زومی کامێراکه‌ی زاگرۆس تی ڤی به یه‌ك چاو سه‌یری مێژوو ده‌کات
Saturday, 11/12/2010, 12:00
ئه‌مشه‌و زاگرۆس تی ڤی بۆ جارێکی تر ئه‌و به‌رنامه دێکۆمێنتاریه ڕيپۆرتاژئامێزه‌ی بڵاوکرده‌وه که میدیای پارتی جار جاره و بۆ ختوکه دانی هه‌ستی هه‌ندێك له خه‌ڵکی و بۆ ئیستهلاکی مه‌حه‌لی تا ئێستا چه‌ندین جار ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی پیشان داوه.
دیاره له به‌رنامه‌که‌دا که به‌ڕێز نیاز لاجانی هه‌وڵێکی ته‌واوی داوه له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه و له ڕێگه‌ی چاوپێکه‌وتنی چه‌ند دپلۆماتێکه‌وه که‌سایه‌تیه‌کی زیاد له حه‌دی خۆی بۆ بارزانی دروست بکات.
ئه‌گه‌رچی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به به‌ڵگه‌وه کارێکی ئاسان نییه به‌ڵام وا دیاره میدیای پارتی ئێستاش له گرنگی ئه‌و کاره نه‌گه‌یشتون وه یان ده‌یانه‌وێت به بێژن به‌ری ڕۆژ بگرن.
کاتێك که ته‌ماشای به‌رنامه‌که ده‌که‌یت وا ده‌زانیت له مێژووی باشوری کوردستاندا ته‌نها بارزانی هه‌بوه و به‌ڕێزیشیان یه‌ک دانه هه‌ڵه و که‌م و کورتی نه‌بوه به‌ڵکو ته‌نها خه‌تای ئه‌مریکا و ڕوسیا و ئێران و عێراقه که بارزانی ئاشبه‌تاڵی به شۆڕشه‌که هێناوه.
دپلۆماتێکیش له به‌رنامه‌که‌دا ده‌ڵێ نمونه‌ی بارزانی له جیهاندا که‌مه به ڕاستی من دڵنیا نیم له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌م کابرای دپلۆماته‌ی وا لێکردوه ئه‌و قسه‌یه بکات به ڕاستی ئه‌م قسه‌یه پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی گشت مێژوونوسان هه‌یه.
باشه بۆچی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له گێڕانه‌وه‌یه‌کی ڕاستگۆیانه‌ی مێژووه بۆ نه‌وه‌ی تازه‌ی کورد) باسی هه‌نگاو به هه‌نگاوی شۆڕشی ئه‌یلول و ئینشیقاقه‌کانی پارتی و جه‌وله‌کانی شه‌ڕی براکوژی و پاشانیش دروست بونی چه‌ندین لایه‌نی تر و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری به ناو کوردایه‌تی ناکرێت به تایبه‌تی درستبونی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که دیاره ئه‌و دوو لایه‌نه به‌شی شێری ڕووداوه‌کانی دوای ئاشبه‌تاڵیان به‌رده‌که‌وێت به باش و خراپیه‌وه هه‌تاوه‌کو ڕاپه‌ڕینی باشور و ئازادکردنی ئه‌و پارچه‌یه.
من وای به باش ده‌زانم بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌س و لایه‌ن و میدیایه‌ک ده‌یانه‌وێت مێژووی کورد بڵاوبکه‌نه‌وه به به‌ڵگه‌وه یان به بێ به‌ڵگه تکایه با بێلایه‌ن باس له‌و مێژووه بکه‌ن و ته‌نها له گۆشه نیگای حیزبه‌کانیان و به چاوی سه‌رکرده‌کانیان مێژوو نه‌بینن.
ئه‌گه‌ر مێژوو له لای پارتی له بارزانیدا وه‌ستاوه و ئیتر بۆ کورد نییه لاپه‌ڕه‌یه‌کی تر له مێژووه‌که بخوێنێته‌وه ئه‌وا له‌م سه‌رده‌می جیهانگیری و شۆڕشی زانیاریه‌دا ئه‌و گه‌مه‌یه که‌ڵکی نه‌ماوه.
دیاره ئه‌م گله‌ییه ده‌کرێت له هه‌مه‌و لایه‌نه‌کانی تریش بکرێت چونکه ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه چاویان له ئاستی به‌شێك له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر چوار پارچه ده‌نوقێنن کاتێك که باس دێته سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی مێژوو.
ده با ئیتر حیزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کان باش بزانن گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به‌م شێوه‌یه که‌ڵکی نه‌ماوه و ئیتر که‌س تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه به‌یه‌ك چاو سه‌یری لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو بکات.
ئه‌گه‌ر هه‌ر میدیایه‌کی کوردی ده‌یه‌وێت مێژووه ڕاسته‌قینه‌که‌ی کورد بگێڕێته‌وه با له یه‌ك به‌رنامه‌دا و له یه‌ک کاتدا باسی هه‌مو لایه‌نه‌کانی ئه‌و مێژووه بکات و باز نه‌دا به‌سه‌ر لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌کاندا و له لاپه‌ڕه سپیه‌کانیشدا ته‌نها خۆی و پارته‌که‌ی نیشانی خه‌ڵک نه‌دات.
کاری گێڕانه‌وه‌ی مێژوو ئه‌رکێکی گرانه تاوه‌کو کورد فێرنه‌بێت که ڕاستگۆیانه به‌و کاره هه‌ڵسێت من دڵنیام هه‌رگيز مێژوویه‌کی جوان بۆ کورد تۆمار نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست