت گۆڕانیش ئاراستەى شەپۆلەكان مەلە بكات , لەو كاتەدا ئەگەر لەگەڵ شەپۆلەكاندا مەلەى نەكردایە , ئەوا نەك دەبونە گاڵتە جارى نەتەوەى كورد , بەڵكو ئەو مەرامەى عەرەبیش هەیان بوو لە بێ بەش كردنى كورد لەو پۆستە تۆ پیادەت ئەكرد , كوڕینە كورد بون ئەوەندە گەورەیە زۆر تێكۆشەرمان بینیوە گیانى خۆیان لە پێناویا بەخشى , هەزاران ئارام و شەهاب و ڕیشە و كێ و كێ بۆ كورد بونە قوربانى , كورد بون واى لەو لاوە كوردە ئەكرد لەبەردەم پەتى سێدارەدا نەترسێ و گیانى خۆى ببەخشێ , لەوانەیە باشیش سەركردەكانى شۆڕشەكەى ناسیبێ بەڵام لەوێدا بیرى لەمە نەكردۆتەوە , بەڵكو بیرى لاى نەتەوە بوە , ئەمەى گۆڕانیش دەقاو دەق ئاوایە ئەو تێكۆشەرانە جۆرەها ئیمتیازاتیان دەدرایە ئەگەر وازیان لە كوردایەتى بهێنایە , بەڵام نەیان ئەكردو پەتى سێدارەو سەنگەرى گەل و مردنیان پێ باشتر بوو , گۆڕانیش بۆ كورد بونى خۆى و لە پێناوى پاراستنى كوردایەتیدا ئەمەى پێ باشتر بوو , ئەى گۆڕان بۆ چارەسەر كردنى كێشەى كورد نەچۆتە بەغداد , ئێ ئەوەش مافى كوردە , ئەگەر ئەوەى نەكردایە هەموو نەفرەتمان لێ دەكرد , من مەبەستم تاڵەبانى نیە , لەوانەیە من وەكو خۆم ئەو كارەم بەلاوە باش نەبوبێت , بەڵام لەگەڵ واقیعدا م , بۆ بەرژەوەندیە باڵاكان ئەبێت قبوڵى بكەم , لەبەر ئەوە بە ئێستاشەوە هەر یەكێك لە ئێمە لە بەینى ئەو دوانەدا بەعس و تاڵەبانى هەر چۆنێك بێت تاڵەبانى ئیختیار دەكەین , نەك بەعس هەرچەندە بڕواشمان پێى نەبێت , بەڵام بەعسیەكان ئەخەینە لاوە..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست