کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرزانى ئەحمەد كوردە ش وەكو كۆسرەت تەقاندى

Wednesday, 18/11/2009, 12:00


ئەگەر ڕاستیەكان لە كاتى خۆیدا بوترایە ئەوا حاڵتەكان نەدەگەیشتە ئەم ئاستەى كە ئێستا هەیە , خراپى لێپرسراوەكانى یەكێتى لەوەدایە هەتا خۆیان بكوژوببڕ بن یان شتیان بە دەست بێت كەسیان دان نانێن بە ڕاستیەكاندا و پەنجە ناخەنە سەر خاڵە سلبیەكان , بەڵام كە كار گەیشتە ئەوەى زیان بە خۆیان و بەرژوەندیەكانیان بكەوێت ئیتر دێنە قسە و شت دەڵێن , بەرزانى ئەحە سمێڵ لێپرسراوى تڕۆ كراوى مەڵبەندى سلێمانى لە بارەى شكستەكانیەوە دەڵێ ((ده‌یان ده‌ست ده‌خرایه‌ نێو مه‌ڵبه‌ند به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ وه‌ك پێویست بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌بوون)) ئەمە یە ئەو خاڵەى كە تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسیەكەى یەكێتى كە یەكێتى و حكومەتیان توشى ئیفلیجى كردوە , دیارە لێپرسراوەكانى ئێمە زۆر لاوازن و لە ئاست ئەو پلەیەدا نین كە وەریان گرتوە , ئەوەى یەكێتى وا لێ كرد ئەو فرە كوێخایى و نەخوێندنەوەى كاغەزى یەكتر واى كرد كە یەكێتى ئەو سەر سمە گەورە یە بدات , بەرزان ئەڵێ ((هێرۆخان به‌رپرسى تازه‌ى مه‌ڵبه‌ندده‌توانێ سلێمانى بخاته‌وه‌ ده‌ستى یه‌كێتى چونكه‌ ئه‌و هه‌مووده‌سه‌ڵاتێكى هه‌یه‌و كه‌س ناتوانێ ده‌ست له‌ كاروبارى وه‌ربدات)) سەیر بكەن ئەم پیاوە چۆن ئیعتراف بە دیكتاتۆریەتى ماڵى مام جەلال دەكات , هێرۆیەك كە هیچ پلەیەكى حیزبى نیە تەنها ئەوە نەبێت ژنى سكرتێرى یەكێتیە كەچى ئەمیش وەكو كۆسرەت دەڵێ هێرۆ هەموو شتێكە و خاوەنى بڕیارە , بەم قسەی بەرزان بێت تەنها هێرۆیە كەس بە پیاو نازانێ و تەنها ئەمانیشن وەكو فریادڕەس خۆیان نمایش دەكەن , چونكە هێرۆ نە مەكتەب سیاسى و نە جێگرو نەمەكتەب ڕێكخستن بە هیچ نازانێ و حساب بۆ كەسیشیان ناكات ئەوەى بیشیەوێت ئەیكات , تەنانەت حساب بۆ حكومەتەكەى بەرهەمیش ناكات ,بەڵام بەرزان لێى تێكچوە كە تازە گەڕانەوەى سلێمانى بۆ ژێر دەستى یەكێتى زەحمەتە چونكە بەردێك نەزان بیخاتە گۆمێكەوە بە هەزار كەس دەرنایەت , بەرزانیش وا سلێمانى عاجز كرد تازە ئەو گەڕانەوەى جارانى سلێمانى بۆ باوەشى یەكێتى مەحاڵە , چونكە ئەوەى دوایى تۆ هاتوە لە تۆ بەدناوتر و خراپ ترە , تا حەدێك تۆ باشتر بویت لەو , سەیرەكە لەوەدایە بۆ كەس ناوێرێ دەست بخاتە ئیشى هێرۆوە و بۆ دەستدەخەنە ئیشى ئەوانى ترەوە , بەرزانى ئەحە سمێڵ چەندە پیاوێكى بێ ڕێزو سوك بوو لە ناو سلێمانیدا , هێرۆ لەو خراپ ترە , ئەوەندەى هێرۆ دەنگى گەندەڵى و قۆرخ كردنى بازاڕو داگیر كردنى شوێنە بازرگانیەكانى لەسەرە لە سلێمانى بەرزان وانەبوو , ڕاست كردنەوەى ئەم بارە ى یەكێتى و گێڕانەوەى سلێمانى بە كەسێكى گەندەڵ و بێ مەعریفە ناكرێ , هێرۆ تەنها بۆ پارە دەست ئاوەڵایە و هیچى تر , هێرۆ كەسێك نیە كەس نەیناسێ و خەڵكى ئەم هەرێمە نەبێت , ئەویش كەمى نەكردوە بە خۆى و مێردەكەى و كوڕەكانى بە خەڵكى ئەم شارە , دیكتاتۆریەتى هێرۆ لەتاڵەبانى خراپ ترە , هێرۆش كەسێكە زۆر لە تاڵەبانى زیاتر حەزى بە كارى تاكڕەویە , لەبەر ئەوە ئەمانە ناتوانن ئەوەى بەرزان ئەیڵێ بەدى بهێنێ , ژنێك ئەوە مێردەكەى بێت , قەت لەو باشتر وچاك تر نابێت ,ئیعترافەكانت درەنگ بوو , ئەبوایە زووتر ئەمەت باس بكردایە , هەر نەتوت تا سەرى خواردى , كورد واتەنى ئەوەى لەدەرگاى خەڵك بدات لەدەرگاى ئەدەنەوە , تۆش زۆرت لەدەرگاى خەڵك دا تا ئاوا لە دەرگات درایەوە , جارێ ماویشتە ئاهى ئەو هەموو نان بڕاوە بە دەستى تۆ هەتا ماوى ئیسراحەت ناكەیت , ئاهى ئەو هەموو مناڵە كە تۆ بێ نانت كردن ئەبێت تا ماوى ئاوا سوك و زەلیل بیت , جارێ لە كوێتە ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە