تاڵەبانى داماو سەروەتى كوا تا ئاشكراى بكات
Thursday, 11/02/2010, 12:00
ماوەیەك لەمەوبەر ئامۆژنە هێرۆ ووتبوى ئەترسم كە مردین شارەوانى بماننێژێ چونكە پارەمان نیە , جا سەرۆكێك و سەركردەیەك كە ساڵانە تەنها تێچوى قاتەكانى چەندین ملێۆن دۆلار بێت داماوە سەروەت و سامانى كوا تا دەستەى نەزاهە ئەو غەدرەى لێ بكەن وداواى لێ بكەن سەروەت و سامانى خۆى ئاشكرا بكات , دەستەى نەزاهەى یەكێتى بەڕاستى داماون , ئەوەتا فاروقە داماوەكەى سەرۆكى دەستەى نەزاهە ئەڵێ ((فاروق جهمیل سهرۆكی دهستهی نهزاهه رایگهیاند: سهرۆك مام جهلال له ماوهی كهمتر له 48 سهعات دا فۆرمهكانی تایبهت به ئاشكرا كردنی سامانو دارایی خۆی گهراندۆتهوه بۆ دهستهی نهزاهه.)) داماوى ئەم پیاوە بێ ئاگایە لەوەدایە كە دەڵێ بە زووترین كات فۆڕمەكەى گەڕاندەوە , جا ئەوە چیە ؟وەرە من بە یەك سەعات سەدان فۆڕمت بۆ پڕ بكەمەوە , داماویەكەى لەوەدایە كە بڕوا بە تاڵەبانى ئەكات , تاڵەبانیش تەنها ئەوە نوسیوە كە لە گیرفانیدا بوە , خۆزیاترى نەنوسیوە ,ئەم شتانە بۆ ووڵاتێك ئاساییە كە دیكتاتۆرو مافیا حوكمى بكات , ئەوە گریمان تاڵەبانى هەرچى نوسیبێ كێ لێپرسینەوەى لەگەڵ ئەكات , ئەو جۆرە شتانە بۆ وولاتێك ئەبێت كە یاسا بۆ هەموان وەكو یەك بێت , لێپرسراوەكانى ئەم ووڵاتە ئەوەندە شارەزان لە دزیدا دكتۆرایان تیا هێناوە , وا دەزانى ئەوەندە داماون ئیتر ئەو شتانە ئەكەن بەناوى خۆیانەوە , منیش ئەڵێم لێپرسراوو كاربەدەستەكانى ئێستا نە هیچیان هەیە و نە هیچیان بە ناوەوەیە , ئێوە ڕاست دەكەن لە كەس و كاریان بپرسەوە (خاڵ و مام و پاسەوانەكانیان و ژن براو ژن خوشك و ئەوەى بە خوێى چێشت بینگاتێ ئەوانیش دەزانن و ئەوەندەش لە دزیدا ساویلكە نین هەرچى شتە بیكەن بەناوى خۆیانەوە ,بۆیەبە 48 سەعات گەورە مافیاى كورد تاڵەبانى فۆڕمەكەى پڕ كردۆتەوە ,دەستەى نەزاهە سیناریۆیەكە و تاڵەبانى دایناوە , ئاساییە سبەینى َ هەمویان ئەو فۆڕمە پڕ بكەنەوە , بەڵام كێ لێیان ئەپرسێتەوە , لە ووڵاتى بێ یاسادا , گورگ حاكمى دارستان بێت هەروا دەرئەچێت , ئەم جۆرە ئیشانە بۆ وولاتێك جوانە كە یاساى هەبێت نەك بۆ ئێرە خۆیان هەموو شتێك بن, دز حاكم بێت , ئەوان نزیكى نۆزدە ساڵە دزى ئەكەن , ماڵى ئەم میللەتە بە تاڵان ئەبەن گەرەكتانە بە 48 سەعات هەمووى بنوسێ , ئادەى بۆمان ببژێرن چەند كەس لەم ووڵاتەى ئێمەدا لە سەر دزى و بەتاڵان بردنى داهاتى خەڵك درا بە دادگا , بێ گومان كەس مەبەستم دزە گەورەكانە ئیتر دەستەى نەزاهە هەبێت یان نەبێت چیە , ئەوەتا لێپرسراوەكان بە ئاشكرا دزى ئەكەن , تاڵان ئەكەن , ئەوەتا چاودێرى دارایى نزیكەى 300 فایلى دزى و گەندەڵى لایە كەچى كەس باسیشیان ناكات , ئیتر لێپرسراوەكان چى بنوسن كێ بەرپرسیارە لێیان , ئەمەش سیناریۆیەكە و هیچى تر و تەنهابۆ چاوبەستەكى خەڵكە ,ئەوە خائینەكان فایلە قەبەكانیان گیرا كەچى كەس لێى نەپرسین , لە هەموو دنیا ئەوە ى خیانەت وجاسوسى بكات توند ترین سزاى هەیە كەچى لێرە بە چەپڵە لێیان خۆش بوون , ئیتر دزەكان چۆن سزا ئەدرێن , بە ڕاپۆرتى چاودێرى دارایى ستران عبداللە گەورەترین دزى لە سەر ئاشكرا بوو كەچى لە باتى لێپرسینەوە پلەكەى بەرز كرایەوە ,سەدانى ترى لەم بابەتە هەیە و كەسیش باسیان ناكات ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست