ئەگەر گۆڕان دەنگ بدات بە تاڵەبانى پهیمانبێت واز لە گۆڕان بێنم ..
Monday, 22/03/2010, 12:00
خەڵك دوایى بێ ئومێدبونیان لە دەسەڵاتى مافیاى تاڵەبانى و بارزانى و دزینى داهاتى ئەم ووڵاتە و بە كوشت دانى هەزاران ڕۆڵەى بەش مەینەتى ئەم میللەتە لە پێناوى كورسیەكانى خۆیاندا و جاشایەتى بەردەوامیان بۆ داگیر كەرانى كوردستان , بە دواى ئەلتەرناتێفێكدا دەگەڕا تاتۆڵەى ئەو تەمەنە بە سەر چووەى لەم مافیا و دزانە بكاتەوە ,خوا كردى و گۆڕان هاتە ئاراوە , ئەوەبوو لە ماوەیەكى كەمدا گەشەیەكى بەرچاوى كردو ڕۆژانە لەناو هەناوى ڕق و توڕەیى خەڵكەوە باڵاى دەكرد , هەڵبژاردنى 25/7 ئەو گۆڕان خوازانەى دەمێك بوو چاوەڕێى ڕۆژێكى وا گرنگ بوون بە پێنوسەكانیان بوركانى ڕقى خۆیان بە سەر دەسەڵاتدا باران , وا ئەم جارەش 7/3 جارێكى تر و بگرە باشتریش ئەم جارە دووبارە نوكى پێنوسەكانیان لە ناخى ڕەش هەڵگەڕاوى مافیاكانى كوردستان وەردا و دەنگێكى زۆر زیاتریان دا بە گۆڕان , ئەمەش لە پێناوى ئەوەى گۆڕان ببێتە ئەو هێزەى پەیامى ئەوان ئەیگۆڕین و گۆڕیومانە بێنێتە دى , خەڵك ترسى لە نان بڕین و هەڕەشە و تیرۆر و تەقە و هێزى ئاسایش و دژە گۆڕان و دژە خەڵك نەبوو هەر لە سەر پێدانى دەنگیان بە گۆڕان سور بوون , ئەبێت گۆڕان و سەركردایەتى گۆڕانیش ئەم دەنگانەى خەڵكیان لەبەر چا و بێت , ئێمە بۆیە دەنگمان دا بە گۆڕان بۆ ئەوەى بیگۆڕین , گۆڕینیش بە ماناى گۆڕینى ئەم سیستەمى حكومەى ئێستا كە ووڵاتى پڕ كردوە لە گەندەڵى و دزى و كارێكیان كردو ە هەرچى پیرۆزى هەیە لەم ووڵاتەدا نەمێنێ , تاڵەبانى و بارزانى ئەو دوو بەناو سەركردەیەن كە هەرچى خوا پێى ناخۆشە دژى ئەم میللەتە كردویانە , ئەمانە نە كوردن و نە سەركردەمانن , ئێمەش و زۆبەشى ئەوانەى لە ترسا دەنگیان داوە بەمانە و لیستەكەیان بڕوایان بەو سەركردەیە نەماوە كە پێش دەبابەكانى بەعس دەكەوت , پێش جەندرمەى تورك دەكەوت , پێش سوپاى پاسدار دەكەوت , دزو گەندەڵ بێت , دەستى سوربێت بە خوێنى هەزاران ڕۆڵەى بەش مەینەت و بە كوشت دانیان لە شەڕى نەگریسى ناوخۆدا , هەر لە داخى ئەمانەش بوو خەڵك دەنگیان دا بە گۆڕان , ئەگەر گۆڕانیش نەبوایە دەنگیان دەدا بە ئیسلامیەكان یان ئەیان سوتان , نابێت و ناكرێت جارێكى بە دەنگەكانى ئێمە , كاندیدەكانى ئێمە تاڵەبانى بە كاندیدى خۆیان بزانن و دەنگى بدەنەوە و بیكەنەوە بە سەرۆك كۆمار , ئەوەندەى تاڵەبانى سەرۆكى كۆمار بوە بێجگە لەوەى بوە مایەى نەهامەتى بۆ كورد , هیچ خێرێكى بۆ كورد نەدایەوە , كفرە , گوناحە ئەم جارە ئەم پیاوە نەخۆش و گەندەڵ و دزە بكەنەوە بە سەرۆك كۆمار , پێویستە سەركردایەتى گۆڕان باش بزانن ئەگەر تاڵەبانى بە كاندیدى خۆیان بزانن دڵنیا بن زیانێكى زۆر گەورە دەكەن و بە هەزاران كەس لێیان جیا دەبێتەوە , من خۆم نان بڕاوم , ئەگەر بە دەنگ دانى كاندیدەكانى گۆڕان ئەو موچەیەم بۆ بگێڕنەوە , ئەوا پێمان حەرام بێت , ئەو موچەیەمان ناوێت بەو مەرجەى تكایە دەنگ مەدەن بە كەسێك كە بێجگە لەزیان گەیاندن بە كورد هیچ شتێكى ترى نەكردوە , من و سەدان موچە بڕاوى ترى هاوڕێم ئامادەین و ئەو موچەیەمان ناوێ بەو مەرجەى گۆڕان تاڵەبانى بە كاندیدى خۆى نەزانێ , من یەك ساڵە بە دەستى ئەو پیرە خەڵەفاوە نانى خۆم و ماڵو مناڵم بڕاوە ڕۆژێك نەبوو , من و مناڵەكانى منى بیر بكەوێتەوە بۆ ئێستا لە پێناوى كورسیەكەى خۆیدا ئامادەیە كێشەى نانبڕاوەكان چارەسەر بكات , ئەى بۆ ساڵێك لەمەو پێش بۆى نەكردوم , لەبەر ئەوە ئێستا من و هاوڕێكانم ئامادەین لە پێناوى گۆڕاندا برسى بین , بەڵام بەو مەرجەى دەنگ نەدەنەوە بەو پیرە خەڵەفاوەى لە پێناوى كورسیەكەى خۆیدا هەموو شتێك دەكات , ئەو بۆكوردشت ناكات ئەوە تەنها بۆ كورسیەكەى خۆیەتى , ئەم پەیامەمان بۆ كاك نەوشیروان , دڵنیابن ئەگەر ئەو كارە بكەن , هەر لە ئێستاوە واز لە گۆڕان دەهێنم , تكایە بەو درۆیە ى تاڵەبانى لە خشتە مەچن و نان بڕاوەكانیش سەریان بۆ ئە و موچە سەر شۆڕانەیەى تاڵەبانى شۆڕ ناكەن , لەبەغداد لە پێناوى كوردا چى بكەن لاریمان نیە , بەڵام تاڵەبانى بە سەرۆك و كاندیدى خۆمان نازانین , بیرتان بێت ئەو كارە نەكەن , چونكە زیانێكى گەورە دەكەن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست