کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەستۆکهۆڵم ٧ پارت و ڕێکخراو پانێلێک ، لەسەر تیرۆری سیاسی و شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان ئەنجام دەدەن

Wednesday, 09/06/2010, 12:00


بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان) و پێشگرتن لە دیاردەی تیرۆر کەبەردەوام دوژمنانی کوردو ئازادی ، وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی دەنگ و داخوزیە رەواکانمان بەکاریان هێناوە، لەلایەن چەند پارت وڕێکخراوێک ، پانێلێک دەربارەی دیاردەی تیرۆر و هۆکارو مێژوی تیرۆر لەکوردستان وکاریگەری و کاردانەوەی لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و دواین زانیاری و هەولەکانی لەسەر دۆسیەی شەهید سەردەشت عوسمان ...دەبێتە گفتوگۆی سیاسی ئەم لایەنانەی خوارەوە
. 1-(ئەڤین چەتین) ئەندامی یەدەگی پەرلەمانی ئەوڕپا و کاندیدی پەرلەمانی سۆسیال دیموکراتی سوێد تەوەری ئاخافتنی (چۆن لەهەندەران پێش بەتیرۆری سیاسی لەکوردستان بگرین)
٢(-ئەمینە کاکە باوە) ئەندامی پەرلەمانی سوێد لەسەر لیستی چەپ..قسەو باس لەسەر تیرۆری سیاسی دەکات
3 (بزوتنەوەی گۆران) وتەبێژێکیان بە شدار دەبێت و قسە لەسەر تیرۆری سیاسی دەکات
4 عەبدوڵلا مەحمود لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ،تەوەری باسەکەی ڕیشەی ناڕەزایەتی فراوان بەدژی تیرۆری سەردەشت چیە؟ چۆنیه‌تی به‌رینکردنه‌وه‌و به‌رده‌وامی پێدانی، له‌گره‌وی چیدایه‌"؟
5 (سیامەند موعینی) کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان /ئەوڕپا تەوەری ئاخافتنی ، مێژوی تیرۆری سیاسی کوردەکانی ڕۆژهەلات ، لەئێران و کوردستانی باشور
6 پۆڵا زیندان (پارتی چەپی کوردستان) تەوەری ئاخافتنی (تیرۆری دەولەتی)
7)حەسەن جودی تەوەری گفتوگۆکردنی (چۆن خەبات دژ بەتیرۆری سیاسی بکەین)
8)قادر نادر(لە چاودێری کوردۆساید /چاک , تەوەری ئاخافتنی ( تیرۆرە سیاسیەکانی دوای راپەڕینی ١٩٩١ )
پاش قسه‌وباسی لایه‌نه‌کان ده‌رگای گفت و گۆ ئاوه‌ڵا ده‌بێت وە کاتی تایبه‌ت بۆ ئاماده‌بووان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ده‌ربڕینی تێڕوانین و پرسیاری خۆیان
بەروار و کات و شوێنی پانێلەکە
شەممە 12/6 کات 16:30 .....13:30

هۆل شیستا ترێف
‏08‏/06‏/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە