ئێوە فەوجێكى جاش بوون ئیتر فایلدارتان بۆ چیە ؟
Monday, 13/12/2010, 12:00
بۆ شانازى ناكەیت هەقى خۆتە , شانازى بكە , لەبەر ئەوەى تۆ لەناو میللەتێكدایت هەموومان زاكیرەمان لاوازە و زوو زوو توشى لەبیر چونەوە دەبین , بۆیە هەقە شانازى بكەیت ,سەرۆكى فەوجى سوكى پارتى لە كۆبونەوەیەكى فەوجەكەیدالەگەڵ ئامر سریەكانیدا شانازى بەوەوە كردبوو كە لە فەوجەكەى ئەودا وەكو فەوجەكانى ترى كوردستان هیچ فایلدارێكى تیا نیە , بۆیە شانازى پێوە دەكات ,ئاخر كێ هەیە لەتاك بە تاكى ئەم میللەتە خیانەتەكانى ئێوە نەزانێ , كەسێك نیە تەنانەت بە خۆشتانەوە ئەو زنجیرە خیانەتە نەزانێ هەر لە زەمانى باوكتانەوە هەتا دوا كەسى ئەو بنەماڵە خائینە , باسى ئاشبەتاڵ و شەڕى ناوخۆو شەهید كردنى تێكۆشەرانى ڕۆژهەڵات چى و چى ناكەم , تەنها لە دوایى ڕاپەڕینەوە باسى ئەكەم , هەر كە ئێوە هاتنەوە ناو شار ئیتر مەیلە كۆنەكەتان بۆ خیانەت وەكو پشكۆى ژێر خۆڵەمێش جارێكى تر گەشایەوە و چونەوە بۆ لاى ئاغاكانتان , كەس هەیە نەزانێ هەتا سەدامیش ڕووخا , بێجگە لەوەى جاشى بوون , جۆرەها بازرگانیتان هەبوو بەیەكەوە , تێكەڵاوى ئەو دوو بنەماڵە یەبارزانى و سەدام بوە پەیوەندیەكى زۆر بە هێز , تا كار گەیشتە ئەوەى بە بڕیارى بەعس هەرچى بەعسى و مستەشارو تاوانبارانى ئەنفال هەبوو لاى ئێوە كۆبونەوە ,ئێوە بونە فەرعێكى بەعس لە كوردستان , ئەوەى لەم فەرعەدا بوبێت بە بێ پڕ كردنەوەى فایل , فایلدار بوە , هیچ حیزبێك فایل بۆ ئەندامانى خۆى ناكاتەوە , ئێوەش كە فەرعێك بوون لە بەعس ئیتر فایلتان بۆچى بوو , ئێوە بە ئاسانى هاتوچۆى بەغدادتان ئەكرد , بەیەكەوە بازرگانیتان ئەكرد , بریندارو نەخۆشەكانتان لە بەغداد چارە ئەكرد , موچەى نیوەى حیزبەكەت و زۆربەى پیاوەكانت لە بەغداوە ئەهات , چەك و فیشەكتان لە بەغداوە بۆ ئەهات , داواى هێزت ئەكرد پێت ئەگەیشت , ئیتر سەركردایەتى ئەم حیزبە ئەوەندە باوەڕ پێكراوى بەعس بوبێت , ئەبێت فایلى بۆچى بوبێت , فایل بۆ كەسێك بوە بە دزییەوە شتێكى كردبێت , ئێوە بە ئاشكرا جاش بوون , شانازى بەو كەسانەوە دەكەیت كە لە سەر دەبابەكانى بەعس هەولێریان داگیر كردەوە , ئەمە هەموو دنیا بینى , ئایا ئەمانە ئەوەندە دڵسۆزى بەعس بوبن , ئیتر فایل تان بۆ چیە ؟ سەرۆك كە خۆى بەردەوام وەكو سەرۆك جاشێك كە پشتاو پشت وەرى گرتوە , شانازى بەو سەركردایەتیەوە دەكات كە هاوكارى بوون , فایلیان نەبوە , وەكو ئەندامانى حیزبەكانى تر لێرەدا مەبەستى یەكێتیە فایلیان نەبوە , جارێ یاساى ژیان ئەوە ئەڵێ ئەو كەسەى لەگەڵ ئێوەدا بوبێت ئەگەر جاشیش نەبوبێت مادام جاشیەتى و خیانەتەكانى ئێوەى بینیوە و قبوڵى كردوە و ئێستاش هەر لاتانە ئەوا هەر جاشە , ئەوەشى هاوكارتان بوبێت , ئەوە باسى ناكرێت پلە یەك بوە , سەیرى حیزبى بەعس بكەن , هیچ ئەندامێكى خۆى فایلى نەبوە چونكە بە ئاشكرا بەعسى بوە ,ئێوەش مادام بە ئاشكرا خائین بون و فەرعى كوردستانى بەعس بوون , ئەوا فایلتان ناوێ , ئێوەش بۆ بەعسى بونتان بەڵگە و فایلتان بۆ چیە , كەس هەیە نەزانێ پارتى و بنەماڵەى بارزانى كێیە ؟ حیزبێك هەموو تەمەنى جاشایەتى و خیانەت بوبێت , بۆ ئێران و عێراق و توركیا ئیتر ئەبێت ئەندامانى ئەم حیزبە فایلیان بۆ چى بوبێت , ئەم جۆرە حیزبە تەنها لە ناو كوردا جێگاى ئەبێتەوە , منیش ئەڵێم هەقە سەرۆك نەك جارێ بەڵكو هەزار جار شانازى بە ئێوە وە بكات ئەى كوڕانى 31ى ئاب , مەسعود لە ووتارەكەیدا لە كۆنگرەدا باسى شەهیدە سەركردەكانى خۆیانى كرد , ووتى هەردەم سەركردەكانى پارتى پێشەنگ بون بۆ خەبات , باسى ئەو سەركردانەى كرد كە لە یەكى شوباتا لە لقى دوو كوژران , ئەمە كوێى پێشەنگیە , ئەو سەركردانەى ئەو باسیان دەكات بە زیندووەكان و مردوەكانەوە بە باوكى ڕۆحى كوردو شەهیدى ناو ئاودەست ئیدریسى جوانەمەرگەوە هیچ ڕۆژێك لەبەرەى گەلدا نەبوون , ئەوانە مادام خیانەتەكانى بنەماڵەى بارزانیان قبوڵ كردوە , دڵنیا بن شەهید نین و سەركردەش نەبوون , خەڵكانى تر شانازى بە ڕٍابوردوویى پاكیانەوەئەكەن كە جاش نەبوون , مەسعودیش شانازى بە وانەوە ئەكات بێ فایل بەعسى بوون .
,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست