تاڵەبانى توشى ئەنفلۆزاى بەرازەكە بوە بۆیە چوو بۆ ئَێران
Monday, 23/11/2009, 12:00
حەیا قەترەیەكە كە تكا ئەتكێ , تاڵەبانى لە دوایى ئەوەى گەورەترین سەرشۆڕى بۆ خۆى و حیزبەكەى تۆمار كردو كەوتە بەر نەفرەتى ئەم میللەتە , ئیتر هەراسانى لێ هەڵگیرا , ئێستا ئەزانن چ زیانێكیان كردوە , ئەوان بۆیە پلینیۆمیان بەست بۆ ئەوەى تۆزێ حەیاى خۆیان بكڕنەوە بەڵام وا تاڵەبانى ئەوەشى تكان , تاڵەبانى لە سات و سەودایەكى ناپاكانەدا و لە پێناوى مسۆگەر كردنەوەى دوبارەى پۆستەكەى بەغداى ئەمەى كرد , ئەمەشى بە ڕەزامەندى ئێران و هاوكارى شیعەكانى عێراق كردوە , ئەم سات و سەودایە ناپاكانەى تاڵەبانى دەنگێكى گەورەى دایەوە تەنانەت لەناو خودى یەكێتیدا , بۆیە دواى ئیمزا كردنەكە تاڵەبانى بەپەلە خۆى گەیاندە فەرەنسا بۆ ئەوەى هیچ نەبێت ماوەیەك خەڵك سەرقاڵ بێت , ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى كردیانە هەڵڵا و بە گەورەترین و پڕ دەستكەوترین سەردانیان وەسف كرد بەڵام ئەمە نەچوو بە گوێى كەسدا چونكە ئەمەشیان هەر بۆ خیانەت كردن چوبوو , چوو تازەترین چەكى فەرەنسى بۆ سوپاكەى عێراقى عەرەبى بگڕێ , بەڵام ئەو ناپاكیەى تاڵەبانى لە بیر نەكرا , بۆیە هەرچەند ئەكەن نازانن چۆن لەو قوڕاوەى تیاى چەقیون بێنە دەرەوە , تەنانەت بە هەموو درۆكانى مەكتەبى سیاسى كلكى تاڵەبانى ڕادەكێشن بۆیان نایەتە دەرەوە , بۆیە باشترین شت كە خەڵك بیرى بچێتەوە ئەوەیە دوبارە هانا بەرنەوە بۆ ئاغاكانیان لە تاران ئەویش لە سات و سەودایەكى تازەدا كورد بكاتەوە بە قوربانى سیاسەتە هەڵەكانى خۆى , ئەوەى تاڵەبانى بناسێ قەت نەبوە تاڵەبانى ئەوەندە خەم خۆرى ڕۆڵەكانى كورد بێت , ووڵاتە وووڵات بگەڕێ بۆ پاراستنى ژیانیان , كەم ڕۆژ هەیە لەو ووڵاتەدا لاوێكى كورد لە سێدارە نەدرێ ئەمە یەك تاڵەبانى كارى وا بكات یان ئەمە تەنها بۆ ئەوەیە لەو گێژاوەى تێ ى كەوتوە ڕزگارى بێت , هەموو نۆكەرو خائینەكان لە لێیان دەقەومێ هانا بۆ دوژمنەكانى ئەبات تا ڕزگارى بكات , دوژمنەكانیش بۆ پاراستنى نۆكەرەكانى خۆیان هەندێ جار شت دەكەن , نمونەى 31ى ئاب جوانترین نمونەیە كە سەدام پێشكەشى مەسعودى كردو نەیهێشت جاشەكەى تێ بكەوێت, مەسعودى ڕزگار كرد , تاڵەبانیش لە هەمان ڕوانگەوە هاناى بۆ ئێَران بردوە تا ئەمجارەش فریاى بكەوێت , تاڵەبانى بۆ ڕازى كردنى ئێران و شیعەكان ئەمەى كردو گەورەترین خیانەتى لە كورد كرد , ئاوا خۆى وحیزبەكەى جارێكى تر خستەوە بەر نەفرەتى میللەت , بۆیە تاڵەبانیش هەقیەتى ئێستا ڕوو بكاتە تاران و بكەوێت بە سەر دەست و پێى ئەحمەدى نەژادا تا لەم قوڕاوە نەجاتى بدەن , من قەناعەتم هەیە ئێران بە قسەى بكات تەنها لەبەر ئەوەى تاڵەبانى باشترین نۆكەرى لەم كێشەیە ڕزگاربكات , بۆئێران هیچى تێ ناچێ , چ قەیدى هەیە ئەو دوانە لە سێدارە نادات بەڵام دوانى تر لە سێدارە ئەدات , خۆ ئێستا دەیانى تر حازر كراون بۆ لە سێدارە دان , زیندانەكانى ئێران پڕیەتى لە لاوى كورد , دەیان لاوى ئامادە كراو بۆ بەرپەتى سێدارە هەیە بۆ تاڵەبانى تەنها ئەیەوێت ئەم دوانە ڕزگار بكات , ئەمەش جێگاى پرسیارە ؟بەڵام بە سەرى تاڵەبانى مەسەلەكە ئەوە نیە ؟ كە تۆ كێشەت بوە لاوى كورد چى بە سەر دێت , تۆ وەك كەسێكى خۆ پەرستو كورسى پەرست ئەمە ئەكەیت , چونكە دڵنیایت تەنها ئێران و شیعەكانن ئەتوانن تۆ بكەنەوە بە سەرۆك كۆمار بۆیە ئەو خیانەتە گەورەیەت دەرهەق بە ئێمە كرد , ئێستاش جارێكى تر هانا بۆ ئێرانى ئیسلامى ئەبەیتەوە بۆ ئەوەى تۆزێ حەیا ت بۆ بكڕێتەوە و بەناوى ڕزگار كردنى دوو لاوى كوردەوە خیانەتەكەى خۆتمان بیربەریتەوە ,ناپاكى تۆ بەم جۆرە شتانە بیر خەڵك ناچێتەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست