لەماوەی ٢٣ ساڵ دەسەڵاتی ناسیۆنالیستی کوردی لە هەرێمی باشوری کوردستاندا، ژن کوشتن لەلایەن پیاوی کوردی ئەو بەشەی کوردستانەوە، وەک نان و ئاوخواردنی لێهاتوە. بەردەوامی ئەو ڕەوشتە نامرۆڤانەیە لەو شوێنەی ناوی باشوری کوردستانە، کۆی ڕیکۆردە جیهانیەکانی تێپەڕاندەوە، بێ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە تا ئێستا توانیبێتی دەستێک...
من گومانم لە مرڤ بوونی خەڵکی هەرێمی باشوری کوردستان هەیە. ماوەی 22 ساڵە لەو کۆمەڵگایەدا ژن دەکوژرێت بە شێوازی جۆراوجۆر. ئاخۆ گەر کۆمەڵگای ئێمە نزیکایەتی هەبوایە لەگەڵ ڕەگی مرۆیی بووندا،نەدەکرا کۆتایی بەو ژن کوژانە بهێنرێت؟ لێرەدا مەبەستم ئەو کۆ فەرهەنگ و کەلتورە کێویەیە کە پیاوی کورد هەڵگریەتی و هەرکەی...
ئەم ناونیشانەی سەرەوە لای من بەرهەمی خەیاڵ نیە، ئەوەندەی پەیوەندی بەو ڕووە کرداریەوە هەیە لە نێو هەڵسوڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرانبەر بە کۆی پارتە سیاسیەکانی دیکەی هەرێمی باشوری کوردستان لە تەسلیم کردنیان بۆ ژێر هەیمەنەتی سیاسی خۆی. پارتێک یان لایەنێک تا ئێستا بەتەواوەتی نەچوبێتە ژێر هەیمەنەتی...
کاپیتالیزم، وەک دڕندەترین سیستەمی جیهانی، دوای سیستەمی چینایەتی کۆیلایەتی و درەبەگایەتی دێت. ئەم سیستەمە لە کۆی وڵاتانی جیهاندا، حاکمیەتی ژیانی مرۆڤەکانی لە ژێر دەستدایە. لە نێو ژیانی زۆرینەی کۆمەڵگاکان، کە بەشی زۆری پێکهاتوە لە کرێ وەرگرەکان،(یانی ئەوانەی کار دەکەن و بە فرۆشتنی هێزی بازوی خۆیان دەتوانن...
دانیشتوانی سەرزەمینی ڕۆژهەڵاتی ناوین تا دەگات بە وڵاتە دواکەوتوەکانی دیکەی ئەم سەرزەمینە، دەسەڵاتداران هەردەم لەبەردەم دانیشتوانەکانیاندا، چەندین هێڵی سوریان کێشاوە تا ئەوەی ئەو دانیشتوانە(ناڵێم هاوڵاتی،چونکە گەر مانای هاوڵاتی بوون هەبوایە، ئەوکات، هێڵە سوورەکانیش بونیان نەدەما) نەوێرن پرسیار بکەن؛ئاخۆ...
ئەم نووسینەم تایبەتە بە ئاستی بەرپرسیاریەتی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستان بەڕێز(یوسف موحەمەد)ی سەربەبزوتنەوەی گۆڕان. سەرۆکایەتی کردنی پەرلەمان لە هەرێمی باشوری کوردستاندا تا مێژوی پێش ٢٩/٤/٢٠١٤ لەژێر دەستی هەردوو پارتی بۆرژوازی کوردیدا بوە، خودی پەرلەمان وەک دەزگایەکی ئیداری و یاسادانان...
بانگەشەی پارتە ڕکابەرەکانی هەرێمی باشوری کوردستان، ڕۆژ بەڕۆژ ئاستی ڕق و کینە دەبەنە پێشەوە لە نێو خۆیان و لایەنگرانیاندا دژی ئەوی بەرانبەری ڕکابەری. گەمەی سیاسی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بێت یان بۆ ئەنجومەنی شارەوانی یان ئەنجومەنی پارێزگاکان یان سەرۆکایەتی کردنی وڵات، وەک نەریتێکی باوی نێو سیستەمی سەرمایەداری...
پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرچەند ناوەکەی وەک هەزاران پارتی دیکەی ناسیۆنالیستی و دەرەبەگی و بۆرژوازیانە، پاشکۆی دیموکراتی بەخۆیەوە لکاندوە، بەڵام لە بنەڕەتدا، خودی ئەوپارتە دژی کۆی ئەو بەرژەوەندیانەن کە خزمەت بەکۆی کۆمەڵگا دەکەن. ئێمە لەسەدەیەکدا دەژین، بمانەوێت یان نەمانەوێت، پێی دەوترێت سەدەی کاپیتالیزم،...
لە دیدی سیاسی و ڕۆشنبیری مندا، ئۆج ئالان، کارڵ مارکسی سەدەی بیست و یەکەمینە. کارڵ مارکس، ئەو مرۆڤە بەتوانایە بوو، لەسەدەی نۆزدەیەمدا، توانی بەگژ کۆی فەلسەفەی پێش خۆیدا بچێتەوە و بە جیاواز لەوان، شیکردنەوەی تایبەت بدات. گەر کۆی فەلسەفەی پێش مارکس بەشیکردنەوەی بارودۆخیئ ئەوکات بشوبهێنین، ئەوا مارکس، هەر...
کاتێک قورسایی ژیان کردن بگات بە ئاستێک هێند زەحمەت بێت، وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت(نان لە قوڕگی شێردایە و چۆن دەری دەکەیت، ئەوە مەسەلەیەکی ترە) لەم شێوە ژیان کردنەدا، ژیان کردن مانایەکی نیە. چونکە لەئاوا حاڵێکدا، پانتاییەک نابینرێتەوە بۆئەوەی گشت وەک مرۆڤ ببینرێن، هێندەی بەشێک وەک شێر(من دڕندەیی گیان...
ژن کوشتن لەلایەن خێزان و خانەوادەی باشوری کوردستانەوە تەواوی پێوەرە بەدڕەوشتیەکانی بۆخۆی تۆمار کردوە، ئەم کارە نامرۆڤانەیە لە سەردەمی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ وە دەستی پێکردوە و تا ئێستا درێژەی هەیە. ژن کوشتن یان باشتر وایە کوشتنی ڕەگەزی مێینە بڵێین، لە ژێر ناوی پاراستنی ناموس و شەرەفی خێزاندا، تا ئەم ساتە...
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەردەم ئەو پڕوپاگەندەی بۆخۆی کردوە کە ئەو جیاوازترە لە پارتەکانی دیکەی باشوری کوردستان، بەو هۆکارەی ئەوان پارتێکی بەبنەما سۆسیال دیموکراتن و کۆی بنەما دیموکراتیەکان لە نێو ئەو پارتەدا جێگیر کراوە یان بونی هەیە. یەکێتی بەو پروپاگەندەییەی هەر لەسەردەمی دروست بونیەوە کە گوایە...
بەڕێزان و خوێنەرانی هێژا....ئایا ئەزانن ئێمە بە گێلی و بە بێ خوێندنەوەیەکی تەندروستانە خۆمان خستۆتە نێو داوی گومان و یەقینی خۆمانەوە! ئاخۆ پرسیارێکمان لە خۆمان کردوە کە، کەسانی وەک سۆرانی مامە حەمەو عەبدولستارو سەردەشت و کاوە گەرمیانی ، ئەم چوار تاوانبارە، کوشتنیان دەخینە ئەستۆی ئەو فریشتانەی کە دەسەڵاتیان...
زۆرجار خوێندومانەتەوە یان گوێ بیستی ئەو دەستەواژەیە بووین کە دەڵێت؛ئەوە ژێرخانی ئابوریە کەدەتوانێت جۆری سەرخانی کۆمەڵگا دیاری بکات، ئەم دەستەواژەیە زۆرتر لەلای فەلسەفەی ئابوری سیاسی مارکس وتراوە یان شیکردنەوەی لەسەر کردوە. من لێرەدا نامەوێت ئەو دەستەواژە ئابوریە سیاسیەی مارکس بە کەم وەرگرم یان...
بوونی ڕەوشتی سیاسی لە هەر کۆمەڵگایەکدا پێش مەرجە بۆ بنیات نانی کۆمەوڵگایەکی کراوە و دیموکراسخواز، چونکە ئەوە بوونی ڕەوشتی سیاسیە کارێکی وا دەکات کۆمەڵگا هەست بە بونی خۆی بکات وەک ئەوەی کۆمەڵگایە و خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیەتی، لە کۆی بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانیەوە. چونکە کاتێک ترس بوونی دەبێت،...