بڕۆ با وڵاته کاولبۆکهمان هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵکێشێ
بڕۆ تاشههیدانمان بڵێن ئۆخه‌ی
بڕۆ که هه‌بوونت مایه‌ی نه‌نگ و سه‌رشۆڕییه
بڕۆ به‌ڵکوو دوای چوونه‌که‌ت
دار و به‌ردو شاخ و به‌نده‌نی کوردستانه‌که‌م
له ڕمبه و گرمه‌ی تۆپ و تانک بۆنی بارووت ڕزگار بێ
بڕۆ به‌ڵکوو یهکلابینهوه
بڕۆ چهمکهکهت و دارودهستهکهت و بنه‌ماڵه‌که‌ت
باشه‌که‌ت و خراپه‌که‌ت و هه‌رچی هه‌ته و نیته
هه‌رچی بۆنی تۆی لێدێ له‌گه‌ڵ خۆتیبهره
بڕۆ که پێناسه‌ی ناموس و شه‌ره‌فت به لاڕێیدابرد
بڕۆ که ناموست وه‌ئامان هێنا
بڕۆ که شه‌ره‌ف له حهیفانت له شاخانه
بڕۆ که ناموس له زیندانه
بڕۆ که ویژدان کۆچیکرد
بڕۆ گوڵ بۆ نابینینت، که ناپشکوێ
بڕۆ که بولبول بێده‌نگه
برۆ که کانیی وشکه
برۆ که ئاسمان ژه‌هر ده‌بارێنێ
برۆ که له‌م وڵاته وشکه‌ساڵه
برۆ که شه‌یتان له چاو تۆدا پێغمبه‌ره
بڕۆ که مه‌لا قیبله‌ی لێگۆرا
بڕۆ که مروید شێخی لێگۆرا
بڕۆ که شیعر واته‌ی نه‌ما
بڕۆ که دایک دوژمنی لێگۆرا
بڕۆ سه‌رت لێشێواندین
بڕۆ نه‌عله‌ت له‌وه‌ی ده‌ڵێ: بۆ کوێ؟
بڕۆ ئه‌و ماڵه کاولبێ تۆ ڕاده‌گرێ
برۆ ئه‌و چاوه کوێربێ بۆت ده‌گریی
بڕۆ ئه‌و قاچه بشکێ به‌ڕێت ده‌کا
بڕۆ ئه‌و ده‌سته بشکێ بۆت ڕاده‌وه‌شێ
بڕۆ سه‌رت لێشێواندین
بڕۆ ئه‌و زاره لاڵ بێ
ئه‌و چاوه کوێر بێ
ئه‌و دڵه بشکێ
ئه‌و گوێیه که‌ڕ بێ
ئه‌و مێشکه کپ بێ
که یادی تۆ ده‌کات
بڕۆ نه‌عله‌ت له‌و قه‌بره‌ش تۆ ڕاده‌گرێ
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست