کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جەعفەریش وەحى بۆ هاتوە

Friday, 29/05/2009, 12:00


لە سایتى ڕووداودا چاوپێكەوتنێكى شێخ جەعفەرى وەزیرى درۆینەى پێشمەرگەم خوێندەوە كە لەوە ئەچێت وەحى بۆ هاتبێ , بێ ئاگا لە سیاسەتى كوردستان و بێ ئاگا لەو حەماسە جەماوەرییەى كە هەیە بۆ لیستى گۆڕان پێمان دەڵێ لیستى گۆڕان تەنها پێنج كورسى دەهێنێ , جارێ دوو مانگ زیاترى ماوە بۆ هەڵبژاردن , وە ئەم هەڵبژاردنە موفاجەئەى زۆر گەورەى تیا ئەبێت كە پشت بە خوا ڕوخانى كۆشك و تەلارى ئەم حكومەتە گەندەڵەى تیا ئەبینرێ , كەچى جەنابى شێخى بێ ئاگا لە خەڵك و ناو جەماوەر وەكو ئەوەى دەست بخوێنێتەوە یان فاڵى گرتبێتەوە بۆ دڵدانەوەى خۆیان دەڵێت ئەو لیستە توانیان پێنج كورسى بهێنن , شێخى شێخان تەنها ئاگاى لە پارە خواردن و بە خێو كردنى ئاسك و گەندەڵی و باخەكەیەتى بۆیە وا بێ ئاگایانە ئەو قاوەیەى گرتۆتەوە , ئەگینا یەك تۆز ئاگاى لە جەماوەر بوایە ئەو تفەنگەى نەدەنا بە تاریكیەوە , شێخ دەڵێ ((دەبێت چ بڕیارێكی پێ بدرێت و چی پێ بگۆڕدرێت، چونكە پێی ناكرێت بەڕێوەبەری ناحیەو قایمقامێك دابنێت)) سەیرى ئەم خەیاڵە لە شێخ وایە ئەمانیش تاسەر ئەتوانن مدیر ناحیە و قایمقام دابنێن كاكە شێخ ئیتر سەردەمى ئێوەش خەریكە و نزیكە بە سەر بچێت , ئیتر كەسێك نەماوە بڕوا بەم درۆیانەت بكات جەنابى شێخ , لە شێخ وایە خەبات و گۆڕان و چاكسازى و هەموو مەسەلەكان تەنها لە ناو یەكێًتى دا دەكرێ ئیتر ئەوەى لە دەرەوەى ئەم یەكێتیە كرم تێداوەى ئێستا بێت ناتوانێ هیچ بكات , نازانێ مێژوو ڕەحم بەكەس ناكات و مێژوو سەدان حیزبى لە ئێوە گەورەترى هاڕیوە , خاڵە شێخ ئەم لە خۆ بایى بونەى جەنابتان لە شان و شەوكەتتان كەم دەكاتەوە , نازانم تا كەى شێخ هەست بەو شەرمەزارییە ناكات كە سكرتێرى حیزبەكەت ئیش بۆ گەورەترین خائین بكات , تۆ چۆن شەرم ناكەیت سكرتێرەكەت ئیش بۆ خائینێكى وەكو مەسعود بارزانى بكات كە نزیكترین هاوڕێ و هاوسەنگەرتى شەهید كرد , ئەمە خیانەتە یان ئەمەش ڕێككەوتنە ستراتیژیەكەیە , بە ڕاستى من شەرم ئەكەم تاڵەبانى لە نەتەوەكەى خۆشم حساب بكەم , تۆ چۆن شەرم ناكەیت سكرتێرى حیزبەكەت ئیش بۆ سەرۆكێك ئەكات كە 31ى ئاب بە دەبابەكانى بەعس و ئاڵاى زەردەوە تۆى ڕاونا , بۆ لۆمەى خەڵك ئەكەیت تۆ لەبەر پلە و پایەكەت لەبەر دزى و گەندەڵیەكانت , لەبەر داوێن پیسیەكەت ناوێرى قسەبكەیت خەڵك ئەوە قبوڵ ناكات , هەر لە 31ى ئابدا سەدان هاوڕێت شەهید بون كەچى ئێستا تۆو مەكتەبى سیاسیەكەت و سكرتێرە كەت ئیش بۆ ئەو خائینە ئەكات , من ئەو ڕۆژەى تاڵەبانى ئاغات كۆبونەوەى پێشمەرگە دێرینەكانى كرد عەرەقى شەرمەزاریم ئەكرد كە تاڵەبانى داواى لەو پێشمەرگانە ئەكرد دەنگ بدەن بە بارزانى من لەناو ئەو پێشمەرگانەدا بوو ئەزانم چەندین جار تفیان ئەكردە ناوچەوانى تاڵەبانى كە ئێمەش و یەكێتیشى ئاوا سوك كرد , ئەیانوت ئێمە خەباتمان كرد بۆ لەناو بردنى خیانەت نەك بۆ زیندوو كردنەوەى خیانەت , شەرمە بۆ ئێوە لە لیستێكدان پەروەردە كراوى خیانەتخانەكەى تاڵەبانى و بارزانین , تۆ لە خۆت بپرسە بۆ ئەوە خەباتت كرد یان بۆ ئەركى تر , دەوەرە شێخى شێخان یەكێتى و پارتى ئەو كاتەى منافەسەیان نەبوو , لەو پەڕى بە هێزیان دا بوون حەفتاو پێنج كورسیان هێنا بۆ ئێستا خێرە لە نا و25 كیاندا حەفتا كورسى بهێنن , لەوە ئەچێ باش بەرى نەدابى یان ئەتەوێ خۆت هەڵخەڵەتێنى , وەكو خۆت ئەڵێى ئێوەش چاوتان پێى ناكەوێ , بەڵام ئەوە بە خەویش ناهێنن , من پێت ئەڵێم لە نیو كەمتر ئەهێنى , حەز ئەكەیت گرەو ئەكەین لە سەر ئەو ئاسكە داماوانەى لە باخەكەتاندایە , كە ئێوە لە نیو كەمتر ئەهێنن شێخ گیان جارێكى تر بە تەماى ئەوە نەبن وەكو ئێستا بژین , سەیرى بكەن جەنابى شێخ چى ئەڵێ ى بە شاڵت قەسەم كەسێك بڕوات پێ ناكا ت ((پێموایە 70 كورسی بۆ سەرەوە دەهێنین". سەبارەت ئەنجامەكانی لیستی گۆڕانی نەوشیروانیش دەڵێ"ئەگەر بڵێم لیستی گۆڕان 5 كورسی دەهێنن زۆرم گوتووە، چونكە قەت 5 كورسیشیان بۆ نایێت)). نازانم جەنابى شێخ كەى ئەم وەحیەى بۆ هاتوە وئاوا بە پەلە درۆیەكى گەورە كە خۆشى بڕواى پێ نیە بەڵام هەر ئەیكات , بە سەرى شێخ ئەگەر بتان زانیایە نیوەش ئەهێنن ئاوا نەدەكەوتنە پەلە قاژە ,باش بزانە جەنابى شێخ ئێستا سەنگەرى گەل پارتى و یەكێتى نیە , لیستى میللەت لیستى كوردستانى نیە , ئیستا لیستى گەل ئەو لیستەیە كە تۆ زیڕەت لێ كردوە جارێكى تر نەبیتەوە بە وەزیر , سەنگەرى گەل هەموو ئەو لیستانەیە كە دژى لیستى بنەماڵە مافیاكانى كوردستانە ئەوەى ئیش بۆ مەسعود بكات , ئەوەى دەنگى بداتێ لاى هەموو خەڵك وایە بەشدارێكى باشى 31ى ئاب بوە.......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە