کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ دڕە

Friday, 30/01/2009, 12:00


ڕۆژ لە دوایى ڕۆژ بنەماڵەى خائینى مەلا مستەفا خەرمانى جاشیەتى خۆیان زیاد ئەكەن و سات دوایى سات مێژووى ڕەش تۆمار ئەكەن ، مەسعود بارزانى بە ئیسناد ئەڵێ جاشایەتى و خیانەت بەڵام بەوەى هوشیار زێبارى خاڵى ناڵێ خیانەت و جاشایەتى ، دەمێكە پارتى و بنەماڵەى بارزانى لە هەلێك دەگەڕێن بۆ ئەوەى جارێكى تر كورد توشى شەڕێكى ماڵوێرانكارى براكوژى بكەن ، بۆیە دوایى ئەوەى توركیا پشتى كردە كۆنە جاشەكەى خۆى مەسعود لە ژێرەوە بۆ فشار خستنە سەر توركیا پەیوەندى كرد بە پەكەكەوە ، بەڵام توركیا باش ماهیەتى ئەم سەركردە گرگنەى ئەزانى بۆیە گوێى پێ نەدا ، هەتا تاڵەبانى كەوتە بەینەوە و دوایى هەولێكى زۆر توانى وا لە توركیا بكات ئەمجارەش ئاوڕێكى خێر لە و كۆنە جاشەى خۆى بداتەوە ، مەسعودیش ئەم جارە لە ڕٍێگەى تاڵەبانى و هوشیار زێباریەوە لە جاران باشتر كەوتەوە خۆ و ئەمجارە بۆ لە ناو بردنى پەكەكە ڕٍێگایەكى شەرعى ترى گرتۆتە بەر و ئەیەوێت بە ناوى عێراقەوە درێژە بە خیانەتەكانى بدات ، بۆیە هۆشیار زێبارى لە توركیا وە مژدەى ئەوەى دا بە دوژمنانى كورد كە بە هاوكارى حكومەتى هەرێم ئەتوانن هەولێر بكەنە پایتەختى خیانەتێكى نوێ و لێرەوە ئەتوانن بنكەیەكى زانیارى كۆكردنەوە و خۆ ئامادە كردن بۆ لێدانى پەكەكە دابنێنن ، ئەمە خیانەتێكى گەورەیە كە ئەم حكومەت و دەسەڵاتە ئەیكات ، هوشیار زێبارى خۆى ئەچێتە توركیا و هەر خۆشى بانگەشەى ئەو بنكەیە ئەدات ، تەنانەت ئەوەندە خۆش حاڵ و ئامادە بوو نەیهێشت على باباجان ئەو مژدەیە ڕابگەیەنێ ، ئەمە ش سەر لە نوێ ڕاگەیاندنى خیانەتێكى نوێ یە كە بنە ماڵەى بارزانى سازیان داوە ، ئەمەش ئەگەر بە ڕەزامەندى پارتى و بنەماڵەى بارزانى نەبێت موستەحیلە شتى وا ڕوو بدات ،ئەگەر ئەمە خیانەتێكى داڕێژراو نەبێت بۆ ئەبێت لە زارى كوردێكەوە ئەم مژدەیە بدرێ بە خەڵكى كوردستان ، ئەگەر بارزانى و تاڵەبانى ڕازى نەبوبن بە كردنەوەى ئەو نوسینگەیە چۆن ئەتوانن پایتەختى هەرێم بكەنە شوێنى یەكەمى خۆیان كەواتە ئەمە سەرەتاى ئەو پیلانەیە كە ئەیانەوێت جارێكى تر كورد بگلێنە شەڕێكى گڵاوى ترەوە ، ئەمەش ئەو بەرنامەیە كە دەمێكە بارزانى و تاڵًەبانى كارى بۆ دەكەن ، چونكە بارزانى قبوڵى نیە كەسێكى تر ، حیزبێكى تر لە و ناوچانە پەیدا بن كە ئەو ئاغایەتى تیا ئەكات بۆیە ئەمجارە گەرەكیەتى لەو پایتەختەى بە خیانەتى 31ى ئاب داگیرى كردەوە جارێكى تر بانگەشەى خیانەتێكى نوێ ى تیا بدات ، ئەویش لە ڕێگەى هوشیار زێباریەوە شەرعیەتى بۆ پەیدا ئەكات ،ئەوەى ڕۆژێك نانى ئەم بنەماڵەیەى خواردوە ، ئەوەى پێگەییوى قوتابخانە شەق و شڕەكەى بارزانیە ئەوە ئەنجامیەتى چونكە مامۆستایەك پەروەردەى كردوون و وانەى خیانەتى پێ ووتونەتەوەكە خۆى نوقمى خیانەت بوە ، بۆیە ئێستا هۆشیار زێبارى لە جیاتى ئەو بنەماڵًەیە مژدەى خیانەتێكى نوێ ئەدات بە گوێى دوژمنەكانى كوردا ، پێشینان ڕاستیان فەرموە ئەوەى لە مشك بێت جەواڵ دڕە ، ئەوەشى قوتابى ئەو قوتابخانەیە بوبێت ئەبێت خیانەت بكات ، با مەسعود بەس ئیسناد بە خیانەت حساب نەكات با ئەمەى هۆشیاریش بە خیانەت حساب بكات ، دەك خەجاڵەت بن سەرانى كورد بۆ خۆتان و كارو كردەوەتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە