لیستى سەربەخۆ یان قومبەلەى تەوقیت كراو
Wednesday, 25/02/2009, 12:00
لەو رۆژەوە دەنگۆى ئەوە بڵاوە كە كاك نەوشیروان بۆ هەڵبژاردنەكان لیستى سەربەخۆى دەبێت , هەرچەندە تائێستا ئەمە بە فەرمى لاى كاك نەوشیروانەوە ڕانەگەیەنراوە , تەنها لە ڕێگاى ڕۆژنامەكانەوە بڵاو بۆتەوە ئیتر ئەم لیستى سەربەخۆیە بۆتە قومبەلەیەكى تەقیت كراوو لەبەردەم ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى یەكێتى و پارتیدا لە ئان و ساتى تەقینەوەدایە , مەگەر بەس ئەوانە حاڵیان بزانن كەلێیانەوە نزیكن , دڵنیا بن , ترسێك سەرتاپاى جەستەى ئەمانەى گرتۆتەوە , هەرچەندە بە ئاشكرا نایبەنە سەر خۆیان بەڵام لە ناخیاندا ترسێكى گەورە هەیە , ئەگەر بێتوو ئەم لیستە سەربەخۆیە لاى كاك نەوشیروانەوە بە فەرمى ڕابگەیەنرێ , ئەوە ئیتر لەوانەیە هەموویان زەندەقیان بچێت , ئێستا هەرچى قسە دەكات و ڕاپرسى ئەكرێ , قسەى كۆڵان و هەموو ماڵەكان , تەنانەت مقەڕو بارەگا حیزبیەكان بۆتە لیستى سەربەخۆ و دەنگ دان بەو لیستە سەربەخۆیە , خوێندكار , كاسبكار , فەرمانبەر , كوڕو كچانى گەنج , ژن و پیاو, هەر هەموو بڕیاریان داوە دەنگ بدەن بە لیستى سەربەخۆ , دیارە ئەمانیش ئەمە دەبیستن بۆیە ترس زیادى كردوە , كە ئەبینن گردەكە جمەى دێت , كە ئەبینن لە ڕۆژنامە و سایتەكانەوە دەنگێكى زۆر هەیە بۆ لیستى سەربەخۆ , ئیتر ترس سەرتاپاى جەستەیان دادەگرێت , ئیتر كەوتونەتە هەڕەشە ى نان بڕین , موچە بڕین , دەركردن و تەنانەت هەڕەشەى زیندان و شتى تریش ئەكرێ , جارێ بۆ كادرو ئەندامەكان , دوایى ئەوە بەرنامە هەیە بۆ فەرمانبەران و كەسانى تریش , سەرەتا ترسەكەیان بەس لە سلێمانى بوو ئێستا هەولێرو دهۆكیشى گرتۆتەوە , ئێستا دەنگەكانى هەولێرو دهۆك و كەركوك لە سلێمانى زیاترە , ئێستا گەنجان و خوێندكارانى دەرەوەى سلێمانى بە حەماس ترن بۆ لیستى سەربەخۆكەى كاك نەوشیروان , ئێستا هیچ نەبوە , ئەى ئەگە ر ببێت , ئەو كاتە قومبەلە تەوقیت كراوەكە گڕ لە ماڵى هەموویان بەرئەدات , هەرچەندە پارتى و یەكێتى ئەڵێن لیستى سەربەخۆى نەوشیروان هیچ مەترسیەكى نیە , بەڵام ئەمە لە ناخیاندا شتێكى ترە , ئیتر واى لێ هاتوە گومانەكان تەنانەت لە مقەرە حیزبیەكانى خۆشیان بە ڕادەیەك زیادى كردوە , كە بۆ هاتن بۆ بارەگاكانى خۆیان ترسیان هەیە , ڕۆژى دوو شەممە دكتۆر بەرهەم ئێوارەكەى هات بۆ مەڵبەندى سلێمانى , كەچى بە سەعاتێك پێش خۆى حیمایەى زۆر و سەگێكى ناردبوو نازانم بۆ دۆزینەوەى تەقینەوە بوو یان بۆ دۆزینەوەى ئەوانەى تر , نازانم ئەگەر دكتۆر بەرهەم لە ناو مەڵبەندا لە تەقینەوە بترسێ ئەى ئەبێت لە ماڵەكەى خۆشیدا چى بكات , برادەرێك بۆ پێكەنین ووتى خەریكن سەگ ڕادەهێنن بۆ دۆزینەوەى ڕیفۆرمەكان و لەوانەشە ڕۆژى دەنگدان بیان بەنە سەر سندوقەكانى دەنگدان بۆ ئەوەى بزانن كێ دەنگ ئەدات بە لیستى سەربەخۆ , ئاخر دكتۆر بەرهەم تۆ لە ناو سلێمانیدا و بە تایبەت لە ناو مەڵبەندى سلێمانیدا سەگت بۆ چیە ؟ ئەمە ئەگەر ئەو ترسە نەبێت كە سەرتاپاى جەستەتانى داگیر كردوە , ئیتر شوێنێك نەماوە بۆ حەسانەوە بۆ لێپرسراوانى گەندەڵ و ناحاڵى یەكێتى و پارتى , دكتۆر بەرهەم لە سلێمانى بترسێ ئەى ئەبێت لە بەغداد چۆن بێت , ئەى تاڵەبانى چى بكات , لەوانەیە داوا لە ئەمریكا و ناتۆ بكات هێزى بدەنێ بۆ پارێزگارى , ئەم ترسە تەنها پارتى و یەكێتى نەگرتۆتەوە تەنانەت ئیسلامیەكانیشى گرتۆتەوە , دەسەڵاتى گەندەڵ بەوە ڕازى بوون نیوەى كورد دەنگیان ناداتێ و ئامادە نابن بچنە سەر سندوقى دەنگ دان , زۆریش مەمنون بوون ئەیانوت هەر دەرئەچین بەڵام ئێستا بێجگە لەو نیوەى ئامادەى دەنگ دان نەبوون كەچى لە نیوەكەى خۆشیان ئەترسن , خوێندكارێكى هەولێریم بینى لە زانكۆى سەلاح الدین بوو ووتى ئەو حەماسەى لەو زانكۆیە هەیە لە هەموو دنیادانیە بۆ لیستەكەى كاك نەوشیروان , ئیتر بزانین كەى ئەو قومبەلە تەوقیت كراوە بە ڕویاندا گرمە ئەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست