کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشەكانى دواى كۆنگرە خۆشە

Saturday, 19/06/2010, 12:00



زۆر كەس هەبون خەویان بەوەوە ئەبینى كە كۆنگرەى سێ دارشەقێك بێت بخرێتە ژێر باڵى یەكێتى و پێى هەستێتەوە , بەڵام نەك دارشەق نەبوو بەڵكو قاچەكەى تریشیان لێ كردەوە و ئێستا یەكێتى بێ دەست و قاچە و لە سەر لێوارى مەرگە ,كۆنگرە تەواو بوو بەڵام كێشەكان زۆربون و تان و پۆیان دەركردوە ,لەوانەیە زۆربەتان نەتان بیستبێ كە لە تەوالێتەكانى هۆڵى كۆنگرەدا چى ڕووى دابێت ؟ بامن پێتان بڵێم , لەو كاتەدا گە لە ژورەوە , ئەندامانى كۆنگرە سەرقاڵى ئیش و كارى كۆنگرە بوون , لەناو تەوالێتەكانى هۆڵەكەدا نەقیبێكى ژن بەناوى (نەقیب م) كە لە نەخۆشخانەى شۆڕشە و سەر بە فەرماندەیى گشتیە ,لە لایەن چەند پیاوێكى ئەندام كۆنگرەوە بەڕووتى ئەگیرێن و خەریكى كارى سێكسى دەبن خۆش كۆنگرە ,دواى ئەوەى كە ئەگیرێن نەقیبى سێ نەجمە لە كۆنگرە دەرئەكرێ , ئەڵێن ئەو چەند ڕۆژە بۆ دەنگ پەیدا كردن بۆ محمود سەنگاوى ئەوە كارى بوە , دەنگێك بە یەك جا ر سێكس كردن گرنگ ئەوەیە كاك مەحمود دەرچێت , بە هۆى ئەو نەقیبە ژنەوە كاك مەحمود باش دەرچوو منەتى تەكەتولى هەڵنەگرت ,بەڵام مەحمود سەنگاوى نەیتوانى پاداشتى ئەو نەقیبە بداتەوە ,داماوە دەركرا ,تاڵەبانى و هێرۆ مامۆستا عبداللە و شێخ عبدالكەریمى شەدەیان هان داوە خۆیان هەڵبژێرن و بەڵێنیان پێ داون لە لیستەكەى تاڵەبانیدان كەچى دوایى وا دەرنەچوە , ئێستا ئەم دوو كەسە لە سەر ڕەقەم جنێو ئەدەن , شەوى دوو شەممە ئیسماعیل مەحمود كە كاندیدى یەكەمى كۆسرەت بوە بەڵام لەبەر ئەوەى كۆسرەت درۆى لەگەڵ كردوە بۆیە ئەچێتە ماڵى كۆسرەت و دەنگە دەنگێكى زۆریان ئەبێت ,كۆسرەت لەبەر ئەوەى لەگەڵ تاڵەبانى ڕێك كەوتبوو بۆیە لە و لیستەى دایان نابوو ناوى ئیسماعیل مەحمودى تیا نەبوە , بەرزانى ئەحمەد كوردەش بە هەمان شێوە بەڵێنى پێ درابوو بەڵام لەبەر ئەوەى لە لیستەكەى كۆسرەتدا بوە تاڵەبانى گوێى پێ نەداوە , هەت لە كۆبونەوەكەدا تاڵەبانى بە كۆسرەتى ووتبوو بەرزان شارێكى لە كیس داین ئێستا چۆن ئەیخەمە سەركردایەتیەوە ,مامە غەفە ئەڵێ ئێستا جیاوازى ئێمە و پارتى و بنەماڵەى بارزانى نیە , كەواتە ئەمە سەرەتاى ئەو كێشەیەیە كە نزیكە سەرهەڵدانى , كێشەكان , ساردبونەوە , لە ئێستاوە خەریكە گەرم دەبێت , ئۆرگانەكانى یەكێتى , كۆمیتە و مەڵبەندەكان زۆر ساردن و دەوام ناكەن , نیگەرانیەكان نەك ئۆرگانو كادرەكانى یەكێتى گرتۆتەوە بەڵكو شەقامیشى نیگەران كردوە , خەڵك ئەپرسێ كۆنگرەیەك نەتوانێ فایلدارەكان لابەرێ نەتوانێ گەندەڵ و دزو ناوگەڵ پیسەكان لابەرێ , ئیتر ئەبێت چ كۆنگرەیەك بێت , ئەمجارە بەوەشەوە نەوەستاوە ئەوەندەى تر خۆیان كردوە بە مەخسەرە , ئەگەر سەیرى دەرچوەكانى ناو سەركردایەتى بكەیت با ش تێ دەگەیت چى ڕووى داوە , سەركردایەتیەك وەستا حەسەن و حامى حاجى غالى و حەمەى وەتمان و عدنانى حەمەى میناى بۆ دەربچێت كە بە حسابى مامە ئەمانە خوێنى نوێن , ئەبێت چ سەركردایەتیەك بێت ئەنجومەنى ناوەندێك شێخ جەمالى تاسلوجە و گوڵاڵەى مامە عەزە و جوتیار نورى تیا بێت ئەبێت چ ئەنجومەنى ناوەندێك بێت , ئاخر شێخ جەمال تا ڕاپەڕین بەعسى بوو , گوڵاڵە نەخوێندەوارە , جوتیار نورى دزیەكى گەورەى لە سەر ئاشكرابوو ئیتر خەڵك چ دڵێكى بەم وەزعە خۆش بێت , خوا خراپ تر نەدات , یەكەم جار كە لیستى ناوەكانى ئەنجومەنى ناوەند دەرچوو ناوى لاهورى تیا نەبوو كەچى لە لیستى دووەمدا لاهور بە زۆر خرایە ناو لیستەكەوە و كرا بە دووەمى لیستەكە , كەس لەمە تێ نە گەیشت یەكەم جار یەكێتى خۆى بڵاوى كردوە , ئەو ناوە نەبوو كەچى جارێكى تر ناوى لاهور بوە دووەمى لیستەكە ,تەقینەوەى كێشەكان زۆر نزیكن ,ئینجا كێشەى بادینان و موسڵ كە یەك كەسیان بۆ دەرنەچۆتەوە , بەڵام بە هەڕەمەكى كە ئەوە ڕێز نەگرتنە لەو هەموو دەنگ دەرەى كۆنگرە عارف ڕوشدى دانایەوە بە سەركردایەتى , ئەوەى تاڵەبانى بیەوێت دەریش نەچوبێت هەر دەرچوە , ئەوە ئەو پەڕى بێ ڕێزییە كە تاڵەبانى بەرامبەر كۆنگرە و ئەندامانى كۆنگرە و پەیڕەوى تازە ئەیكات 0ئەمە كێشەیەو ترسناكیشە , كەسێك ئەوەندە سوك بێت دەنگ نەهێنێت ئیتر شایەنى ئەوەیە جارێكى تر فەرز بكرێتەوە بە سەر خەڵكدا , نەخێر
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە