کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوزاد هادیش وەكو سەرۆكەكەى بێ شەرمە

Tuesday, 12/10/2010, 12:00



بەڕاستى نەوزاد هادیش وەكو سەرۆكە خائینەكەى پیاوێكى بێ شەرم و بێ ئابڕوە , ئێوە سەیرى بێ شەرمى ئەم پیاوە بكەن ((تۆمه‌تبار قاسم ئاغای كۆیی دوای ئاشكرابونی به‌وه‌ی له‌شاری هه‌ولێردا نیشته‌جێبوه‌، ده‌ستبه‌جێ‌ له‌سنوری‌ شاره‌كه‌ ده‌رمانکردوه‌)) ئەمە ئەو پەڕى بێ شەرمیە ئاخر هەى نەزان تۆ نازانى ئەو تۆمەتبارە لە لایەن سەرۆكى جاشەكانى كوردستانەوە پێشوازى لێ كرا , ئاخر كەسێك سەرۆكەكەت پێشوازى لێ بكات چۆن تۆ بە تۆمەتبارى دەزانى , ئەى ئەگەر زانیت قاسم ئاغاتۆمەتبارە بۆ دەست گیرت نەكرد , یەعنى جەنابت ئەوەندە بێ ئاگایت نازانى ئەو تۆمەتبارە دەستى سورە بە خوێنى سەدان لە ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە , یان ئێوەى جاش و جاش پەروەر , ئێوەى زۆڵە كوردەكانى قوتابخانەكەى بارزانى , پەنجەى تاوانبارێكى دەست سوربوو بە خوێنى كورد بەلاتانەوە لە هەموو میللەت پیرۆز ترە ,ئەو كەسەى تۆ بە تۆمەتبارى ئەزانى نازانى دەعوەتى سەرۆك بوو , هەر سەرۆكیش خانوى پێ دابوو , هەر ئەویش ئەمرى كردبوو ئەو تۆمەتبارە لە شارى هەولێر بەڕێزەوە ڕەوانە بكرێ , ئیتر چۆن تۆ دەرت كرد , باشە ئێوە ئەگەر ڕێز لە خەڵكى كوردستان و كەس و كارى شەهیدان ئەگرن مادام قایمقامى قەزاى كۆیە پێى ووتویت خەڵك بەتەماى خۆپیشاندانن كەواتە ئەبوایە بتزانیایە ئەم كەسە زۆر تاوانبارە بۆیە خەڵك دژى خۆپیشاندان دەكەن , بەڵام ئێوە ڕێزتان لەو هەموو كەس و كارى شەهیدانە نەگرت و ئەو تۆمەتبارەتان بە سەیارەو پارەى خۆتان لە ڕێگەى فڕۆكەخانەى هەولێرەوە بە سەلامەتى ڕەوانە كردەوە بۆ دەرەوە , تۆ ڕِاست دەكەیت هەولێر پاكن , شەریفن , بەلام ئەوەى هەولێرى گڵاو كردوە ئێوەن , ئاغاكانتانن كە لە مێژوودا دواى هۆلاكۆ مەسعودو ئێوە گەورەترین بێ حورمەتیتان بە شارى هەولێر كرد , بە گۆڕى بارزانى و ئیدریسەكەتان قاسم ئاغا دەجار بە ئاو شۆراوەتەوە لە چاو ئێوەدا بۆ گڵاوى , بۆ حیزبەكەى ئێوە و ئاغاكانى بنەماڵە چیان كەمتر كردوە لە قاسم ئاغا , قاسم بۆ بەعسى كرد , مەسعودیش 31ى ئابى بۆ بەعس كرد , جا كامتان گڵاو ترن , ئەو جاش بوو , ئێوەش لە ژێر ناوى پێشمەرگەدا جاشێتیتان كرد , ئێوەجاش پێشمەرگە بوون , ئەوە كەمتەرخەمى دادگاى كۆیە نیە , ئەوە جاش پەروەرى ئێوە یە , ئەوەدڵسۆزى ئێوە بۆ ئەو جاشانەى ڕۆژگارێك ئەنفالى كوردیان ئەكرد , زۆر لە قاسم ئاغا تاوانبارتر هەیە لاى جەنابتان خاوەن پلە و پایەى باشە و بە كوڕى بنەماڵە ش حسابە , ئەوە ئەو كلتورە جاش پەروەرەیەى مەلا مستەفایە كە ئێوەش لە سەرى ئەڕۆن , بەڕاستى سەلماندت زۆر لە ئاغاكانت بێ شەرم ترى , بەڕاستى سەلماندت قوتابى قوتابخانەكەى بارزانیت , هەولێر بەو هەموو جوانیەى ئێوە ئاوا گڵاوتان كردوە , لە كوردستان بەس قاسم ئاغا موستەشار نیە , بەس ئەویش تاوانبار نیە , سەدان موستەشارو تاوانبارى تر هەیە ئێستا لاى ئێوە خاوەن مەقامى بەرزن , لە پارەى میللەت باشترین موچە وەردەگرن , ئەوە ئەوانن لە سایەى حوكمە جاش زادەكەى ئێوەوە بە ئازادى و ئاسودەیى ئەژین , ئەو دوو سەد موستەشارەى دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراق داواى كردون , زۆربەى لاى ئێوە ئامر فەوج و خاوەن پلەن , قاسم ئاغا یەكێك بوو لەو تاوانبارانەى تەنانەت عافواتەكەى بەرەى كوردستانیش شمولى نەكرد , هەتا سەدام ڕووخا لاى سەدام بوو , كەچى زۆڵە كوڕەكانى سەدام كە مەسعودو تۆ و ئەوانى ترن , ئەو هەموو خوێنەى بە دەستى قاسم ڕژا خستانە ژێر پێتانەوە و بەر عافواتى بنەماڵە كەوت و هاتەوە بۆ هەولێر , قاسم ئاغا هەولێرى گڵا و نەكرد , بەڵكو ئەو دەسەڵاتە هەولێرى گڵاو كردوەكە لە سایەیدا سەدان قاسم ئاغاى تر ئەژین , ئێستا قاسم ئاغا تاوانبار نیە , ئێوە تاوانبارن كە ڕێكەتان دا دەرچوو , ئەگەر یەك تۆز حەیاتان هەبوایە , ئەبوایە دوایى ئەو تاوانەى ئەنجامتان دا , سەرى لوتى خۆتان ڕەش كردایە , بەڵام حەیا نەماوە , ئێوە لەو ڕۆژەوەى خیانەتى 31ى ئابتان كردوە حەیاتان نەماوە , پێم سەیرە ئاوا قسە ئەكەن , ئێوە قاسمتان دەرنەكردوە , ئێوە ئەوپەڕى ڕێزتان لێ گرتوە , سەرۆك خۆى پیشوازى لێ كردوە و خۆى خانوى بۆ دابین كردوە و هەر خۆشى ڕەوانەى كردوە , نەوزاد هادى لە قاسم ئاغا تاوانبار تر , وا دەزانى ئێمە ئەوەندەگێلین ئیتر بە قسەكانى جەنابت دەڵێین ئامین , نایڵێین , هەولێر هۆلاكۆى بەزاند , بەعسى بەزاند , بنەماڵەى خائین و كورد فرۆشى بارزانیش ئەبەزێنێ , دڵنیابە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە