کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەكەتول پۆلیس و ئاسایشى دا بەیەكا

Tuesday, 11/05/2010, 12:00



ئەمڕۆشەممە 8/5 بۆ خۆ ئامادە كردن بۆكۆنگرە كۆنفرانسى كۆمیتە و مەڵبەندو مەكتەبەكانى یەكێتى دەستى پێ كرد , هەرچەندە زۆربەى ئەندامان بەتایبەتى فەرمانبەران لە ترسا و لە ناچاریدا چوبون بۆدەنگ دان چونكە پێیان ووترابوو ئەوەى نەیەت سزا ئەدرێ ,چونكە ناوەكان نوسرا بووهەڵواسرابوو , بۆیە ترس لە سزاى سیاسى ئەندامان چوبون , لە كۆمیتەى پۆلیس و ئاسایشى سەر بە مەڵبەندى سلێمانى شەڕ ڕووى دابوو لەبەر ئەوەى سەرەتا ئاسایش چوبون و ئەمانەش بە بڕیارى حاكم قادرو وەستا حەسەن چوبون دەنگێكى زۆریان دابوو , تەنانەت دەنگیان بۆ كەسانى تریشدابوو .بۆیە لە پێشدا ئاسایشیان ناردبوو بۆئەوەى ئەوانەى خۆیان مەبەستیانە دەرى بچێنن , ئاسایش بێجگە لە دەنگەكانى خۆیان دەنگى تریشیان دابوو بۆئەندامانى تر , بۆیە ئەمەشیان كردبوو چونكە لێپرسراوى كۆمیتەكە لە كۆبونەوەیەكدا ووتبوى زۆرمان سیقە بە پۆلیس و مرور نیە چونكە جارى پێشوش زۆربەى ئەوان بوون دەنگیان دابوو بە گۆڕان, تەنانەت ئەفسەرو پۆلیسەكانیش هەمویان خائینن و پارەى حكومەت وەردەگرن و خیانەتیشى لێ دەكەن , بۆیە ئەبێت ئاسایش زوو دەنگى خۆیان بدەن و دەرچونى برادەرانى خۆمان مسۆگەر بكەین ,بۆیە هەر بەیانیەكەى زوو هەرچى ئاسایشە ڕویان كردبوە بارەگاى كۆمیتەكە و پۆلیسەكانیش هاتبون , ئاسایشەكان ڕێگەیان نەدابوو بە پۆلیسەكان دەنگ بدەن بۆیە چەند شەڕێك دروست دەبێت لە بەینى پۆلیس و ئاسایشدا و پۆلیسەكانیش ئەوەندەوەستابون وەرس بوبون بۆیە پەلامارى ژوورى دەنگدانەكانیان دابوو , هەرچى كاغەزى دەنگدان هەبوو فڕیان دابوو , بە وەستا حەسەنى مدیرى ئاسایشى سلێمانیان ووتبوو , بەڵام لەبەر ئەوەى بەرنامەى خۆى بوو بۆیە گوێشى پێ نەدابوو و تەنانەت پەڵامارى دەمانچەى پۆلیسێكى فریاكەوتنى 104 یشیان دابوو شانەى دەمانچەكەیان لێ سەندبوو , شەڕى تەكەتول پۆلیس و ئاسایشى دا بەیەكا و سێ بۆ چوار شەڕیان بوە , وەستا حەسەنیش هیچ گوێى بەم جۆرە شەڕانە نەداوە , ئەو ئاسایشە ى كە دەبوایە خەریكى پاراستنى سەرو ماڵى خەڵك بونایە كەچى لە سەر تەكەتول شەڕ دەكەن , هەر شەوى پێش هەڵبژاردن گەنجێكى ئەم شارە كەلە لایەن باندێكەوەفڕێ ندرابوو بە كوژراوى تەرمەكەى لە پشتى سۆپەر ماركێتى ئاڵتونەوە دۆزرایەوە , وەستا حەسەن لە باتى لە خەمى ئەوەدابوایە خوێنى ئەو گەنجە خوێندكارە تەمەن شانزە ساڵە بە هەدەر نەڕوات و ئەو باندەى بدۆزیایەتەوە كەچى شەونخونى ئەكات و لیستى تەكەتولەكەى مامە بە سەر ئاسایشەكانیدا دابەش ئەكات و بە فیتى ئەو شەڕ بە پۆلیس و مرور دەفرۆشن لەبەر ئەوەى لێپرسراوى كۆمیتەكە فەرمویەتى من سیقەم بە پۆلیس و مرور نیە و هەمویان خیانەتكارن , تەنها سیقەم لە سەر ئاسایشە , بۆیە وەكو ئەوەى هێزەكانى ئاسایش بچن بۆ دۆزینەوەى بكوژانى هەردوو خوێندكارى شەهید سەردەشت و محمد ئەدەن بەسەر بارەگاى كۆمیتەكەدالەیەكەم هەڵمەتدا بە جارێك سێ هەزار دەنگ زیاتر ئەدەن , تەنانەت نەیان هێشتبوو یەك پۆلیسیش بەشدارى ئەم پرۆسەى دەنگدانە بكات , بێجگە لەم شەڕە لە كۆمیتەى توى مەلیكیش شەڕێك بوە و هەروەها لە كەلاریش شەر دروست بوبو , سەربارى ئەمانەش لە هەڵبژاردنى ئەم كۆمیتانەدا چوار لیست هەبوە , بەم مەعدەنەوە مامە بە تەماى كۆنگرەیەكى سەركەوتوە , با ئەنجامەكانیش دەربچێت ئەو كاتە شتى باشتر ئەبینین و ئەبیستین , لە كاتێكد ا تیرۆر هەڕەشە لە خەڵكى ئەم ووڵاتە ئەكاتە كەچى هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش لە سەر تەكەتول ئەدەن بە یەكدا شەیتان لە بەینتانا بێت 00 لەبەر خاترى ئەم شەڕە هەڵبژاردنى كۆمیتەى پۆلیس و ئاسایش دوا كەوتوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە