ئەوە لەئێران ئەنجام دەدرێت بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە،شۆڕشێک کەهیچ دەستێکی دەرەکی لەپشتیەوە نیە،بەڵکو ئەوەی هاندەری سەرەکیە لەو نێوەدا، ئاستی قورسی بژێوی ئەو چینەکۆمەڵایەتیە زۆرینەیە کەڕۆژانە لەمەیدانی بەرهەمهێناندایەو کەچی کۆی ڕەنج و ماندوبونەکەی بۆ خاوەن کارو خودی سەرانی دەوڵەتەو خۆیشی موحتاجی پاروەنانێکە.شۆڕشی...
مارکس کۆی شرۆڤە سیاسی و ئابوریەکانی تەواو واقعیانە داوەتە بەر لێکۆڵینەوەی زانستیانەو دوور لەیۆتۆپیایەک کەلەخەون و خەیاڵەوە بۆی چوبێت و دایهێنابێت.لەکاتێکدا بۆ سیستەمی سەرمایەداری دەڵێت؛ئەو سیستەمە بەدەستی خۆی گۆڕ هەڵکەنی بۆخۆی دروست کردوە،یانی چینی پرۆلیتاریا. دیارە ئەوەیشی کەسیستەمی سەرمایەداری بەئاگای...
خەڵکی باشوری کوردستان بەگشتی و چین و توێژە زەحمەتکێشەکان بەتایبەتی،زیاد لەقۆناخێکە لەلایەن بزوتنەوە جۆراوجۆرەکانی بەرەی ناسیۆنالیزمی کوردایەتیەوە دەخەڵەتێندرێن و هەر قۆناخێک بەشێوەیەک ئەو خەڵەتاندنەیان دوبارە کردۆتەوەو ئاسۆی چین و توێژە زەحمەتکێشەکانیان بەبادا داوە، (کەلەبنەڕەتدا بزوتنەوەی سیاسی کوردی...
باشە گەر چینوتوێژە هەژار کراوەکان خاوەنی باوەڕ بوون بە ئاینێک نەبونایە، دەکرا هەروەک ئێستا بەتەخدیر کراوی بمانایەنەوە؟ چونکە کۆی ئاینەکان چینوتوێژەکانی خوارەوە فێری شۆڕشگێڕێتی و ناسینی سیاسی چینایەتیان ناکات،بەپێچەوانەوە کۆی ئاینەکان جا لەزەرادەشتیەوە تادەگات بەکۆتایان کەئیسلامە،مرۆڤە هەژار کراوەکان...
ئەم پاگەندەیە لەلایەن بەرەی نەوەی نوێی شاسوار عەبدول واحیدەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت. بانگەشەیەک کەهیچ نزیکایەتیەکی نیە لەگەڵ واقعی خودی سیستەمی بۆرژوازیەت و خودی پایەکانی دەوڵەت نەتەوەدا. چونکە کۆی دەوڵەتانی گەشە سەندوی سەرمایەداریش لەلایەن حزبە جۆراو جۆرەکانی بەرەی بۆرژوا قەومی و حزبە سۆشیال دیموکراتەکانی...
هیچ یەک لەدەوڵەتەکانی ناوچەکە دەوڵەت گەلێک نین کەلەخزمەت و بەرژەوەندی چینە بەرهەمێنەرو هەژار کراوەکەدا بن،بەڵکو بەکۆ دەوڵەت گەلێکی تاسەر ئێسقان دیکتاتۆر و چەوسێنەر و کۆنەپارێز و لەدواجاردا وەک وەکیلێکی زلهێزانی سەرمایەداری لەمەیداندان بۆ دژایەتی کردنی چینە زۆرەکەی کۆمەڵگە کەلەچینی کرێکارو جوتیارەوە بیگرە...
وێران کردنی سوریا پەڵەیەکی شەرمەزاریە بەنێو چاوانی سیستەمی سەرمایەداریەوە.لەزمانی خودی میدیاکانی بۆرژوازیەتەوە زۆر بێ شەرمانە دەڵێن لەسەدا هەشاوپێنجی خەڵکی سوریا هەژار کەوتون و ئاوەدان کردنەوەی شوێنە وێران بوەکانیش پێویستی بەبڕی 900 ملیارد دۆلار هەیە. بەڵام نەئەو میدیایانەو نەخودی جەنگ هێنەرانیش ناڵێن...
لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا ئەم ڕستەیە داهێنرا کەگشت ڕێگاکان دەچنەوە ڕۆما، بەمانای ئەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما خاوەن زلهێزترین هەیمەنەت بووە لەو سەردەمەدا،بەتایبەتیش لەڕوی سەربازی و توانا بێ ڕکابەریەکەی لەداگیرکاریەکانیدا. ئیپراتۆریەتی دەوڵەتی ئەمریکایش لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانەوە بەناڕاستەوخۆ ئەو...
پێش دەسپێک دەکرێت بزانین پەرلەمان بۆ هەیبەتی پەیداکردوەو هەیبەتیان پێداوە لەنێو سیستەمی سەرمایەداریدا. ئاخۆ دەکرا بۆرژوازیەت لەدەرەوەی پەرلەمان بیتوانیایە ئەم شەرعیەتە یاساییەی ئێستا مسۆگەری کردوە،لەدەرەوەی دەزگای پەرلەمانیش بیکردایە؟ ئاخۆ ئەو شوێنەی ناونراوە پەرلەمان و هەیبەتێکی نێونەتەوەیی وەرگرتوە،لەبنەڕەتدا...
بەرەی ناسیۆنالیزمی کورد لەباشوردا هەرلەسەردەمی شاخیانەوە تا ئەم چرکە ساتەیشی لەگەڵدا بێت،هەرساتەو دەکرێت چاوەڕێی جەنگێکی تری ناوخۆییان لێ چاوەڕوان بکرێت هەروەک ئەو کۆ جەنگەی لەمێژووی ڕابردودا کردویانە لەدژی یەکتری. دەکرێت بپرسین ئاخۆ گەر ناسیۆنالیزم بەمانای چەمکێک بێت خۆی لەسەرو کایە چینایەتیەکانەوە...
هەموان ئاگادارین نەخۆشی شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیە ترسناکانەی دەرباز بوون لێی بوەتە کارێکی مەحاڵ کاتێک کەسێک بەو نەخۆشیە توش دەبێت.چارەسەریەکانی تائێستا وانیشان دەدرێت کەزانست نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێت لەڕێی دەرمانی تایبەتەوە بنەبڕی ئەو نەخۆشیە بکات،بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە بۆیە ئەو نەخۆشیە بنەبڕ...
پێدەچێت پرسیارێکی وا بەهەزاران شێواز کرابێت لەلایەن دانیشتوانی هەرێمەوە،ئەوەی هەرکەسێکیش چۆن وەڵامی بەخۆی دابێتەوە،دیسان دواجار وەڵامەکە چەند جێی خۆی گرتبێت لەوەی مایەی ڕەزامەندی خودی کەسی خاوەن پرسیار بێت،نازانرێت. کورسی سەرۆکایەتی لەوڵاتانێکدا هێشتا ئاستی هۆشیاری سیاسی کۆمەڵگا لەئاستێکی کەمدایەو ئاستی...
ڕەنگە ووروژاندنی پرسیارێکی وا،وەک پرسیارێکی شێتانە بێتە بەردیدی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی،لەوەی بۆچی ترامپ تیرۆر بکرێت؟یان گەر کارێکی وا کرا کێ دەستی دەبێت تێیدا؟ ترامپ،هێندەی قەیرانی دارای ساڵی 2008 چۆن گشت جیهانی هەژاند،بەو شێوەیش ئەمیش جیهانی هەژاندوەو بومەلەرزە ئاسا کۆی جیهانی خستۆتە بەردەم ڕاچەنینەوە،چ...
کام ڕێگا چارە گونجاوە بۆ ئەو ڕەوشەی خەڵکی هەرێمی تێ کەوتوە بەهۆکاری ململانێی نێوان پارتە سیاسیەکان؟یەکەم:دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو لەلایەن پارتەکانی نێو دەسەڵات کە وەک ڕکابەر لەبەرانبەر یەکتردا وەستاونەتەوە،تابێن و هەریەکەیان لەو قەڵایە بێنەخوارەوەو عەقڵانیەت بخەنە جێگای ڕقی کوێرانەو یەکتری بوغزاندن...
ئاخۆ ئەو هۆکارو دەرئەنجامە چی بوو کە مرۆڤی کردە سەرداری گشت ئاژەڵەکان؟ئاخۆ ئاستی ژیریەتەکەی بوو یان ئاستی دڕندایەتی و خۆپەرستیەکەی؟ئاخۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکان و گەردون بەرهەمی ڕێکەوتێک بوون یان بەرهەمی پێویستی بوون لە بوندا؟ئایا مرۆڤ گەر ژیریەتیەکەی بەرەو دڕندایەتی نەبردبایە دەیتوانی درێژە بەژیانی بدات و بیگەیاندایەتە...