بەرزانیەكانى مەڵبەندو گۆڕانەكان هێرۆیان تەنگە نەفەس كردوە
Monday, 21/12/2009, 12:00
لە سایتى پێنوسەكان ئەم هەواڵەم خوێندەوە بۆیە پێم خۆش بوو هەندێك لەو هەواڵەتان بۆ دوبارە بكەمەوە و زانیارى زیاتریشى بخەمە سەر هەواڵە كە ئەڵێ ((گۆڕان ناو مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیشی ته‌نیوه, هێرۆماوهیهك له‌مه‌وبه‌ر نزیکه‌ی180-200 فۆڕمی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا دابه‌ش کردووه. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و ته‌قیم کردنی نوشوستهکانی خۆیان له‌سلێمانیدا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانی ئه‌و هۆکارانه‌ی بووه مایه‌ی نوشوستهێنانیان له‌سنوری مهڵبهندهکهیاندا. پێش دوسێ ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر سه‌رجه‌م فۆڕمه‌کان کۆکراوه‌ته‌وه و چاویان پێخشێنراوه. له‌کاتی چاوپێداخشاندنیشیدا 160 فۆڕمیان زه‌ڕبێکی پێدا هاتوون و نوسرابوو گۆڕان. ئێستا هێرۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌م ئه‌نجامه‌ی فۆڕمه‌کان تووشی شۆك هاتوه و ده‌یه‌وێت خۆی له‌و به‌رپرسیارییه‌تییه ڕزگار بکات و به‌رپرسیارییه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌جێ بهێڵێت. چونکه بۆی ڕوون بۆته‌وه که گۆڕان له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌په‌ره‌سه‌ندندایه و خه‌ریکه به‌ته‌واوه‌تی یه‌کێتی ده‌بێته به‌شێك له‌گۆڕان)) تائێرە ئەو هەواڵەیە كە ماڵپەڕى پێنوسەكان بڵاوى كردۆتەوە , منیش لەبەر ئەوەى خۆم لەنا و مەڵبەندام و ئاگادارى ئەو فۆرمەم بۆیە پێم خۆش بوو هەندێك زانیارى زیاتر بخەمە سەر ئەو هەواڵەى ماڵپەڕى پێنوسەكان , هەر یەكەم ڕۆژى هاتنى هێرۆى بلەى ئەحە ڕەش بۆ مەڵبەندى سلێمانى و ڕاونانى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئێمە ئەمان زانى ئەم پیرێژنە نەك هیچى پێ ناكرێ لەوانەیە ئەوەى كە هەیە ئەوەندەى تریش تێكى بدات , هەر واش دەرچوو , تاڵەبانیش هێرۆى لەبەر ئەوە نەهێناوە كە مەڵبەند چاك بكات , بەڵكوبۆ ئەوە هێناویەتى كە هیرۆ بباتە ناو سەركردایەتیەوە چونكە ئەگەر لەوە وپێش ڕێگریەكى هەبوە ئیتر بەمجۆرە بیانوى نامێنێ وەكو ئەوەى دوێنێ كردى بەبێ چەور كردن هێرۆى بردە ناو كۆبونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتیەوە ,كە ئەمە یەكەم جارە تاڵەبانى ئەمە بكات و ئەمەشى بۆ ڕێگە خۆش كردنى هێرۆ كردوە , هێرۆ كە هات ئیتر كەوتە پرس و ڕ ا كردن لە سەر ئەو دۆڕاندنە ئابڕوبەرانەیەى مێردەكەى و حیزبەكەى تێ ى كەوتوە , بەڵام نەگەیشتە هیچ مەبەستێك , بۆیە وەكو ڕاپرسیەك ئەم فۆرمەى دابەش كرد و زۆربەى كادرەكانى مەڵبەند بەریان كەوت , بەڵام كە هاتەوە , ئەوەى هێرۆ چاوەڕێى نەدەكرد ئەوەبوو زۆربەى ئەو فۆڕمانەى هاتبونەوە بەبەتاڵى هاتبونەوەوزۆربەیان بە قەڵەمى سەوز زەڕبێكى گەورەى لێ درابوو , زۆربەیان نوسیبویان گۆڕان بە گەورەیى و هەندێكیان جنێویان بۆ هێرۆ تیا نوسیبوو , ئەمەش ئەوە دەردەخات ئێستا هێرۆ بۆى دەركەوتوە ئەو مەڵبەندە تازە بەو چاك ناكرێ و یەكێتیش ئەوەى بەبەرەوە نەماوە تازە مەڵبەند چاك بكات و یەكێتى بخاتەوە سەر سكەى خۆى , بێجگە لەوانەى كە گۆڕانن و تا ئێستا وەكو شانە نوستوەكانى گۆڕان لەیەكێتیدا بە هەرچى بیانویەك بێت ماونەتەوە , بەدەست باندەكەى بەرزانیشەوە گیر ى خواردوە , ئەوەى ئێستا لەو مەڵبەندەدا بەدەست هێرۆوە ماوە ئەو جەماعەتەن كە ناوى خۆیان ناوە نیوە باڵە شكاوەكەى كۆسرەت , ئەوانیش كۆمەڵێك كەسى وەكو ئازادى جێگر‌و مەهابادى كارگێڕ‌و چەندڕوتەڵەیەى ترن , كەلەوەوپێش كەس بەباشى مەرحەباشى نەئەكردن , ئەمە وەزعى مەڵبەندە و هێرۆش ئەوەندەى تر ئەبێت بەپەندى زەمانە و ئەوەى كە مابوش ئەیدۆڕێنێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست