کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرسوڕ هێنەرەكانى ناو یەكێتى (ڕوناكبیرو دز كوجا مەرحەبا)

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


كوڕینە خوا خراپ تر نەدا , خراپ تریشى لایە , ئەم شەو لەو كۆبونەوەى كە ناویان لێنابوو كۆبونەوەى ڕوناكبیران و ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانى یەكێتى و دەرەوەى یەكێتى دوو گەورە دزم بینى , كە سەردەمانێك ئەم پیاوە قەڵەم بەدەستانەى خۆیان ناوناوە ڕوناكبیر , لەم حیزب و حكومەتەى مامەدا لە سەر دزى دەركران , كەچى ئێستا بونەتە ڕوناكبیرو شوكور بۆ خوا مەكانەى باشیان هەیە , كوڕینە مامە خۆش بێت ئەو كارانە ئاسانە , گرنگ ئەوەیە تۆ مل كەچ و سەر شۆڕ ى بەردەم مامە و بنەماڵەكەى بیت , ئەمە گرنگە ئیتر دزى و شتى لەو بابەتە عەیبە نیە , لاى ئەوان عەیبە ئەوەیە تۆ دەمت بكەیتەوە بەرامبەریان , ئیتر دزى و فایلدارى و خیانەت و جاشایەتى هیچ عەیبەیەكى تیا نیە , دزى یەكەم ئەنوەر ساڵحى كارگێڕى ئێستاى مەڵبەندەكەى هێرۆیە ,ئەم پیاوە كاتى خۆى و لە زەمانى كابینەكەى دختۆر بەرهەمدا لەگەڵ شانزە كەسى تردا لە سەر دزى دەركران و بە بڕیار ى كابینەكەى كاكە بەرهەم ئەم 17 دزە ئەبوایەتوندترین سزا بدرانایە لەبەر ئەوەى پارەى میللەتیان دزیوە و یاریان بە داهاتى خەڵك كردوە , ئافەرین حكومەت , بەڵام ئەنوەر ساڵح لە پەنجەرەى حكومەتەوە فڕێ درایە دەرەوە ولە دەرگاى حیزبەوە هاتەوە ژورەوە , بە هیمەتى بەرزانى ئەحە سمێڵ و باندەكەى مامە ئەنوەر كرایە كارگێڕى مەڵبەندى سلێمانى , خوایە لێت بەزیاد بێت شوكور دزەكان شوێنیان لەم یەكێتیەدا كوێر نابێتەوە و ئێستا كارگێڕە ,وا شوكور بوەتە ڕوناكبیریش و بەتەمایە یەكێتى لەو نغرۆ بونە ڕزگار بكات , ئەمە یەك , دزى دووەم ئازاد تۆفیق بوو كە ئێستا بكوژو ببڕ ى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى خۆیەتى بیریارو بەهرەمەند خۆیەتى , ئەمەش كاتى خۆى لەو مەڵبەندەى ئەنوەر تیاى كارگێڕە چەندین پارچە چەكى یەكێتى وەكو ئاوو دۆ فت كردو لە سەر دزى لە حیزب دەركرا , بەڵام گەورە دزێكى وەكو فریدون عبدالقادر ى خاوەن فایل كە وەزیرى ناوخۆ بوو گرتیە خۆی و لە وەزارەت داى مەزراند , نەیهێشت شوێنى دزەكان كوێر بێتەوە , لە وەزارەت خۆى بیسمیل كردو جارێكى تر ئەم خاوەن قەڵەمە سوكە خۆى كردەوە بەناو حیزبدا و بوە بە ئەندام مەڵبەندو دوایش كارگێڕى مەڵبەند , ئەم پیاوە هەر دزى لە حیزب نەكرد بەڵكو دزیشى لەماڵى خۆى كرد و جارێكیان ئاڵتونەكانى ژنەكەى دزی بوو هات بۆ مەڵبەند و زۆر پاڕایەوە و پارەیەكى باشى كۆكردەوە , بەناوى ئەوەى دز چۆتە سەریان , دواى دەریش كەوت خۆى ئاڵتونەكانى دزیوە و زانراش لاى چ زەڕەنگەرێك فرۆشتویەتى , تەنانەت پارەى نەسریەى كۆمیتەیەكەى و ئەو تەنە چیمەنتوانەى بۆ یاریگا و مەلەوانگەى خەباتى وەر گرتبوو ئەویشى هەر دزى , كەچى ئێستا ئەم دوو دزە بونەتە ڕوناكبیرو لاى گەورە دز , سەرۆكى دزەكان تاڵەبانى مامیان كۆبونەوە دەكەن و چارەنوسى ئەو حیزبەى هەزاران شەهیدى وەكو ئارام و ڕیشەى داوە دیارى ئەكەن , ئەوەى مایەى شەرمەزاریشە بۆ یەكێتى ئەم ئازاد تۆفیقە لە لیژنەى نوسینەوەى پەیڕەویشدایە , مزگێنى بێت بۆ دزەكانى ناو یەكێتى دوو دز ڕێگە نیشان دەرى یەكێتى بن و دزێك پەیڕەوەكەتان بۆ بنوسێ ئیتر ئەبێت مەمنونى ئازادو ئەنوەر بن كە هیچ بەندێكى تیا نابێت زیانى بۆ جەنابتان هەبێت , پەیڕەوى ئەمجارە ئەو خاڵەى لێ لائەبرێت كە دەڵێ ئەندامى یەكێتى پێویستە دەست و دەم و داوێن پاك بێت , چونكە بە دەگمەن شتى وا دەبینیت كەسێك ئەندامى ئەو حیزبە بێت و ئەو سێ مواسەفاتەى تیا بێت , پەیڕەوێك ئازاد جوندیانى و ئازاد تۆفیق داى بنێن هەر وا دەرئەچێ , حیزبێك ئازادو ئەنوەر و مامەى تاڵەبانى و مەلا بەختیار چاكى بكەن هەر وا ئەبێت و بگرە بەرەو مردنى زیاتر هەنگاو دەنێ , دیارە لەناو یەكێتیدا ئەزمەى بێ پیاویە بۆیە ئازادو ئەنوەر دەبنە ڕوناكبیرو ڕێ نیشان دەرى یەكێتى , پیرۆزە و سەد جار پیرۆزە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە