راگەیاندنى جوتیارانى سەر بە ناحیەى شەمامكو كەندێناوە
Sunday, 05/12/2010, 12:00
راگەیاندنى جوتیارانى سەر بە ناحیەى شەمامكو كەندێناوە
لەمەڕكێشەى كرێكارانو كۆمپانیاى كارى توركى
بۆ گشت لایەنە پەیوەنددارەكان
راى گشتى و كەنالەكانى میدیاى ناوخۆو دەرەوەى هەرێمى كوردستان
ئێمە جوتیارانى دانیشتوى گوندەكانى مولكیەو كەندیناوە و گوندەكانى دیكەى سەر بە ناحیەى شەمامك, كە لە دواى روخانى رژێمى دیكتاتۆرى 300 كەس لە دانیشتوانى گوندەكانى حەسارۆك, یەدى قو, شۆریجە, بەرزەوار, سەید ئەمین , دیبەگەو دەوروبەرى , وەك كرێكار پاسەوانى لەو 0 7 بیرە نەوتە دەكەن,, كە بە بۆڕى رەوانەى گوندى هێلەوە دەكرێت, بەڵام بەر لە هەفتەیەك لەسەر كارەكانمان لایان بردوینو لە جێگاى ئێمە هێزى زێرەڤانیان جێگیر كردوە, لە كاتێكا ئەو حەوت پارچە زەویەى كە كۆمپانیاى نەوتى كارى توركى دایبڕیوە , كە قەبارەكەى نزیكەى 350 دۆنم دەبێت, بێ ئەوەى هیچ قەرەبویەكى خاوەن زەوییەكان بكرێت, كەچى تەنها كارپێكردنیشمان پێ رەوا نابینن كە بژێوى ژیانى خێزانەكانمانى پێدابین بكەین!!لە كاتێكدا گەر جوتیاران بێكار بن ناچار دەبن روو لە شارى هەولێر بكەن , ئەوەش جگە لەوەى زەحمەتى بۆ ئێمە دروست دەكات, هەروا دەبینە بارگرانیش بۆ سەر شارەكە, بۆیە مافى خۆمانە كە لەو پڕۆژانەى لە ناوچەكەمانو لەسەر زێدى باووباپیرانمان دادەمەزرێن , سودمەند بین لە خێرو بێرەكەىو بەلانى كەم جارێ دانیشتوانى ناوچەكەمان لەو پڕۆژانە كاریان پێبكرێتو بەشدارییان پێبكرێت.
ئێمە دەنگى ناڕەزایىو داواكارییە رەواكانى خۆمان گەیاندۆتە بەڕێوەبەرى كۆمپانیاى ناوبراو و مودیر ناحیەى شەمامك , بەڵام ئاوڕیان لێنەداوەتەوەو گوێیان پێنەداوین, لە كاتێكا جوتیارانى گوندەكانى ناحیەى شەمامكو كەندیناوەو وەك سەرجەم گوندەكانى كوردستان, جگە لەوەى لانەى پێشمەرگەو هەمیشە پێشەنگى راپەڕینەكانى دژ بە جەورو ستەمى كۆمەڵایەتىو وخەباتى رزگاریخوازى نەتەوەیى بوینە, لەم پێناوەشدا قوربانی بەرچاویان داوە, كەچى ئەمڕۆ لە پاداشتى ئەوەدا, لە جیاتى ئاوەدانكردنەوەو بوژاندنەوەى زەوىو زارى كشتوكاڵىو پێشخستنى ژیانى كۆمەڵایەتى و شارستانى ناوچەكەمانو نەهێشتنى جیاوازى لە نێوانو لادێو شار, كەچى زەوییەكانمان لێ داگیر دەكەن و بە پێى یاساى وەبەرهێینان دەیدەنەوە بە هەمان ئەو كۆمپانیایەى كە لە سەردەمى رژێمى گۆڕبەگۆَڕ سامانى سەر زەوىو ژێر زەوى ناوچەكەمانى بە تاڵان بۆ سودى خۆى بەكار دەهێنا.
دواى ئەوەى ئێمە داواكارییەكانى خۆمانمان بە لایەنە پەیوەنددارەكان راگەیاند, بەڵام وەڵامى دڵخۆشكەریان نەداینەوە,بۆیە رایدەگەیەنین لەمڕۆ بە دواوە, ئێمە دەستەوەستان ناوەستینو بۆ دەستەبەرى مافو داواكارییەكانمان پەنا بۆ هەموو رێگاچارەیەكى یاسایىو گونجاوى شارستانانەى وەك (كۆكردنەوەى واژۆ, یاداشتنامە, كۆبونەوە, خۆپیشاندان, راگەیتندنى ك رۆژنامەوانىو هەر چالاكییەكى دیكەى مەدەنى مەدەنى دەبەین, بۆیە داوامان لە یەكەى كارگێڕى كرد مۆڵەتى ئەوەمان بداتێ بۆ ئەوەى خۆپیشاندانێكى هێمنانە بكەین, بەڵام رێگایان پێنەداین!! ئێمەش وەك نوێنەرانى دانیشتوانى ناوچەكە ,داوا لە راى گشتى ناوەوەو دەرەوەى كوردستان, رێكخراوەكانى مەدەنى , دامەزراوەكانى میدیا دەكەین هاوكارىو هەماهەنگیمان لەگەڵ بكەن و گوشار بۆ سەر حكومەتى هەرێمى كوردستانو پارێزگاى هەولێر پێكبێنن, تا بە تەنگ جێبەجێكردنى ئەو داواكاریانە خوارەوەمان بێن:
1- گەڕاندنەوەى بێ مەرجى 300 كرێكار لە دانیشتوى گوندەكانى ناوچەكە بۆ سەر كارەكانیان.
2- بەكرێگرتنى بەشێك لە ئالیاتو ئۆتۆمۆبیلى دانیشتوانى ناوچەكە, نەك بەكرێگرتنیان لە هەولێرەوە.
3- پاكژراگرتنى ناوچەكە لە پیسبونى ژینگەیى.
نوێنەرانى جوتیارانى گوندەكانى سەر بە ناحیەى شەمامكو كەندێناوە
3 / 12 / 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست