پەكەكە بەڵایەكە و خوا بۆ ئێمەى ناردوە
Saturday, 31/07/2010, 12:00
ئەمەى سەرەوە قسەى ئەندامى مەكتەبى سیاسى جەلالیەكانە كەناوى مەحمود سەنگاوییە كە لە لەگەڵ ڕۆژنامەى ئاوێنە چاوپێكەوتنى كردوە ,پەكەكە ئەو هێزە شۆڕشگێڕەیە كە بەرگرى لە گەورەترین پارچەى كوردستان دەكات و نوێنەرایەتى زۆرترین كورد ئەكات كە كوردى باكورە ,پەكەكە تەنها حیزبێكە كە كوردى هەر چوار پارچەكەى لە خۆى گرتوە و خەبات دەكات , خەباتى پەكەكە لە گەورەترین پارچەى باكور بۆ ئەوەیە ناسنامەى كوردى باكور نەسڕێتەوە , تاكە هێز كە ئێستا بەرگرى لە مانەوەى كورد بكات لەبەردەم فاشیەتى دەوڵەتى عەسكەرتاریەتى توركدا پەكەكە یە , لە دوایى ساڵى 1991 وە كە ڕاپەڕین بەرپا بوو , یەكێتى و پارتى بە هەموو هێزیان بونە دوژمنێكى گەورەى پەكەكە و بە هەموو شێوەیەك لەگەڵ دەوڵەتى فاشیستى تورك كەوتنە دژایەتى پەكەكە و چەندین جار شان بە شانى جەندرمە هێرشى گەورەیان كردۆتە سەر گەڕیلاكانى پەكەكە , هەتا سەرۆكە خائینەكەمان بە خۆى و جامانەى سورى سەر شۆڕییەوە ئەكەوتە پێش جەندرمەى تورك و سەنگەر بە سەنگەر هێرشیان دەكردە سەر گەریلاكان , بێجگە لەوەى كە بە دیل ئەیان گرتن و تەسلیمى دەوڵەتى توركیان ئەكردنەوە , بۆ پەكەكە و كوردانى باكور خاكى ئەم كوردستانە قەدەغە بوو , بەڵام دەیان بارەگا بۆ میت و جەندرمە لەم ووڵاتەدا كرایەوە و هەرێمیان پڕ كرد لە جاسوسەكانى خۆیان ,میت و جەندرمە و عەسكەر ئەمانە بەڵانین , داگیر كەران بەڵانین و خێرو بەرەكەتن بۆ ئەمانە , بەڵام كوردى هاوزمانەكەى خۆمان , ئەو پێشمەرگانەى مانەوەى كوردێكى زۆر بەوانەوە بەستراوەتەوە بەڵان , بەڵاى خوان , ئەمە نەئەبوو قسەى كەسێك بوایە كە كورد بوایە , نەئەبوایە قسەى كەسێك بوایە كە خۆى بە پێشمەرگە بزانێ , ئەمە ئەگەر قسەى داگیر كەرێك یان جاشێك بوایە ئاسایى بوو , بەڵام قسەى هاوزمانەكەى خۆت بێت , چەندە ئەستەمە ,ئەبێت ئەمانە بیرى خۆیان نەكەوێتەوە كە سەردەمانێك ئەمانیش باربوون بە سەر كوردى پارچەكانى ترەوە , بەڵام هیچ ڕۆژێك كەسێكى ئاسایى یان كادرو سەركردەى هیچ حیزبێكى ترى پارچەكانى تر نەیان ووتوە ئێوە بوبن بەبەڵا بە سەر مانەوە , بەمەرجێ ئێوە جاشایەتیتان بۆ ئێران و توركیاش كردوە , بەڵام دڵیان نەشكاندون , ئەبوایە ئێمە بە هەموو هێزمان بەرگریمان لەوان بكردایە قسەیەكمان نەكردایە دوژمنانى كورد دڵیان پێى خۆش بوایە , كەچى نەك قسەیان پێ دەڵێن بەڵكو پێش دوژمنەكانیان دەكەون و سەنگەر بە سەنگەر هاوكارى دوژمنان ئەكەن , ئەبوایەماڵمان لە ئاست ئەو قارەمانانەدا نەبوایە ,ئەوان نەهاتونەتە شارەكانەوە , زەوى و گردو سەیرانگاكانیان لێ داگیر نەكردوین , ئەوان لە سەر سنورەكان بەرامبەر بەو دوژمنە گەورەیە وەستاون , ئەوان وەكو قەندیلى سەربەرز لە قەندیل وەستاون , ئەرك نین بە سەر ئێمەوە , ئەوان میوان نین , تا بەڵا بن , ئەوان خۆیان كوردن , خاوەن ماڵن ,ئەوان هەر هیچ نەبێت قەندیلیان پاراستوە و نەیان هێشتوە تیرۆریستان ئەو شاخە داگیر بكەن , هەر ئەمە بەسە بۆ ئەوەى دەست خۆشى لەپەكەكە بكەین , ئێران و توركیا زۆریان هەوڵدا تیرۆریستان ببنە قەندیل , ئەو كاتە ئەوان ئەبونە بەڵاى خوا , نەك پەكەكە , بەس نیە ئێستا دەسەڵاتى كوردى ئەو ترسەى نیە , هیچ نەبێت ئەمانە كوردن , پێشمەرگەن , شەڕى مانەوەى كورد ئەكەن , ئەوان وەك ئێوە نەوت دز نین , بودجە دز نین ,داگیر كەرى زەوى و سەیرانگا و ماڵى خەڵك نین , ئەوان ئەو شاخەیان بۆ شەڕى دوژمنان و مانەوەى كورد هەڵبژاردوە , توركیا و دوژمنەكانى ترى كورد بەناوى پەكەكەوە شەڕى كورد ئەكەن , توركیا و ئێران ,ئەگەر پەكەكە و پژاكیش نەبێت بیانویەكمان هەر بۆ ئەدۆزنەوە , دوژمنەكان بەڵان , نەك ئەو پێشمەرگانەى شەڕى بەرگرى دەكەن , دیارە محمود سەنگاوى و هاو پیشەكانى مەرحەبایەكى داگیر كەران نادەن بە هەموو كورد , ئێستاش چەندین بارەگاى میت و ئیتلاعات لە فەرماندەییەكەى محمود سەنگاویدا هەیە , بۆیە پەكەكەى لێ بۆتە بەڵا ,خوا بەڵاى ترتان بۆ بنێرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست