کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئۆپۆزسیۆن كێ یە؟

Thursday, 16/06/2011, 12:00


ئۆپۆزسیۆن،بەمانا،زمانەوانیەكى بریتیە لە (بەرەنگار-بونەوە،ڕوبەڕووبونەوە ،بەرهەڵستى كردن.دژایەتیى یان دوژمنایەتى كردن).....ئێمەیش لاى خۆمانەوە ناومان ناوە .بەرهەڵستكارانكە پێم وایە ئەم ناوە پڕ پێستەكەى نیە.ئۆپۆزسیۆن،ئەگەر سیاسیانە لێكى بدەینەوە،ئەكرێ بە دوو جۆرەوە.
جۆرى یەكەم.ئەو بزوتنەوەیە ئەو حیزبە ئەو بەرەیە.یە كە دژایەتى دوژمنایەتى ڕژێمى وڵاتەكەى ئەكات بە حكومەت و دام و دەزگاو سیاسەت و هەلوێست و بەرنامەو نەخشەو لایەنەكانیەوە و كار ئەكات بۆ ڕووخاندنى بە ڕێگاۆیەك بۆى بچێتەسەر.تا خۆى بچێتە شوێنەكەى و سەرلەوێ حكومەت و دام و دەزگاكانى دابمەزرێنێتەوە كاربەدەستانى ڕژێمى پێشوو دەستگیر بكات و بیان دات بە مەحكەمە.یان دەربەدەریان بكات..چاكسازى بەلاى ئەم جۆرە پۆپۆزسیۆنەوە ئەمەیەو لەم ڕێگایەوە دێتە دى..
جۆرى دووەم:ئەو بزوتەنەوەو حیزب و بەرەیە كە گلەیى و ڕەخنەیان لە سیاسەت و هەڵوێست و بەرنامەو هەڵسوكەوتەكانى حكومەت و وڵاتەكەى هەیە..ڕاوبۆچوون و بەرنامەو پێشنیارو پلانى تایبەتیشى هەیە بۆ چارەسەرو چاكسازى و ڕاستكردنەوەى هەڵەو ناتەواویەكان..ڕێ و شوێنى سیاسیانە و جەماوەریانەو ئاشتیخواز ئەگرنەبەر.بۆگەیاندنى ڕازو گللەیى و پێشنیارەكانیان بە حكومەت و بە جەماوەر ئەگەیەنن.ئامادەن دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ حكومەت دا بكەن لە پێناوى گفتوگۆو داخوازیەكانیاندا.واتە ئەم جۆرە كار بۆ بەرەو پێشەوەبردنى حكومەت دەكەن.
پێم وایە.ئەوانەى مەبەستیان بێت بەدواى سیاسەت و چالاكى و هەڵوێست و پڕوپاگەندەو دروشم و دەم و دوانى بەرهەڵستكاران بكەون تا بۆیان دەرئەكەوێت كە كام جۆرەن لەو جۆرانەى باسم كرد.بۆنمونە بەرەى خەباتى نیشتیمانى ساڵى 1957لە عێراق دا لە بەرنامەیەكدا بە ئاشكرا داواى ڕوخاندنى ڕژێمى پاشایەتى و دامەزراندنى ڕژێمى كۆمار دەكات...بەرەى كوردستانى ساڵى 1988 لە بەرنامەیەكیدا،داواى ڕزگاربونى كوردستانى عێراقى كرد لەژێر دەستەى حكومەتى بعس .ڕاپەڕینەكانى گەلانى تونس و میسر .لەسەرەتاى ئەم ساڵیدا .لە پێناو ڕوخاندنى حكومەت و دام و دەزگاكانى ئەو وڵاتانەدا بوو ....بەرهەڵستكارانى لاى خۆمان لە دروشم و یاداشتنامەو كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە،داواى هەڵوەشاندنەوەى حكومەت و پەرلەمان و تەنانەت سەرۆكایەتى هەرێمیش ئەكەنەوە داوا ئەكەن حكومەتێكى (محاید) بێلایەن پێك بێت بۆ سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكان كە ئەبێِ پێش وەختى ئاسایى خۆیان ئەنجام بدرێن .
ئەم داواكاریانە كە تا ئەمڕۆش لەسەریان سوورن،لە خۆیدا پێداگرتنە لەسەر ڕوخاندنى حكومەت و دام و دەزگاكانى ترى هەرێم دا !!
هەرچەندە من لێرەدا نامەوێ بێنەو بەرە بكەم بەڵام ئەپرسم ئەبێ ئەو كەس و لایەنە كێ بن كە ئەو حكومەتە محایەدە دروست بكەن؟
ئەم حەوت مانگە حكومەتى بغداد و بەرهەڵستكارانى بۆ سێ وەزیرى بێلایەن ئەگەڕێن لەم عێراقە پان و بەرینەدا كەچى تا ئێستا دەستیان نەكەوتووە ئا لەم ڕوانگەیەوە ئەتوانین بڵێن بەرهەڵستكارانى لاى خۆمان لە جۆرى یەكەمن هەرچەندە مەبەستە سەرەكیەكانى خۆیان لە دوو تۆى چەند پڕۆژەیەكدا خستۆتە بەر باس و لێكۆڵینەوە لە گفت و گۆكردندا لەگەڵ پارتى و یەكێتى دا .ڕەنگە لێرەدا پرسیارێك بێتە كایەوە باشە ئەمانە چۆن قبوڵیان كرد لەگەڵ حكومەتى هەرێم دا دانوستان بكەن ؟
وەڵامەكەى ئەوەیە ئەمان ڕایان گەیاندووە كە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتى هەرێم دا ناكەن وەكو لەگەڵ دوو حیزبەكەى دەسەڵاتدا وەك ئەوترێت كۆبونەوەى پێنج حیزبەكە چونكە ئەمان خۆیان هیچ بە كەمتر نازانن لە پارتى و یەكێتى و داواى ماف و دەسەڵاتى چونیەك ئەكەن لە لایەكى تریشەوە مەسەلەى گفتوگۆكردن لە لایەن ئەم دوو لایەنەدا بوو بە داوایەكى جەماوەرى لە دەرەوەو لە ناوخۆى كوردستان داو گوشارێكى سەنگینى خستبووە سەر هەمووان وە لەو ماوەیەشدا سەرۆكى هەرێم چەند جار دەست پێشخەرى نواند بۆ ئەو مەبەستە و لایەنە پەیوەندیدارە دەرەكیەكانیش (بیانیەكان) بە پەسەندیان زانى لەم وەختەدا جا سەركەوىتنى كۆبونەوەو گفتوگۆكان وەستاوە لەسەر ئەوەى ئاخۆ دوو حیزبەكەى دەسەڵات چۆن چۆنى و تا چ ڕادەیەك ئامادەن داواكاریەكان بەرهەڵستكاران جێ بەجێ بكەن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە