کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى دەرگا بەڕووى كەسدا داناخات بەمەرجەى دەمت داخەى

Monday, 19/10/2009, 12:00


ئەوانەى لە دەرگاى یەكێتى هاتنە دەرەوە بۆیە هاتنە دەرەوە لەبەر ئەوەى باى باڵى خۆیان بدەن و بتوانن بە ئازادى ڕەخنەكانیان بگرن ,ڕاستە یەكێتى دەرگاى بەڕووى كەسدا دانەخستوە بەڵام بیرو ئەقڵى خەڵكەكەیان داخستوە , دەمیان داخستوە , یەكێتى دەرگات بۆ دەخاتە سەر پشت كە دەمت دابخەیت كە دەمت بكەیتەوە ئیتر ئەبێت دەرگات بەڕوودا دابخرێت ,تاڵەبانى خەڵكى وافێر كردوە كە نابێت نا هەبێت , ئەگەر جاران هەناسەیەك هەبوو بۆ قسە كردن لە دوایى یاداشتەكەوە كە نەوشیروان و عومەرى سید على و كۆسرەت دایان بە تاڵەبانى لەوەو بەدوا دەمەكان داخران , بۆیە ئەو كەسانەى كە لە دەرگاكان هاتنە دەرەوە ئیتر نەچونەوە ژورەوە , هەر ئەم دەم داخستنەش بوو كە چارەنوسى یەكێتى بەرەوهەڵدیر و شكست بردوە , هەتا ئێستاش یەكێتى و سەركردایەتیەكەى وا دەزانن كە ژمارەیان زیاد بوو ئیتر یەكێتى كێشەى نامێنێ , نازانن كێشەى ئەم یەكێتیە ژمارە نیە , كێشەى ئەم یەكێتیە ئەوەیە كەس ناوێرێ یان نایەوێت ڕاستى بڵێ چونكە بەووتنى ڕاستیەكان بەرژەوەندیەكانت دەكەونە بەر مەترسى و هەزارو یەك شتت بۆ دروست دەكەن ,ڕاستە یەكێتى دەرگاى دانەخراوە بەڵام ئەبێت ئەوە بزانن كە یەكێتى نەدەرگاى ماوە و نەپەنجەرە و كلیلى دەرگانى دەمێكە وەكو پشیلەى ئەفلام كارتۆنەكە تاڵەبانى قوتى داوە , ئەم سەركردایەتیەى ئێستان نایەڵن یەكێتى دەرگاى دابخرێ , یەكێتى چۆن دەرگاى دائەخرێ كە ئەندامى مەكتەب سیاسى یان سەركردایەتى هەبێت بە پارە زانیارى حیزبەكەى بفرۆشێت بە ڕۆژنامەكان ,ئەندامێكى سەركردایەتى هەیە زانیاریەكان وەردەگرێ و لە ڕێگەى لێپرسراوى حیمایەكانیەوە زانیاریەكانى ناو كۆبونەوەكان دەفرۆشێ بە ڕۆژنامە ئەهلیەكان و كە دێتە سەر قسەش پیاوى چاكى وا هەر نەبوە , ئیتر یەكێتى چۆن دەرگاى ئەمێنێ , ئێستاش زۆربەى ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسى لە داخى یەكتر وبۆ شكاندنى یەكتر شتەكانى یەكتر بڵاو دەكەنەوە , نمونەى ئەو ڕاپۆرتانەى ئازاد جوندیانى كە یەكێك لەو سەركردایەتیانەى هاوڕێى ئازاد جوندیانیە بۆ شكاندنى ئازاد ئەمەى فرۆشتبوو بە بڕێك پارە و دوایش درا بە ڕۆژنامەكان , ئەو كاتانەى یەكێتى پێویستى بە دەرگا كردنەوە بوو دایخستبوو بەڵام ئێستا كردویەتیەوە ئەویش تەنها بۆ وەرگرتنەوەى ئەوانەى گۆڕانن ئەگەر بە ڕاستى گۆڕان بوبن , بەڵام هەر كە لە دەرگاكان چونە ژورەوە ئەبێت دەمیان و ئەقڵیان كلۆم بدەن , چونە ژورەوە بۆ بینایەكى بێ دەرگاو بێ پەنجەرە بێ بنەمایە , هەر كاتێك یەكێتى توانى دەرگاو پەنجەرەكانى چاك بكاتەوە , ئەو كاتە خەڵكى زۆر لێوەى ئەچێتە ژورەوە بەڵام ئێستا كەس ئامادە نیە لە بینایەكى بێ دەرگاو پەنجەرەدا بژى , یەكێتى ئێستا ئاوا ى لێ هاتوە نەك دەرگاو پەنجەرە خەریكە سەقفەكەشى نامێنێ , یەكێتى ئەیەوێت ئەو كەسەى ئەگەڕێتەوە ناوى و بەو مەرجەش دەرگاى كردۆتەوە كە كەس نەڵێ نا , ئەبێت هەر بڵێى بەڵێ و مل بادەى ,یەكێتى ئێستا واى لێ هاتوە نابێت كەس ڕاستى بڵێ , ئەوەندەیان ڕاستى لێ شاردەوە تا درۆ سەرى خواردن , ئێستاش بەتەمان هەمان شت دوبارە بكەنەوە , دان نان بە ڕاستیەكاندا گرنگە نەك ئەوەى لێپرسراوەكان بە ناوى هێنانەوەى كۆمەڵێ كەسى گۆڕان خەریكى پارە پەیدا كردن بن , یەكێتى پێویستى بە وەستاى شارەزایە تا دەرگاو پەنجەرەكانى بۆ تێكاتەوە و چاكى بكاتەوە , نەك دەرگاكانى وا بە كراوەیى بەجێ بهێڵێ بەڵام ئەقڵ و دەمى ئەندامەكانى دابخات , هەرچى دەرگا هەیە بكرێتەوە تامى ئەوەنادات دەمێك بكاتەوە و ڕاستى پێ بوترێ , ئەبێت دەمى ئەوانە دابخرێ كە بە درۆ هەموو شتێك دەكەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە