كۆسرەت ئاگر لە خەرمانەكەى خۆى بەر ئەدات
Saturday, 05/12/2009, 12:00
كۆسرەت ڕەسوڵ بەتەمابوو تا ئەو ڕۆژەى تاڵەبانى ملی لار ئەبێتەوە لەناو جۆگەكەدا بمێنێتەوە و لە بەینى یەكێتى و گۆڕاندا باڵانسەكە ڕابگرێ , بەڵام بۆى نەچوە سەرو ئاگرەكەى تاڵەبانى ئەویشى سوتاند , چونكە كۆسرەت بەنەزانى خۆى ئەیەوێت لەو گەمەیەى دەستى داوەتێ گۆڵكەرى سەرەكى خۆى بێت و تا كۆتایى بەرێت , هەموومان دەزانین كۆسرەت بەتایبەت لە دوایى ئەوەى بوو بە سەرۆكى حكومەت ئیتر خۆى لێ بوو بە گوڕ نەتەڵە , بەتایبەت تریش ئەو كاتەى خۆى و حكومەتەكەى ئاودیوى سلێمانى كران و ئەمیش لەتە حكومەتەكەى بەركەوت , ئیتر بە هۆى ئەو هەموو ئیمكانیەتەى حكومەت و خراپى بارى دارایى خەڵك و كادرو پێشمەرگەكان لەو كاتەدا كۆسرەت توانى تەكەتولێك بەناوى تەكەتولى حكومەت بۆ خۆى دروست بكات , هەموو مەعریفەى كۆسرەت پارەو زەوى و پلە بەخشینەوە بوو , ئیتر یەكێتى كرد بە دوو بەشەوە حكومەت و حیزب , كۆسرەت پەتى پساندو كەوتە ناو كادرەكانى حیزبەوە و بەو ئیمكانیەتەى هەیبوو توانى خەڵكێكى زۆر لە خۆى كۆبكاتەوە , تەنانەت گەیشتە ئەو ئاستەى حسابى تاكێ پێلاویشى بۆ تاڵەبانى نەدەكرد , من بیرمە لە مەڵبەندى سلێمانى هەندێ دەم ڕووت و چەورەو مەورەى لە خۆى كۆكردبوە وەك بەرزانى ئەحە سمێڵ و عەبەى حاجى سەعید بەتەلەفونێكى بەرزان بە فەردە پارەى ئەكرد بە ژوورەكەى بەرزاندا تەنها لەبەر ئەوەى لەناو كادرەكانا خۆى بە هێز بكات , لە كۆمیتەكانیشا هەندێ كادرى نەزانى لێ كۆبووە كە هەرچیت دەكرد ئەیوت من كۆسرەتیم , ئیتر كۆسرەتى بوو ڕێبازو فكرى یەكێتى , تا لە هەڵبژاردنى مەڵبەندا ساڵى 1999 تاڵەبانى فریاى خۆى كەوت و هاتە ناو كۆنفرانسى مەڵبەندەوە و بە ئاشكرا دژى كۆسرەت وەستاو ووتى دەنگ بدەن بەوانەى سۆشیال دیموكرات ئەنوسن مەبەستى تەكەتولەكەى حیزب بوو , تاڵەبانى لەوێدا ووتى كلكى تەكەتول ئەبڕین , مەبەستى ئەوەبوو كلكى كۆسرەت ئەبڕێ بڕیشى و واى كرد لە سلێمانى كۆسرەتى ناڵ كرد و لە حكومەتیش لاى برد ,ئیتر ئەو كلك بڕینەى تاڵەبانى كۆسرەتى بێ كلك كردو تاماوەیەكى زۆر كۆسرەت بەس قەباغەكەى مابوەوە , كە یاداشتەكە درا بە تاڵەبانى كۆسرەت بۆ ئەوەى لاى تاڵەبانى هەستێتەوە یاداشتەكەى ئیمزا كرد , بۆ ئەوەش نەیكرد كە ئەم حەز بە ڕیفۆرم و چاك ساز ى بكات تەنها بۆ ئەوە كردى بە تاڵەبانى بڵێ منیش كۆسرەتم و ماوم , ئەو كاتەش خاڵى لاوازى ئەو یاداشتە كۆسرەت بووهەر ئەویش بوو نەیهێشت ڕیفۆرم لە یەكێتیدا بكرێ , تاڵەبانى باش ئەم مشكە تۆپیوەى ئەناسى كە شێت و شەیداى ناوبانگ و دۆلارە بۆیە لەم خاڵە لاوازەوە توانى ئەو یاداشتە لاواز بكات , چۆن ئۆباڵى دوو لەت كردنى یەكێتى بەشى زۆرى ئەكەوێتە سەر كۆسرەت ئاواش ڕێگرى لە ڕیفۆرم و چاكسازى هەر ئەكەوێتە سەر كۆسرەت , ئیتر لەوكاتەوە كۆسرەت بەم شێوە زەلیلیە مایەوە و كەوتە بەر چەكوشى تاڵەبانى و وەكو هەڵماتى بەرد هەر ڕۆژەى بە چەكوشەكەى تاڵەبانى گویچكەیەكى لێ دەكرایەوە , هەموو خەڵكى یەكێتى شاهیدە ئەوەى تەكەتولى دروست كرد لەنا ویەكێتیدا و ئەو جەماوەرى یەكێتى دابەش كرد ئەوە كۆسرەت بوو , من ئەو كاتە و ئێستاش گاڵتەم بەم پیاوە دێت كە دەڵێ گۆڕانكارى دەكەم , چونكە پیاوێك لێوان لێو بێت لە گەندەڵى ئیتر چۆن ئەتوانێ گۆڕان بكات , كۆسرەت ئەیویست ئەو وەزعەى بۆ بچێتە سەر و بەناوى ئەوەى پشتگیرى ئەو برادەرانەى ڕیفۆرم ئەكات خۆى بە نەرمى نیشان ئەداو تەنانەت واى بڵاو كردبوەوەهەولێریەكان بە قسەى كۆسرەت دەنگیان داوە بە گۆڕان و لەسەریشەوە دەهۆڵى بۆ مەسعود ئەكوتا و لە ژێریشەوە دەنگى لێ ئەگرتەوە , ئەم ناو جۆگەیەى بۆ نەچوە سەر و ئەو ئاگرەى تاڵەبانى هەڵى كردوە بەرامبەر بە گۆڕان ئەوا كۆسرەتیشى گرتەوە , بەڕاستى شیاو ترین قسەى كاك نەوشیروان بۆ كۆسرەت ئەوەیە كە كە پێى دەڵێ ئیتر ئەم برادەرە منەتى چى ئەكات بە سەرماندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست