تەواوی ئاینە بەناو ئاسمانیەکان، ناوەڕۆکە بنەڕەتیەکەی وا پێناسە کراوە کە بۆ ڕزگار کردنی کۆمەڵگایە لە دەست ستەم و جەوری دەسەڵاتە خۆپەرست و توند ڕەوەکان. لێرەدا لە ڕووی تیۆریەوە، وا دەخوێندرێتەوە کە ئاین هەڵگری چەمکی ئازادی و یەکسانی خوازیە لە نێو کۆمەڵگاکاندا. گەر بە ئینسافەوە ئاوڕێک لە مێژووی سەرهەڵدانی...
هیچ وڵاتێکی چواردەوری عێراق گەر زۆر لاوازیش بێت، بەڵام هێشتا وەک عێراق نیە، کە هەموو لایەک بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆی، بتوانێت دەستی تێوەردات و بە دوای مەرامە ئابوری و سیاسیەکانیەوە بێت. عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، عێراقی بنیات نانەوە نیە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی ئارام بەخش و ئازادی هێنەر، هێندەی...
مرۆڤی بەتواناو خاوەن هزری یەکسانی خوازی و ئازادی بەخش، ئەو مرۆڤەیە کە خەمی لای کۆی کۆمەڵگاکەیەتی، نەک تەنها بیری لای پڕ کردنی گیرفان و گەدەی بێت، چونکە کاتێک گیرفان پڕکردن بوو بەکار و پێشەی هەر مرۆڤێک یان سیستەمێکی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئەوکات، واتادار دەبێت بەوەی کە ئەو گیرفان پڕ کردنە لە چەوساندنەوەی...
سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی لە ١٣/١٠/ ٢٠١٣ ە دا لە پارکی ئازادی و، دوو ڕۆژ دواتر شکاندنی کێلی گۆڕی شاعیری مەزن شێرکۆ بێکەس، ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ ئاستی فەرهەنگ و کەلتوری سیاسی خودی دەسەڵات و ئەو حیزبە سیاسیانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا، کۆی هێز و ئیرادەی تاکی کۆمەڵگایان قۆرخ کردوە....
مرۆڤ خۆی بونەورێکە لەنێو خۆبەزلزانیندا دەکەوێتە نیو خودی کەلتوری دڵڕەقیەوە، بۆیە لەهەر ساتێکدا دەتوانێت چاوەڕوانی ئەوی دیکە بێت لە بەردەمیدا ڕاوەستە بکات. دەسەڵاتیش، ئەو ئۆرگانەیە، هەمیشە هۆکارێکە بۆ بەرهەمهێنانی کەلتوری دڵڕەقی و بەگژاکردنی کۆمەڵگا لەنێو خۆیدا. ئەویش بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانەی دەسەڵاتی...
یەکێک لە قەیرانە سەرەکیە بۆ ماوەییەکان لە کۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکاندا کە تا ئەم ساتەش گیرۆدەیە پێوەی، نەبونی کۆمەڵگای کراوەیە. کاتێک کۆی هەنگاوەکان و ئاڵوگۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بەرتەسک دەکرێتەوە بۆ نێو توانای تاکە کەسێک، لەوێدا، مردنی ئیرادە و توانای کۆمەڵگا دەردەکەوێت. چونکە هەردەم توانا و ئیرادەی...
بارگرژیەکانی نێوان حوکمەتی ناوەند یان باشتر وایە بڵێین دەسەڵاتەکەی مالیکی و سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر(ناوچە جێناکۆکەکان))گەر وابێت و سەرهەڵدانی بارگرژیەکان لەسەر ئەو ناوچانە بێت و لەسەر (شتی نهێنی و شەخسی نێوان ئەو دوو بەرەیە نەبێت)، ئەوا دەبێت هەر لەسەرەتاوە بپرسین(لەم دوو ئاستە بەرپرسە باڵایە)، گەر...
17 ی شوباتی ساڵی ڕابردوو بۆ سهرجهم ئازادیخوازانی کوردستان ههروا یادهوهریهک نیه تا ئهمساڵ یادی بکرێتهوه، بهڵکو خۆی له خۆیدا بهشێکه له ئهزمونی شۆڕشگێڕی ئهو چینهی ههمیشه لهلایهن خودی دهسهڵاتی چهوسێنهری بۆرژواکانهوه دهچهوسێنرێتهوه. لێرهدا ئهو خواست و داواکاریهی زۆرینهی...
ڕژێمی سهرمایهداری دوا ڕژێمێکه خۆی لهسهر بنچینهی قازانج کردن و چهوساندنهوهی چینایهتی بنیات ناوه. هاتنه کایهی ئهم ڕژێمه سهرمایهداریه له قۆناغێکدا پهیدا بوو که تهنگی به ڕژێمی دهرهبهگایهتی پێش خۆی ههڵچنی و خۆی لهسهر پایه چینایهتیهکانی پێشوتر داڕشتهوه، داڕشتنهوهیهک زۆر...