کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جگه‌ له‌ سه‌رۆک بارزانی حساب بۆ که‌سی دیکه‌ ناکه‌ین

Monday, 18/10/2010, 12:00




ئەمە قسەى ژنى ئەوتاوانبارەیە كە ناوى قاسم ئاغایە ,زۆر بەڕاستى ئەوەى لە ناخیدا بوە ووتویەتى لە سەر دڵسۆزى دەسەڵاتدارانى ئەمڕۆى كوردستان بەرامبەر بە و جاش و تاوانبارانەى تا دوێنى خیانەتكار بون , چەند شانازییەبۆ ئەو تاوانبارانەى تا دوێنى دەستیان سوور بوو بە خوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە , لە ئەنفال و شەهید كردنى پێشمەرگەدا درێغیان نەكردوە و یەكەم نۆكەرى بەعس بوبن و تەنانەت هەتا ڕوخاندنى ڕژێمى سەدام هەر نۆكەرو خیانەتكارو جاش بوبن , ئەمڕۆ تەنها حساب بۆقسەى جاشێكى وەكو خۆیان بكەن ,ئەوەندەش شانازییە بۆ ئەو سەرۆكەى كە تەنها جاشەكان و تاوانبارانى ئەنفال و بكوژانى گەل ئەمڕۆ خۆیان بە پارتى بزانن و تەنها حساب بۆ قسەى ئەو سەرۆكە بكەن كە خۆى و ئاڵا ڕوو زەردەكەى و لەشكرێك لە قاسم ئاغاكانى كوردستان پێش دەبابەى بەعس كەوتن ئەبێت نەوەكانى مەلا مستەفا ئەو مەلا مستەفایەى هەتا مردیش هەر جاش بوو شانازى بەو قسەیەى خێزانەكەى قاسم ئاغاوە بكەن كە ئەڵىً ((پارتی رێگه‌ی پێداوین بێینه‌وه‌ هه‌ولێرو دابنیشین و خانو دروست بکه‌ین، چونکه‌ ئێمه‌ش پارتین , جگه‌ له‌ سه‌رۆک بارزانی حساب بۆ که‌سی دیکه‌ ناکه‌ین)) مانشێتى ئەم بابەتە قسەى هاوسەرەكەى قاسم ئاغاى كۆیەیە ,كە لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا كردویەتى , هەمومان كەم تازۆر قاسم ئاغا ئەناسین, ئەگەر نەشمان ناسیبێ , ئەم ماوەیە ناسیمان , بۆمان دەركەوتوە كە قاسم ئاغاكانى كوردستان , ئەوانەى تا دوێنى نۆكەرى بەعس بوون , دوژمنى خوێنە خۆرى میللەت بون , ئێستا شانازى بە و سەرۆكەوە ئەكەن كە حەوت پشتیان بە جاشایەتى و خیانەت لە دایك بون , یەك پیاوى پیاوانەم نەبینى , یەك تێكۆشەرى ڕاستەقینەى ڕێگەى كوردایەتیم نەبینى ئەم قسەیەى هاوسەرەكەى قاسم ئاغا بكات , چونكە ئەوەى تۆزقاڵێك مەردایەتى تیا بێت , مەسعود بە سەرۆكى خۆى نازانێ , تەنها ئەوانەى تا دوێنێ و ئێستاش خوێنى تاكى كورد بەلایانەوە حەڵاڵە , تەنها ئەوانە مەسعود ى كوڕى مەلا مستەفا ى ڕەمزى جاشایەتى و خیانەت بە سەرۆكى خۆیان ئەزانن , ئەبێت كورد هەموو شانازى بەوەوە بكەن كە تەنها ئەوانەى تا دوێنێ نۆكەرى سەدام بون , تەنها ئەوانە ئەمڕۆ نەوەكانى گەورە خیانەت كار مە لا مستەفا بە سەرۆكى خۆیان دەزانن , ئەم قسەیە ئەگەر كەسێكى تێكۆشەر ,كورد پەروەر بیكردایە ناڕەحەت دەبووم , بەڵام بە لامەوە ئاساییە تاوانبارانى دوێنێ ى بەعس ئەم قسەیە بكەن , ئەوان مەنجەڵن و سەر قاپى خۆیان دۆزیوەتەوە , قاسم ئاغاكانى كوردستان ئەمڕۆ لە پاڵ ئەو سەرۆكەدا خۆیان حەشار داوە كە بە تەزویر لە سەدا حەفتاى دەنگیان هێناوە ,ئاى سەرۆك بارزانى ئەبێت چەند خیانەتكارى ترت لاى خۆت حەشار دابێت , ئاى بەر نەفرەتى ئەم گەلە بكەون بنەماڵە خائینەكەى كورد كەوا ئەنفال چییەكانى كورد بێ ترس بە ئازادى لەم ووڵاتەدا ئەسوڕێنەوە , ئێستاش بە سەدان بنەماڵەى شەهیدى تێكۆشەر هەن لەم ووڵاتەدا كرێچین كەچى سەرۆكە خیانەتكارەكەمان رێگەیان پێنادات خانوو دروست بكەن , بەڵام تاوانبارێكى وەكو قاسم و قاسمەكان بە شانازییەوە باسى ئەوە دەكەن كە سەرۆكەكەیان مۆڵەتى پێ داون خانوو دروست بكەن , لە سەر ئەو خاكەى بە خوێنى هەزاران پێشمەرگە و تێكۆشەر ئازاد كرا , هەر دوێنێ بوو نۆكەر ەكەى بنەماڵەى بارزانى ووتى ئێمە قاسم ئاغامان دەركردوە لەبەر ئەوەى نابێت شارى هەولێر بەو تاوانبارانە گڵاو بێت , كەچى ئەمڕۆش قاسم ئاغا ئەڵێ سەرۆكگ بارزانى مۆڵەتى داوینەتێ خانووش دروست بكەین , ئێستا بە كام دوعایە بڵێین ئامین , بە نەوزاد هادى بڕوا بكەین یان بە قاسم ئاغا , بەڵام بڕوا بە قاسم ئاغا بكەن چونكە قەت پارتى ئەوە ناكەن , ڕووناك خانى خێزانى قاسم ئاغا یاخوا ئەو سەرۆكە هەر پیرۆزى ئێوە بێت , بەڵام دڵنیابە ڕووناك خان چۆن سەرۆكەكەى بەغدادتان بینى ڕوخا و پەتى سێدارەى كرایە مل , ئەم سەرلاۆكەشتان بە هەمان دەرد ئەچێت , ئەو سەرۆكانەى ئێوەى خیانەتكار بە سەرۆكى ئەزانن ئەوە چارەنوسیان هەمان چارەنوسى سەدامە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە