زاموسوێی ئازارومەینەتیەکانی ئەنفال،تەنها لەنێو هەستودیدی ڕزگاربوەکانیدایە،نەک لەنێوهەست و دیدی سیاسیەکاندا.ئازاروناڵەی جەستە هیلاک و بێخوداکان،تەنها ئەوانە بوون کە ئازارەکانیان بینی و کەوتنە ژێر پێی ئایەتی ئەنفال و زاڵمانی ناسیۆنالیزمی بەعسەوە. کوا سیاسیەکان پەی بەو ئازاروخەمە قوڵانە دەبەن،کامە ڕۆژ بوو...
مێژووی دەسەڵاتدارێتی و خودی پرسی سەرۆک کۆمار و چۆنیەتی دەستاودەست کردنی دەسەڵاتەکەی لەعێراقدا، لە بنیات نانیەوە تا ئێستا مێژوویەکە لە خۆدوبارەکردنەوە. خۆدوبارەکردنەوەیەک هەردەم بە تراژیدیای مەرگی سەرۆک کۆتایی پێهاتوە. لەدوای ساڵی ١٩٢٢ وە، کە مەلیک فەیسەڵ بە دەستی دەوڵەتی بەریتانیا دەکرێتە پادشای...
خودا کێیەو کوڕەکانی کامانەن! گەر پێناسەی خودا لای مرۆڤ،ئەو بونەوەرە میتافیزکیە بێت کە هێزێکەو لەسەروو تواناو ئیرادەو هۆشیاری مرۆڤەوەیەو خولقێنەری گەردون و کۆی زیندەوەرەکانیەتی و هیچ تواناو ئیرادەیەک لەسەرووی ئەودا بوونی نیە. ئەوا من بەیەقینەوە دەڵێم خودا تەنها وویستی هێزە. هێزێک کە چینێکی کۆمەڵایەتی...
گەر بەرپاکردنی جەنگ لەمێژووی مرۆڤایەتیدا قازانجێکی تایبەتی بۆ چینی فەرمان ڕەوا تێدا نەبوایە،ئەوا جێی گومان دەبوو کە جەنگ هەمیشە لە بەردەم دەرگای هەژاراندا خۆی مەڵاس دابایە. بەرپا کردنی جەنگ ئامانج لێی تەنها بۆ سەپاندنی زیاتری چینی چەوسێنەری سەرکۆمەڵگایە بەسەر کۆی کایەکانی ژیاندا. جەنگ هەمیشە برسێتی...
داعش؛هەروا بزوتنەوەیەکی سونی توندڕەو نیە کە لە هیچەوە پەیدا بووبێت،داعش؛بەدەر لە فاشیزمە ناسیۆنالیستیە عەرەبیەکەی، دەربڕینە لە ئەسڵی بەشە سونیەکەی نێو ئاینی ئیسلام. من ڕێکاوڕێک ناتوانم بڵێم کە دژایەتی و ململانێی نێوان سونەو شیعە کەی درووست بوەو،کەی دەستی پێکردوە. بەڵام دڵنیام کە ئەو خوێنڕێژیە دەگەڕێتەوە...
لەدوای قەیرانی ئابوری ساڵی 2008ەوە،کۆی کۆمەڵگاکانی ئەم سەرزەمینەی ژێر دەستی کاپیتالیزمی نیزامی سەرمایەداری،ڕۆژ بەڕۆژ ئاستی نائارامیەکان و بەرەوپێشچونی مەدی ڕاسیزم و فاشیزم بەرەوهەڵکشان دەچێت. جەنگی پراکتیش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا لە ساڵی 2010ەوە دەستی پێکردوە. ئەو جەنگە زۆرتر وەک ناڕەزایەتی جەماوەری لەدژی...
هەموو جیهان ئاگاداری ئەو دوو جێگایەن،شەنگال و کۆبانێ ئیتر دوو ناونیشانن لەزۆرترین ڕوەوە شیکاری بۆ کراوە تا ئێستا. دیارە ئەم دوو شارە هەردووک خەڵکی سیڤیلی لێیە وەک هەر شوێنێکی تر. ئەوەی ئەم دوو شوێنە جیادەکاتەوە لەیەکتری،ئاستی خیانەت و بەرخودانە،چونکە خیانەت هەمیشە ڕووی لە شکستە و ناتوانێت سەرکەوتن...
کۆبانێ، ئیتر شوێنێک و جوگرافیایەک نیە تەنها لە کاتی پێویستدا بۆی بگەڕێیت. کۆبانێ، ئیتر ئەو شوێن و جوگرافیایە کە لە هەر چرکەیەکدا گوێ بیستی دەبیت. کۆبانێ ئیتر جێگایەک نیە تەنها بەرگری لەخۆی و تەنها کوردی بونیەکەی بکات. کۆبانێ ئیتر ئەو جێگایە و لەڕێی ئەو کۆ مرۆڤە ،مرۆڤ خوازەی لەوێدا شەو وڕۆژ ،بێ وچان...
سەدەی بیست، سەدەی جەنگی ناسیۆنالیستی بوو لە جیهاندا بەڕابەرایەتی کۆی زلهێزانی سەرمایەداری جیهان. لە سەدەی ڕابردودا، مرۆڤایەتی شاهیدی دوو جەنگی کاولکاری بوو، ئەو دوو جەنگە جیهانیە، لە ژێر ناوی پاراستنی هەیمەنەتی قەومی دا ئەنجام دار و کۆی جەنگەکەش، تەنها نیزامی زلهێزانی سەرمایەداری جیهانی داڕێژەری...
ڕەنگە وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە گشت گیرە هەروا کارێکی ئاسان نەبێت، چونکە، ئەم دوو تەوەرە، دوو جیهانبینی یەکجار دژ بەیەکن و پێکەوە ناتوانن هەڵکەن. مرۆڤ خۆی تەنها بونەوەرە کە دەسەڵاتی بەسەر خۆی و زیندەوەرەکانی تریشدا هەیە، بۆیە هەر مرۆڤ خۆیەتی، داهێنەری ئەو دوو چەمکە دژەیشە. من بەیەقینەوە دەڵێم، مرۆڤ...
جەنگی مەزهەبیانەی بەرەی ئیسلامی سیاسی داعش لەگەڵ بەرەی بەرانبەری واتە شیعە مەزهەب لە عێراقدا، وا پێدەنێتە دوو هەفتەوە لە هێرش و داگیر کردنی شارە سونی نشینەکان. جەنگێک کە تەواوی پێوەرە دڵڕەقیەکانی تێپەڕاندوە. جەنگێک کە مێژووی خودی ئیسلام و سەردەمی خەلافەتەکان دووبارەدەکاتەوە ڕێک وەک ڕابردو خۆی. بەرەی...
مێژووی مرۆڤایەتی پڕاوپڕبوە لە جەنگ،هەر لە قۆناخی کۆیلایەتیەوە تا دەگات بەم ساتەی ئێستا کە سەردەمی سیستمی قۆرخکاری سەرمایەداریە. لەنێو خودی ئەو جەنگانەدا له مێژوودا ڕویانداوە،جەنگی داگیرکاریەکانی سەردەمی ئیمبراتۆرەکان بۆ داگیرکردنی ئەو جێگایانەی هێشتا لە ژێر قەڵەم ڕەوی ئەودا نەبوە، جەنگی نێوان بەرەی...
پەیەدە ئەو پارتە تەواو جیاوازەیە کە ئامادە نیە ببێتە بەکرێگیراوێکی دەوڵەتانی ناوچەکە و زلهێزانی سەرمایەداری، بۆیە هەموو لایەک ئاگادارین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردودا، چۆن دەوڵەتی فاشی تورکیا،بەڕابەرایەتی پارتە ئیسلامیەکەی ئەردۆغان بەردەوام دژایەتی پەیەدەی کردوە و لە ژێرەوە کۆمەکی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی...
سبەی پێنج شەمە ڕێکەوتی ١٢/٦/٢٠١٤ لە وڵاتی بەرازیل یاری جامی جیهانی دەست پێدەکات، ئەو یاریە پێم وابێت لە نێوان ٣٢ وڵاتدایە و بە ملیۆنان مرۆڤ لەم گێتیە، بینەری ئەو یاریە نێو نەتەوەییە دەبن، تا بزانن لە دوا یاریدا کێ براوەی یەکەم دەبێت. دیارە یاری تۆپ تۆپێن و وەرزشەکانی دیکە، گەر بۆ تەندروستی گونجاون ،...
خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، ماوەی سێ ساڵە چونەتە نێو خەباتی شۆڕشگێڕانە دژی کۆی پایەکانی دەوڵەتی فاشیستی بەعسی سوریا. ئەو دەوڵەتە دیکتاتۆریەی ماوەی چەند دەیەیە، ژیان و گوزەرانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی لە سوریا خستۆتە ژێر تەنگەژە و نەبوونی و سەپاندنی هەرچ ستەم و زۆرداریەکەوە هەیە. خەباتی خەڵکی چەوساوە،...