دووڕووى تاڵەبانى یەكێتى توشى ئەو دۆڕاندنە كرد
Tuesday, 04/08/2009, 12:00
پێم خۆش بوو سەرەتا بە نامەیەكى تاڵەبانى دەست پێ بكەم كە لە 31ى ئابدا دواى تێك شكاندنى هێرشەكانى پارتى بۆ سەر دوكان بۆ كۆسرەتى ناردوە , ئەوە ڕایى تاڵەبانى بوە لەسەر ئەو خیانەتكارە كورد كوژە , بەڵام بەرژەوەندیەكانى بنەماڵەى تاڵەبانى و سەر شۆڕى بۆ ئەو بنەماڵەیە واى لە تاڵەبانى كردوە لە خائینەوە مەسعود ببێت بە باشترین پێشمەرگە جا بێخوێنەوە ,
لەمام جەلالەوە بۆ كاك كۆسرەتى بەڕێز
سڵاوێكى گەرم هەربژین و هەر سەربەرزو سەركەوتوبن
((تێك شكاندنى سوپاى دوو تارو مار كردنى چەتە جاشە كورد كوژەكانى مەسعودى خائین تۆڵەى شەهیدان و خەڵكى قارەمانى هەولێرە , تۆڵەیە لەو خائینانە كە دواى دەبابەى ئەنفال و چەكى كیمیاوى وتەعریبى كوردستان كەوتون و پایتەختى كوردستان كە دایكى نیشتمانە دایانەوە بە دوژمنى خوێن خۆر , تۆڵەى تێك دانى شەریكەى نەوتى كوردستانە كە یەكەمین دەستكەوتى ئابورى كوردستانە دەست خۆش و هەر سەركەوتوبن)) كەس نیە بە شەڕو ئاژاوە و خوێن ڕشتن خۆش حاڵ بێت بێجگە لەوانەى نانیان لە شەڕدایە , لەگەڵ ئەوەشدا كەسیش نیە بە بینینى دەم و چاوى خائینان و ووڵات فرۆشان خۆش حاڵ بێت ئیتر لە هەر پۆست و پلەیەكدا بێت , خەڵك چۆن بە سەرۆكێك خۆش حاڵ دەبێت كە ئەو سەرۆكە بە قسەى تاڵەبانى بێت سوارى دەبابەى ئەنفال بوە و هاتوە پایتەختى دایكى نیشتمانەكەمان تەسلیم بەو ڕژێمە دەكات كە 35 ساڵ كوردى قڕان كرد ,ئاخر دەهۆڵ كوتان بۆ ئەو سەرۆكە خائین و كورد كوژە ئەبێت چ زەوقێك بدات بەو كەسانەى بانگەشەى بۆ دەكەن , تا ئێستا سەرانى یەكێتى لەوە تێ نەگەیشتون كە خەڵكى ئێمە كەسى خائینى ناوێ و بەر نەفرەتى ئەخەن , تاڵەبانى و دختۆر بەرهەم و ئەو سەرانەى تر كە بانگەشەیان بۆ مەسعود دەكرد وایان كرد یەكێتیان توشى گەورەترین شكست كرد كە هەتا ماوە جارێكى تر خۆى بۆ ناگیرێتەوە و خاڵێكى ڕەشى نا بە ناوچەوانى مێژووى خۆیەوە , بێجگە لەوە وایان كرد هەیمەنەتى مەسعودیان زیاد كرد تەنانەت بە سەر خۆشیانەوە , ئێمە ناڵێین شەڕ بكەن , ناڵێین دەست بدەنە یەخەى یەكتر , بەڵام بە سەریشماندا مەسەپێنن دەنگ بدەین بە خائینێك , بۆ ئەبێت لە سەر سەرۆكێكى خائین دەیان كادرو ئەندام و سەركردەى خۆت دەربكەیت , تاڵەبانى نەیئەزانى ئەو بانگەشە و دەهۆڵ كوتانەى بۆ مەسعود ئاواى بە سەر دێنێت , ئاخر ئەم دوو ڕوویەى جەلال واى كرد یەكێتى و خۆشى توشى ئەم شكستە گەورە یە ببێ , ئەوەتا دوایى تێك شكاندنەكەى تاڵەبانى جارێكى تر ئەیەوێت هەقى خۆى بكاتەوە نازانێ بەمە ئەوەندەى تریش تێك دەشكێ , ئەمە ئەوەى دەرخست نابێت سەركردە دوو ڕوو بێت ئەبێت ڕاستگۆو ڕاست بێت , مەسعود بەبەر چاوى هەموو دنیاوە گەورەترین خیانەتى كردوە كەچى ئەوا بۆ دەیان ساڵ ئەچێت تاڵەبانى ئەیەوێت ئەم خیانەتە لە بیر خەڵك بەرێتەوە , بەڵام خەڵك لە بیرى نەچۆتەوە و بۆیەبۆ تاڵەبانیان سەلماند كە درۆت فەرموو تۆش و مەسعود هەردوكتان خیانەتكارو كورد كوژو كورد فرۆش بون , دەى بخۆ ئەمەیە پاداشتەكەت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست