تاڵەبانى توولە مار بە خێو ئەكات
Wednesday, 09/02/2011, 12:00
تاڵەبانى لەوەتى هەیە و كارى سیاسى ئەكات , بەردەوام ئەوە عادەتى بوە كە كۆمەڵێك ئەكات بە قوتب و دوایش لێیان ئەدات و بچوكیان ئەكاتەوە , لەوەتى هەیە لەسەر ئەم ڕیتمە كارى كردوە هەر ئەمەش واى كردوە , تاڵەبانى لە زۆر جاردا توشى شكستى گەورە بێت لە ناسین و هەڵبژاردنى هاوڕێكانیدا , ئەمەش بە مەبەست ئەكات , چونكە تاڵەبانى پێى خۆشە لەم جەوەدا بژى , من باسى كۆنەكان ناكەم , ئەوەى زیاتر مەبەستمە ئەم جارەیە , كە تاڵەبانى هەندێك تولە مار بە خێو دەكات و بەم نزیكانەش پێوەى ئەدەن ,یان كارێك ئەكەن سەرى تاڵەبانیشى پێوە پان ئەكەنەوە , با واز لە هەمووكۆنەكان بهێنین و باسى یەك خاڵ بكەین كە خەریك بوو بە هۆى ئەو تولە مارانەى تاڵەبانى بە خێویان دەكات تەڕو ووشك پێكەوە بسوتێ , وەكو ڕۆژنامەى ئاوێنە نوسیویەتى هەندێك كەسى میانڕەوو ڕوون كردنەوەكەى گۆڕان نەبوایە ئەوا ئێستا ناوشار دەیان سەنگەرى شەڕى تیا دەبوو , دواى كۆنگرەى ئەم جارە ى یەكێتى , هەندێك كەس , بەڵام ئەو كەسانەى بازرگانى شەڕن و خێرو خۆشى خۆیان لە شەڕدا ئەبینەوە , چونە ناو مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى یەكێتیەوە , بە هۆى دوور كەوتنەوەى تاڵەبانى لە یەكێتى و سەر قاڵى بە كارى بەغداوە , وە پشت گوى خستنى دوو جێگرەكەیەوە هەندێك كەسى ناكەس بەچەى كردوە بە شت و هەموو ئیشەكانى داوە بەوان ئیتر خەریكن بە ئارەزووى شەڕانگێزى خۆیان یەكێتى بەرەو ئاقارێكى خراپ دەبەن , هەرچەندە لە سەر دەستى ئەمانە , شتێك نەماوە بە ناوى یەكێتى بەڵام ئەوەى كە ماویشە خەریكن ئەوەندەى تر كاولى ئەكەن ,ئەم تولە مارانەى تاڵەبانى بە خێویان ئەكات لەوانەن كە پیسترین كەسەكانى ناو یەكێتین و لە جۆرى مارە ژەهراوییەكانن , كە خێریان پێ نیە بۆ كەس ,((مەلا كەمتیار , شێخ جەعفەر , حاكم قادرى پەنجە , دكتۆر خەسرەو , هێرۆى بلەى ئەحەڕەشى یەكەم ئەندازیارى جاشیەتى لە كوردستان , ئازادى علوج و خولە سەنگاوى )) وە هەندێك كەسى گرگنى تر كە لە خوارەوەن وەكو جەمیل هەورامى و نمونەكانى ,ئەمانە ئەوانە بوون كە زۆر نزیك بوو بە بەرنامەیەكى مەلا كەمتیارەوە ئەم شارە نوقمى خوێن بكەن , مەلا كەمتیار فەرمان ئەدات , دكتۆر خەسرەو بە كۆكردنەوەى زانیارى درۆینە و هەڵبەستراوكۆبونەوە دەكەن و حكومەت و حیزب و سەرۆكى هەرێم و پارتیش لەم زانیاریە هەڵانەى خۆیان تێ دەگەیەنن و واش لە تاڵەبانى ئەگەیەنن كە ئەوە گۆڕان هێزى كۆكردۆتەوە و لەشكرى دروست كردوە و فریاى خۆمان نەكەوین , لەناومان ئەبەن و وەكو میسرو تونسمان لێ دەكەن ,واش لە مەسعود ئەگەیەنن كە گۆڕان بە تەماى كودەتان و هێزى زۆریان هەیە , ئیتر ئەمە ئەبێتە هۆى ئەوەى پێش بەیاننامەكە كۆبونەوەیەكى بە پەلەى هەردوو مەكتەب سیاسى بكەن و هەر ئەو كاتە هێزەكانى یەكێتى ئەكەونە ئینزارەوە ,بەیاننامەكە دەبێتە خاڵێكى گرنگ بۆ ئەوان بۆ ئەوەى كارى خۆیان بكەن ,بۆیە هەر ئەو شەوە هەموو هێزەكانى یەكێتى بە فەرمانى مەلا كەمتیاروبڕیارى شێخ جەعفەر دەكەونە ئینزارى دەرەجە ((ج)) مەوە هێزى تایبەتیش ئامادە دەكەن بۆ لێدانى گردەكە , ئەمانە بەبەرنامەى پێش وەخت , بە بڕیارى ئەو تولە مارانەى تاڵەبانى هەموو بڕواى خۆى لە سەر هەڵچنیون ,كراوە , مەبەست لەمەش تێكدانى ئەو ئارامیە یە لە كوردستان هەیە ,ئەو تولە مارانەى تاڵەبانى بە خێویان دەكات زۆر ترسناكن بەتایبەت مەلا بەختیار كە بە كۆنە قینى خۆى ئەیەوێت تۆڵەى ئاشەكەى لە هەموو یەكێتى بكاتەوە , بە تەماى نانەوەى فیتنەیەكە لەم ووڵاتەدا ,دیارە بۆ ئەمەش گروپێكى بۆ خۆى دروست كردوە , پێك هاتون لەهێرۆ و حاكم قادرو شێخ جەعفەرو مەحمود سەنگاوى ئازاد جوندیانى كەى بەناوى ئەوەى یەكێتى ئەپارێزن لە مەترسیەكانى گۆڕان ئەیانەوێت شەڕێك بخولقێنن و دوایش تەنها كەس تیاى سوود مەمد بێت ئەم جەماعەتەن , ئەمەى ئەمانە ئەم جارە كردیان كەس قبوڵى نەبوو , وەكەسیش ئاگاى لێ نەبوو , تەنانەت دوو جێگرەكەى تاڵەبانى و حكومەت و سەرۆكى هەرێمیش , وە وویستیان بە پشت بە ستن بەو زانیاریە هەڵانە و هاش و هووشى مەلا بەختیار شەڕێكى گەورە و خوێناوى تر هەڵبگیرسێنن , ئەمانە لەو تولە مارانەن كەوەفایان بۆ كەس نیە , ئەگەر تاڵەبانیش فریاى خۆى نەكەوێت بەویشەوە ئەدەن , ئۆباڵى هەموو كێشەیەكیش لەم هەرێمەدا ئەكەوێتە ئەستۆى تاڵەبانى , چونكە تاڵەبانى ئەقڵى خۆى داوەتە دەست ئەمانە و ئەمانیش بە ناوى جەنابى مام جەلالەوە ئەوەى بیانەوێت دەیكەن , چاوى تاڵەبانى دەربێت , خواى ئەكرد ڕۆژى سەد جار بە تاڵەبانیەوەیان ئەدا , گرنگ ئەوەیە ئەم میللەتە بێ كێشە بێت , تاڵەبانیش كە غەشیمانە شت ئەكات توشى چى بێت تاوانى خۆیەتى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست