بۆ ڕەوایە وابژین!؟
Saturday, 31/03/2018, 19:15
ئامانجم لەو نووسین و پۆستانەی بڵاوی دەکەمەوە بۆ بەدەست هێنانی خۆدەرخستنم نیە،بەڵکو ئامانجی گەورەم ئەوەیە چۆن لەم ژیانە نابەرابەرە تێدەگەم و چۆنیش دەتوانین کۆتای بەجیهانبینی مێژوویی ستەم و چەوساندنەوەی چینایەتی بهێنین.
ئەم سەرزەمینە قۆناخێکی دورودرێژە لەوەتەی بەکەڵکی ژیان کردن هاتوە هێندەی ماتەریاڵ تێدایە کەبەشی گشت زیندەوەرەکانی بکات بێ جیاوازی بەئێمەی مرۆڤیشەوە،هەروەک چۆن بەشی ئەوەندەیشی تێدایە کەکۆی زیندەوەرەکان بۆنێو باوەشی خۆی بگەڕێنێتەوە.
گەر جیاوازیە چینایەتیەکانیش بونی نەبوایە،مرۆڤایەتی دەیتوانی زۆر باشترو بەئەمەکانەتر قەرەبوی سروشت بکاتەوەو سروشت جوانتر بکات لەوەی خۆڕسکانە بونی هەیە.
سیستەمە چینایەتیەکان کەچینێکی کۆمەڵایەتی بچوک لەڕێی سەپاندنی توندوتیژی و دروست کردنی وەهەمەکانی سەروسروشتەوە خۆیان سەپاندوە بەسەر ژیانی زۆرینەدا و پێگە بەرهەمهاتوەکانیان لەژێر چنگی خۆیان ناوە،تائێستا درێژەیان بەبونی خۆیان داوە و لەم نێوەیشدا تۆوی ڕق و کوشتن نەهێشتنی خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکانی چاندوە. بەڵام دەتوانرێت لەجێی ئەو سیستەمە چینایەتیانەیش سیستەمێک دابمەزرێنرێت کەچیتر چەوساندنەوەی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ و چەوساندنەوەی زیندەوەرەکانیتری بەدەستی مرۆڤ کۆتای پێبهێنرێت و لەبری درێژەدان بەجوڵەی مەرگ دۆستی پەروەردەی مرۆڤ پەرستی و ئاشتی و گەڕاندنەوەی سەماو میوزک بۆ گشت مرۆڤەکان دەستەبەر بکرێت.چونکە ئەم سەرزەمینە پان و بەرفراوانە جێگە بۆهەمومان دەکاتەوە بێ ئەوەی جیاوازی بخاتە نێوان جۆری پێست و جۆری بونەکانمانەوە،کارێکی وایش خەیاڵ نیە. چونکە دەست بردن بۆ کارێکی وایش پەیوەستە بەچونە سەری ئاستی هۆشیاری سیاسی چینەبەرهەمهێنەرەکانەوە،ئەو چینە کۆمەڵایەتیەی ڕۆژانە برەو بەژیانی کۆمەڵایەتی دەدات و خۆیشی هێندەی پێدەبڕێت کەنەمرێت و لەچالاکیەکەیدا بەردەوام بێت.
ئالێرەوەیە جیاوازی نێوان مرۆڤە سەردارو مرۆڤە بندەستەکان دروست دەبێت و چەوساندنەوە چینایەتی و جیاوازیەکانی نێوان ڕەگەزی نێرو مێ پەیدا دەبن و لەلایەن ئەوچینەی دەسەڵاتی ئابوری لەژێردەستدایە کار دەکات لەسەرجیاوازی خستنە نێو یەک بەیەکی چینەچەوساوە بەرهەمهێنەرەکانەوە. جاکاتێک ئاستی هۆشیاری چینەچەوساوەکان لاواز دەبێت،هەرلەوێیشەوە وابانگ دەدرێت بەگوێیاندا لەلایەن چینەدەسەڵاتدارەکان و ئاین و سیاسیەت و پەروەردەی کۆمەڵایەتیەوە،کەئەم ژیانە لەوەتەی هەیەو هەروایش دەمێنێتەوە. ئەم پەروەردە ناڕەوایە بۆیە واتەڵقینی زۆربە لەتاک بەتاکی کۆمەڵگەکان دەدات،تاچینەچەوساوە بەرهەمهێنەرەکان بەئاگا نەینەوەو دەست نەبەن بۆ ئەڵتەرناتیڤێکی ئینسانیانەی وا،کەکۆتای بەکۆی چەوساندنەوەی چینایەتی بهێنێت.
ببینن کەجیاوازیەکان لەنێوان چینەبەرهەمهێنەرو چینەچەوسێنەرە دەسەڵاتدارەکاندا لەچ ئاستێکدایە. مرۆڤە بەرهەمهێنەرەکان هەمیشە نامۆ دەکرێن لەبەرانبەر ئەو شتەی بەرهەمیان هێناوە،بەتایبەتی لەسیستەمی سەرمایەداریدا.
سیستەمی سەرمایەداری بۆیە زۆر جیاوازە لە سیستەمە چینایەتیەکانی پێش خۆی،چونکە جیاوازی نێوان چینەکانی ڕونتر کردۆتەوەو دوو چینی دژ بەیەکی بەڕونی لەبەرانبەر یەکتریدا داناوە،ئەویش چینی کرێکاری کرێ وەرگرو چینی سەرمایەداری خاوەن ئامرازەکانی بەرهەمهێنانە. دروست کردنی ئامرازی پارەیش بۆ نێوەند گیری نێوان ئەو دوو چینەیەو لەولایشەوە کارێکی واسیحر ئامێز ئەنجام دراوە کەبەهای پارە چوەتە سەرو بەهای مرۆڤ بونەوەو هەمیشە وانیشان دەدرێت کەکۆی ڕەنجی چینە بەرهەمهێنەرەکە بشاردرێتەوەو ئەو بەهایەکی نەبێت،بەڵام لەئەسڵدا ئەوە بەهای هێزی کارە شاراوەیە لەنێو کۆی بەهای مادە بەرهەمهاتوەکاندا،بۆیە سیاسەتی چینەچەوسێنەرە دەسەڵاتدارەکان وایە کەمرۆڤایەتی خستۆتە قۆناخێکەوە کەهیچ بەهایەکی بۆتاک و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان نەهێشتۆتەوەو هەلومەرجێکی وای ڕەخساندوە کەمرۆڤە کارکەرەکان بەردەوام ڕاکە ڕاکیان بێت و هێشتا ناگەن بەوەی کەبتوانن بەهایان بچێتە سەرو ئەو کاغەزو مەعدەنەی ناوی پارەیە. بۆیە کاتێک مرۆڤایەتی ڕزگاری دەبێت لەم جەهەنمەی بۆی دروست کراوە،کەبتوانێت کۆتای بەکۆێ فەرهەنگ و کەلتورو ژیانی چەوسێنەرانەی ئەم سیستەمە چینایەتیە بهێنرێت و گەیشتنیش بەژیانێکی بێ چەوساندنەوە خەیاڵی نیە،بەڵکو زیاتر واقعیە لەم ژیانە نابەرابەرەی کراوە بەواقعی بەسەر ژیانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەوە.
لەگەڵ تەواوی ڕێزوخۆشەویستیم بۆ یەک بەیەکتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست