رانیە لە ژێر دەسەڵاتی گەندەڵچییەکاند غەرق بووە
Saturday, 28/02/2009, 12:00
من هەرگیز کەسێکی داخ لەدڵ یاخود بوختان چینیم ،بەرامبەر هیچ که س و لایەنێک، تا بمەوێت بەرامبەرەکەم ناشیرین بخەمە روو. بەڵکو وەک رۆژنامەنوسێک کەرانیە بەزێدی خۆم دەزانم، دەمەوێت کەم و کوری و گەندەڵییەکانی گەندەڵچی چاوچنۆک و چاو پرنەبووەکاناتان بۆ بخەمە روو. کە چۆنها کەوتوونەتە وێزەی خەڵکی ئەوشارە.
هەموو ئەو دەم وچاوانەی ئەمرۆ لەرانیەدا بەرێوەبەری فەرمانگە حوکمییەکانن، هەمان ئەوانەن کە سەردەمی بەعس بەرێوەبەر بوون.هەموومان ئەو راستیەش باش دەزانین، کەسێک کەلەو سەردەمەدا بەعسی، یاخود مەیلی بۆ بەعس نەبووبێ، زۆر مەحاڵە پۆستی بەرێوەبەری وەرگرتبایە. کەواتا زۆر پێش ئیستا پێویست بوو بگۆردرابان. لە کاتێکدا، کە هەموویان لە ئێستادا بەخزم و کەس وکارەوە، پربوون لەسەر حیسابی خەڵکی رەش و رووت. ئەم وێنەیەیی دەیبینن وێنەی فەرمانگە پشکنین و وەرگرتنی تووتنە لە رانیە، کە چۆن خاتوو (فەخریە) خانی بەرێوەبەری فەرمانگەکە. دووکانێکی لەعەوشی بیناکەدا درووست کردووەو، ئەو وەکالەتی خۆراکی هاوڵاتیانیش کەلەکەسێکی بێدەسەڵات داگیر کردووە ، تێدا دابەش دەکات. ئەوە جگەلەوەی ماڵی خۆی و زاواکەی کەکاربەدەستێکی ی.ن.ک. بەدرێژای دوی راپەرین ماڵیان بووە.وەنەبێ ئەم خانمە بێ خانوو بێ بەڵکوو گرانباهاترین خانووی هەیە لەگەرەکی سەرای رانیە کە بەکرێیەکی زۆربەکرێی داوە. لەهەمان کاتدا.لەناو ئەو بینایەدا رادیۆی ی.ن.ک لەناو بیناکەدایە لەکاتیکدا ئەوە بینای حوکمییە نەک حیزبی تارادیۆی حیزبی تێدا بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست