مەیمون لە خۆیا نەبوو ئاوڵەشى دەركرد
Monday, 03/05/2010, 12:00
ئەم پەندە زۆر جوانەو بۆ ئێستاى یەكێتى و مەڵبەندى سلێمانى دەقاو دەق ئەگونجێ ,مەڵبەندى سلێمانى ئەو كاتە مەڵبەندبوو كە ئەم جانەوەرانەى ئێستا لێى دوور بون بەڵام لەوەتى ئەم باندە هاتونەتە ناو مەڵبەندەوە و مەڵبەندەكەیان قۆرخ كردوە ئیتر شتێك نەماوە ناوى مەڵبەند بێت و هەیبەتى لاى خەڵك و تەنانەت كادرو ئەندامەكانى خۆشیان بە موچە خۆرەكانیشیانەوە نەماوە لەبەر ئەوەى سەرپەرشتى ئەو مەڵبەندە لە كاتى بەرزانى ئەحە سمێڵ و هێرۆى بلەى ئەحە ڕەشەوە سەرپەرشتیەكى لاواز بوە و لە شوێنى ووشیار كردنەوەى خەڵكەوە بۆتە شوێنى كۆكردنەوەى ئامرسریە و دزو ناپاكەكان ,دواى ئەوەى بە هۆى ئەم مەڵبەندەوە و لێپرسراوو كادرەكانیەوە سلێمانیان لە دەست دا ئیتر بە فیتى تاڵەبانى ئەو بەرزانەى دنیایەك نۆكەرى كرد بۆ تاڵەبانى تڕۆ كرا و حیمایەكى هێرۆ پێى ووتم بەرزان زۆر دەمێكە نامەیەكى نوسیوە بۆبینینى تاڵەبانى ئاغاى بەڵام ووتویەتى نامەوێ بیبینم , ئێستا هێرۆ ئەیەوێت ئەوەى بەرزان كردبوى تێكى بداتەوە بۆیە كەوتۆتە نەقڵ كردنى لێپرسراوى كۆمیتەكان و هەریەكەى بۆ كۆمیتەیەكى تر , مەبەستى من ئەوەیە لەم نوسینە , وەزعى مەڵبەند زۆر خراپ بوە , ئێستاش بەمە ئەوەندەى تر خراپ تر ئەبێت و بەتایبەتریش لە كۆنفرانسى كۆنگرەدا كە بەم زوانە دەست پێ دەكات كێشەكان زیاتر دەبێت چونكە لە ئێستاوە شەڕى دەرچون بۆ كۆنگرە دەستى پێ كردوە , شەڕى گەرم لەناو كەرت و پۆلەكاندا دەستى پێ كردوە , كۆمیتەى وایە بیست ئەندام كۆمیتەیە , چەندین میوانیشى بۆ ئەنیرن ,لەبەر ئەوە شەڕى دەرچوون كە قورسترین شەڕە وا دەستى پێ كردوە , كە واتە ماڵ لە خۆیا نەبوو میوانیش ڕووى تێ كرد یەكێتى خۆى حاڵى جوانە كۆنگرەش ئەبەستێ , مەڵبەند تێك ترشاوە كەچى كۆنفرانس ئەبەستێ ئینجا تەكەتولى بەرهەم و كۆسرەت , شانە نوستوەكانى گۆڕان , باندى خەتى گشتى , ناڕازییەكان و پیاوەكانى بەرزانیش لە مەڵبەندى سلێمانى كەوتونەتە خۆ بۆ كۆنگرە بۆ ئەوەى بەرزان جارێكى تر بازرگانى بەو برادەرانەوەیان بكات و بڵێ دەنگ ئەفرۆشم و ئەوەندە دەنگى مسۆگەرم هەیە و ئەو پارەى لە سەر وەربگرێ , ئەمە ئەو ئاوڵەیە بوو كە ئەبێت هێرۆ لەم كۆنگرەیەدا دەرى بكات , هێرۆ خۆى لە خۆیا نیە كەچى ئاوڵەشى دەركرد , ئەمە بە لایەك لایەكى تر ناڕەزایەتى ئەو كەسانەى گواستراونەتەوە ,هەندێكیان جنێوى زۆر ناشیرین بە هێرۆ ئەدەن , لەم شەوانەدا دواى دەرچونى ئەو ئەمرە بۆ گواستنەوەیان لێپرسراوى كۆمیتەى مەجیدبەگ و هەندێك لەكادرەكانى كۆمیتەكەى بردوە بۆ ئەزمەڕ بۆ خواردنەوە لەوێ هاوژین و ئەمیر بە جوتە و لەبەر چاوى ئەو هەموو كادرەى خۆیان جنێوى زۆر ناشیرینیان بە هێرۆ داوە ,بێجگە لەمەش هەر ئەمان نین ناڕازین لەو كارەى هێرۆ و باندەكەى بەڵكو هەمو و ئەو لێپرسراو كۆمیتانەى قوڕیان بۆ یەكێتى گرتەوە كەوتونەتە قسە ناشیرین ووتن بە هێرۆ , ئەو لێپرسراو كۆمیتانە لەوە دەترسن ئەمجارە هێرۆ وەكو بەرزانى ئاغایان ئەمانیش فت بكات , ئیشێكى ترى هێرۆ مامۆستا ئەكرەمێك هەبوو لە گومرگ لە سەر دزى دەركرا ٍتا ماوەیەك لەمەو پێش كارگێڕى مەڵبەند بوو كەچى ئێستا لە مەڵبەند لاى بردوە و بەتەمایە بینێرێتەوە ئەو شوێنەى كە لە سەر دزى تیاى دەركرا , كەریم سەعیدى یەكەم جاسوسى بەرزانى لابردوە و ئەمیش كارگێڕى ڕاگەیاندنى مەڵبەند بوو بەڵام نەیئەزانى ناوى چوار ڕۆشنبیرو نوسەرى سلێمانى بڵێ و باسى كەریم خانى زەندى ئەكرد , یەكێتى خۆى لە خۆیا نیە كەچى ئەم ئاوڵانەش ڕووى تێ كردوە , ئەوەتا شەڕى دەرچوون بۆ كۆنگرە گەیشتۆتە شەڕێكى ناخۆش و لەولاشەوە هەموو ئەوانەى گواستراونەتەوە جنێو بارانى هێرۆ دەكەن , ئەمەیە بێ سەرو بەرى با كۆنفرانس دەست پێ بكات و كۆمەڵێك دەرنەچن ئەو كاتە حاڵى مەڵبەندەكەدەبینینەوە ............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست