کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت قەومانى

Monday, 26/04/2010, 12:00


لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا كۆسرەت ئەڵێ من یەكێتیم لە مام جەلال خۆش تر ئەوێت ,من و هەموو ئەوانەى ئەو چاوپێكەوتنەى كۆسرەتیان خوێندۆتەوە ئەزانن كە كۆسرەت ڕاست ناكات , لەبەر ئەوەى ڕۆژانە بەبەرچاوى كۆسرەتەوە تاڵەبانى هەوڵى سوك كردن و بچوك كردنەوەى یەكێتی دائەدا ,بەبەرچاوى كۆسرەتەوە ئەندامانى مەكتەبى سیاسیەكەى كە كۆسرەت جێگرێتى سوك ئەكرێ و داى ئەدۆشن كەچى تا ئێستا ئەوەندە پیاوێكى بێ هەڵویستە قسەیەكى نەكردوە , من كەسێكم خۆش بوێت ئامادەم خۆشمى لە سەر بە كوشت بدەم , بەڵام ئەوەتا ڕۆژانە دەیان جار یەكێتى ئەتك ئەكرێ و لەبەردەم بنەماڵەى بارزانیدا سەر دەبڕدرێ و خوێنەكەى حەڵاڵ دەكرێ كەچى بە ووشەیەكیش كۆسرەت هەڵویستى دەرنەبڕى , وەرن سەیرێكى ئەو قسەیەى كۆسرەت بكەن و لەگەڵ كارو كردەوەكانى بەراوردى بكەن بەتایبەت لە دواى ڕاپەڕینەوە بزانن زۆربەى ئەو نەهامەتیانەى بە سەر یەكێتیدا هاتوە ئۆباڵەكەى كۆسرەت نەبوە , هەر لە تەكەتول و دابەش كردنى یەكێتى بۆدوو بەرەو گەندەڵى و پشتوانى لە دزەكان وپێگەیاندن و هێنانە پێشەوەى سەدان خەڵكى بێ توانا و هیچ لە بارا نەبوو كە ئێستا بونەتە بار بە سەر یەكێتیەوە , ئیتر یەكێتى بە چى خۆش دەوێت , تا ئەو دەستى نەدایە تەكەتول كەس نەیئەوێر ا تەكەتول بكات , ئەوەتا ئەبێت دەیان ساڵى تریش خەڵكە دڵسۆزەكانى ناو یەكێتى و دەرەوەى یەكێتى باجى ئەو كارە هەڵانەى كۆسرەت بدەن , ئەو سەرۆكى حكومەت بوو لە باتى یەكێتى بە هێز بكات خۆى بە هێز كرد , كارى دەكرد بە پارەو پولى یەكێتى و حكومەتە ساواكەمان پێگەى خۆى بە هێز بكات بە بەخشینەوەى پارەو سەیارەو پلە و پۆستى حیزبى و حكومى و ڕۆژ بە ڕۆژیش قوڕى بۆ یەكێتى دەگرتەوە ,ئەمەى ئێستاش ڕوو دەدات هەر هەمووى ئۆباڵەكەى لە ملى تۆیە , من كەسێكم خۆش بوێت و ئەگەر بزانم توشى زیان ئەبێت ئەبێت بەرگرى لێ بكەم نەك خۆم قوڕەكەى بۆ خەست بكەمەوە , ئەوانەى یەكێتیان خۆش دەویست و زانیان هیچیان بۆناكرێت و پێشیان قبوڵ نەدەكرا بەبەرچاوى ئەوانەوە ڕۆژانە یەكێتى سەربڕن و ئەتكى بكەن , وازیان هێناو لێى دوور كەوتنەوە بۆ ئەوەى سبەینێ بەرامبەر بە مێژوو خوێنى شەهیدەكان شەرمەزار نەبن, نەك وەكو تۆ ئەوەتا ڕۆژانە بەبەرچاوى تۆوە چى ناكرێت بە یەكێتى كەچى قسەیەك ناكەیت , دڵنیام ئەگەر هەڵویستت هەبوایە بە هەزاران لەو تێكۆشەرانەى بە ڕاستى خەم خۆرى یەكێتن لە دواتەوە ئەبون , تۆ ئەو كاتانەى پارەكانت دێتە كزى ئیتر بیرى یەكێتیت دەكەوێتەوە , تۆ دوو جار ڕێگاى خۆشەویستى یەكێتیت هەڵبژارد بەڵام كە بۆنى دۆلارە دزراوەكان ئەهات بە سەر لوتدا ئیتر یەكێتى و تەنانەت خوێنى شەهیدەكانى هاوڕێشت بیر ئەچوە و خۆت كڕ ئەكرد تا لێت ئەبڕایەوە , ئەوە خۆشەویستى تۆیە بۆیەكێتى , بەس مام جەلال تۆ ئەناسێ , تۆ ئەگەر یەك زەڕە حەیات هەبوایە و خۆشەویستیت بۆیەكێتى هەبوایە چۆن قبوڵت ئەكرد لەگەڵ خاوەن فایلەكان و دزەگەورەكان و خائینەكان ئیش بكەیت و بەیەكەوە دابنیشن ,چۆن لە ڕووت دێت لەگەڵ سەرۆكێك ئیش بكەیت ئەو یەكێتیەى تۆ خۆش دەوێت كردى بە قوربانى كورسیەكەى خۆى , نازانم چۆن لە ڕووت دێت لەگەڵ مەلا بەختیارێك ئیش بكەیت كە یەكەم خەنجەرى ژەهراوى ئەو داى لە یەكێتى , چۆن لە ڕووت دێت لەگەڵ سەعدى پیرە كە فایلەكەى مخابەراتى بە قەد خۆى قورس بوو ئیش بكەیت , تۆ ئەگەر یەكێتیت لەمانە و لە مام جەلال خۆش تر ئەویست ئەبوایە لەو یەكێتیەدا نەمایتایەوە كە ڕۆژانە بەبەرچاوتەو ئەتك ئەكرێ , بەڵام جەنابت ڕاست ناكەیت تۆ تەنها ئەو دۆلارانە ت خۆش دەوێت كە ئەمڕۆ لاى یەكێتیە , تۆ ئەو یەكێتیەت خۆش دەوێت كە ئێستا خەڵك پێى عەیبە بڵێت یەكێتیم , كەواتە هیچ تۆ لەگەڵ خۆت و یەكێتیش ڕاست گۆ نیت و هەموو یەكێتى ئەكەیت بە قوربان دەفتەرێك دۆلار ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە