17 ی شوبات هه‌موو لایه‌کی ڕاچه‌ڵه‌کاند!
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
17 ی شوباتی ساڵی ڕابردوو بۆ سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی کوردستان هه‌روا یاده‌وه‌ریه‌ک نیه تا ئه‌مساڵ یادی بکرێته‌وه، به‌ڵکو خۆی له خۆیدا به‌شێکه له ئه‌زمونی شۆڕشگێڕی ئه‌و چینه‌ی هه‌میشه له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری بۆرژواکانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. لێره‌دا ئه‌و خواست و داواکاریه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌یخوازێت، دابین کردنی ژیانێکی شایسته‌یه به‌پێی پێداویستیه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه، به‌شێک بوون له هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هێزی ده‌یان هه‌زاری له 17 ی شوباتی ساڵی 2011 دا. خودی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان له سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵی کارکردی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو زلهێزی حاکم که نه‌ک نه‌یانتوانی خواسته‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دابین بکه‌ن، به‌لکو ئه‌وه‌یشی هه‌یانبوو ده‌سه‌ڵات کاری بۆده‌کرد تا لێیان بسینێتهوه.
دابین کردنی ژیانێکی یه‌کسانیخوازانه هه‌رده‌م خواستی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته دابین نه‌کرا له نێو کۆمه‌ڵگادا، ناتوانین بڵێین ئازادی بوونی هه‌یه،چونکه خودی ئازادی بۆ زۆرینه په‌یوه‌سته به‌و ئاسته له بژێوی که زۆرینه هه‌یه‌تی. کاتێک زۆرینه له ژێر چه‌پۆکی چه‌وساندنه‌وه‌دا بن، ئیتر ئازادی چ مانایه‌کی ده‌بێت؟ له کوردستاندا، کۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ژێر چنگی بهرهیکدایه که له ئه‌سڵدا بهرهیکه دژ به‌خواسته‌کانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا، یانی ئه‌و چینه‌ی له‌سه‌ر بێبه‌ش کردنی زۆرینه له ژیاندا، خۆیان کردوه به ملیاردێر و هه‌رچی پێگه‌ی ئابوری و ڕۆشنبیری هه‌یه له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌تی خۆیاندا قۆرخیان کردوه. ئه‌وه‌ی گوایه له کوردستاندا ئاستی هه‌ژاری به‌و ئه‌ندازه‌یه نیه له چاو ئه‌و کۆ نوسینه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی باس له‌و دیارده‌یه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌ت سه‌یر بکرێت ڕه‌نگه واببینرێت که ئاستی ڕاده‌ی بژێوی له قۆناغێکی به‌ره‌و هه‌ڵچوندایه، به‌ڵام به چاوێکی ئازادیخوازیه‌وه سه‌یر بکرێت، ته‌نها دابین کردنی ژیان له ڕوی ئابوریه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا به‌س نیه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که خودی تاک تا ده‌گات به کۆمه‌ڵگا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌یدانی ترساندن بتوانێت ژیانی و ئومێده‌کانی به‌رێته پێشه‌وه. له کوردستاندا نه‌بونی ئه‌و ئازادیه‌یه که نه‌یتوانیوه دیواره‌کانی ترس و تۆقاندن بڕوخێنیت، بۆیه هه‌رچه‌ند ئیمکاناتی مادیش بۆ کۆمه‌ڵگا زیاد بکرێت، هێشتا له نه‌بوونی ئازادیه‌کی ڕاسته‌قینه‌دا، کۆمه‌ڵگای ژێر ده‌ست، هه‌ر له قۆناغی ژێرده‌سته‌ی و مه‌لکه‌چی و کۆیللهبونیدایه.
یه‌کێک له هه‌ره خاڵه گرنگه‌کان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌یان ههزاریهی خه‌ڵکی کوردستان له 17 ی شوباتی ساڵی ڕابردودا ئه‌نجامی دا و دواجار له‌لایه‌ن خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی به‌خه‌مخۆری کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت خه‌ڵتانی خوێن کراو ده‌یان ئینسانی بێتاوانی تێدا کوژراو بریندار کرا، توانای هاتنه مه‌یدانی بوو دژی کارکردی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، یانی بۆ خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان ئه‌و په‌نده کۆنه باوی نه‌ما که ده‌ڵێت هه‌موو کورد برایه، به پێچه‌وانه‌وه مێژوی ئه‌م دوو ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ده‌ره‌به‌گی کوردی نیشانی دا که کوردستانیش وه‌ک هه‌رچ وڵاتێکی تر به‌شێکه له‌و پێکهاته چینایه‌تیه‌ی بوونی هه‌یه، یانی دابه‌ش کردنی کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر دوو چینی سه‌ره‌کیدا. خودی ئه‌و هاتنه مه‌یدانه ڕاچهڵهکاندنێک بوو توانی کۆی هێز و ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بهێنێته له‌رزین، له‌گه‌ڵیشیدا هێزوگوڕێکی مه‌زنی دا به‌و ئیراده جه‌ماوه‌ریه‌ی که ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر کار وه‌ده‌رنێت.
باڵی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا بۆخۆی ده‌ورێکی سلبیانه‌ی گێڕا له شکست پێخواردینی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌دا،چونکه ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه به شێوازێک کاری له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ده‌کرد تا ئه‌و سنوره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی خۆی تێیدا بباته پێشه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه نه‌یده‌خواست ئه‌و ئیراده مه‌زنه له ئیمکاناتی قودره‌تی سیاسی خۆی تێبگات.
له کوردستاندا خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له ژێر خورافه‌ی دینیدا خنکێنراون و هیچ کاتێکیش خه‌ڵکی که‌مو کوڕییان نه‌بوه له که‌م بونی مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌کانی تر، ئیتر هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه نه‌بوو که ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی سیاسی جێگه به‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه بگرێته‌وه، به‌ڵکو خودی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریانه په‌یوه‌ست بوون به نه‌بونی یه‌کسانی خوازی له کۆی جومگه‌کانی ژیاندا. بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له کوردستاندا خاوه‌نی مێژویه‌کی ڕه‌شن به‌رانبه‌ر به دواخستنی کۆمه‌ڵگا و پێچانه‌وه‌ی ژنان بۆ نێو کونجی چواردیواری داشاردنی سه‌روقژ و ده‌موچاویان و پۆشینی جبه‌ی درێژ که بۆخۆی ده‌لاله‌تێکی ڕونه بۆ کۆیله‌کردنی ته‌واوی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا. خه‌ڵکی کوردستان له ڕوی ئاستی وشیاری چینایه‌تیه‌وه، به‌داخه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون که بتوانن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان بناسن، تا ئه‌وه‌ی نه‌چنه ژێر باڵیانه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌وه نه‌بوونی ئاستی وشیاری سیاسی چینایه‌تی چینی زه‌حمه‌تکیشه له کوردستاندا که هیمه‌تێکی داوه به‌و بزوتنه‌وه ئیسلامیه سیاسیانه، ئه‌گه‌ر نا بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستاندا خاوه‌ن ئه‌و پێگه شه‌رافه‌ت مه‌ندانه نین که به ئاسانی بتوانن جێ پێی خۆیان قایم بکه‌ن. خاڵێکی تری به‌ره‌و پێشچونی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌کان په‌یوه‌سته به‌و ڕاده‌یه له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی که ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا ده‌ره‌به‌گه‌کانی هه‌ردوو زلهێز لێی به‌رپرسیارن، نه‌ک خه‌ڵکی داماوی کوردستان. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستی ناسیۆنالیزمه که هه‌میشه به‌شوێن پاراستنی پێگه‌ی دینیهوهیه له کۆمه‌ڵگادا تا ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نابودهکانی هه‌رده‌م له مانه‌وه‌دا بن. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بۆخۆی شه‌ریکه به‌شێکه له‌م نێوه‌نده‌دا.
17 ی شوبات ئه‌کرێت وه‌ک ئه‌زمونێک وانه‌ی به‌پێزتری لێوه فێربین، وانه‌یه‌ک که جارێکی تر هێزوئیرادهکان نه‌خرێنه نێو به‌رژه‌وه‌ند گه‌لێک که په‌یوه‌ندیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خودی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ڕاده‌په‌ڕێت، نیه. به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان بۆ ده‌ست خستنی فه‌رهه‌نگێکی مه‌ده‌نیانه‌یه. فه‌رهه‌نگێک دوور له فه‌رهه‌نگی باو، فه‌رهه‌نگێک دوور له په‌روه‌رده‌ی شکست خواردوی باو. خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردستان چ په‌یوه‌ندیه‌کان به‌و فه‌رهه‌نگه سوک و ڕزیوه‌وه هه‌یه که تێزاب ده‌کات به ده‌ست و پێی ژنانێکدا که به‌خواستی خۆیان جلوبه‌رگیان ده‌پۆشن. 17 ی شوبات بۆ گێڕانه‌وه‌ی هێزوئیراده‌ی کۆمه‌ڵگا بوو بۆخۆی. خودی ئه‌و هاتنه مه‌یدانه ده‌رئه‌نجامی توڕه‌یی ئه‌و زۆرینه‌یه بوو که بێبه‌ش کراون له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان، ئه‌و هاتنه مه‌یدانه بۆ به‌گژا چونه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه جه‌نجاڵه‌یه که هه‌رچی خۆراکی به‌سه‌رچوو هه‌یه تێیدا جێگه کراوه‌ته‌وه. ئه‌و هاتنه مه‌یدانه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسایه‌که که له خزمه‌تی گشتیدا بێت، نه‌ک یاسایه‌ک که ته‌نها له خزمه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی باڵا ده‌سته له کۆمه‌ڵگادا.
خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌رفه‌ته نین که ده‌سه‌ڵات کارێکیان بۆ بکات وه‌ک خێرۆمه‌ندی بیبینن، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئازادیخواز و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌خوازن چیتر ده‌سه‌ڵات وه‌ک دێوێک نه‌بێت هه‌رچی ئیمکاناتی ژیانی کۆمه‌ڵگایه، بۆخۆی به‌کاری بهێنێت. گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه بۆ تواناکانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت چاره‌سه‌رێک بێت که 17 ی شوباتێکی گه‌وره‌تر له‌وی پارساڵ دوباره نه‌بێته‌وه. ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌خوازێت ئه‌و ئیراده‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست