عەزیزى وەیسى جاش هونەرمەندى بنەماڵەكان

Sunday, 28/06/2009, 12:00


عەزیزى وەیسى وەكو ئەو جاش هونەرمەندانەوایە كەلە دوا ڕۆژەكانى تەمەنى سەدامدا گۆرانیان بۆ سەرۆك دەوت , عەزیزى وەیسى بە هۆى گۆرانیەكانیەوە خۆشەویست بوو , سیدیەكانى پڕ فرۆشترین سیدى بوون لەبەر ئەوەى تەنها بۆ هونەر گۆرانى ئەوت بەڵام ماوەیەكە عەزیز پشتى كردۆتە جەماوەرەكەى و گۆرانى بۆ سەرە مافیاكانى كورد تاڵەبانى و بارزانى ئەڵێ , ئێستا عەزیز لەباتى ئەوەى بێتەوە ناو جەماوەرەكەى خۆى , بەم دوا ساتەكانى تەمەنە گڵاوەكەى تاڵەبانى و بارزانیەوە گەڕاوەتەوە نێو بۆنى دۆلارو باوەشى گەندەڵەكان و شەوە سورەكانیان بۆ ئەڕازێنێتەوە , دواى ئەم گۆرانیانەى ئێستا عەزیزى وەیسى ئەو شەخسیەت و ڕەغبەتەى جارانى نەماوە , ئێستا هەموو میللەت پشتى كردۆتە ئەم دەسەڵاتە مافیا و گەندەڵەى كوردى و ڕێگاى ڕاستى خۆیان دەست نیشان كردوە و بەتەماى ئەوەن هەقى ئەو هەژدە ساڵەى تەمەنیى دەسەڵاتیان لێ بسێننەوە كەچى عەزیز پشت دەكاتە ئەو میللەتە و ئەچێت دژى میللەت گۆرانى بۆ مافیاكانى كورد ئەڵێ , ئە گەر عەزیز تائێستا هونەرمەندى گەل بوبێت ئەوا لەمەو دوا ئیتر وەكو ئەو لۆتیە بەعسیانە وایە كە لە دوا ڕۆژەكانى تەمەنى سەدامدا گۆرانیان بۆ سید القائید ئەوت , هەموو ئەوانەى ناسیومن لەماڵەوە سیدیەكانى عەزیز وەیسیان فڕێ داوە و شكاندویانە و بڕیاریان داوە جارێكى تر گوێ لە كەسێك نەگرن كە دژى میللەت بێت و پشتى دیكتاتۆرەكان بگرێ , هونەرمەند ئەو هونەرمەندەیە كە لەبەرەى گەلدا بێت نەك هونەرەكەى بۆ دۆلار بفرۆشێ , عەزیز ى وەیسى ئەو پیاوە ئیتلاعاتەى بۆ جاسوسى خۆى گەیاندە كوردستان و هەر زوو خۆى نزیك كردوە لەو بنەماڵە كورد فرۆشەكان و خۆى خستە دڵى جەماوەرەوە , بەڵام وا عەزیز هونەرەكەى و جەماوەرەكەى هەرزان فرۆش كرد و پشتى كردە جەماوەرەكەى خۆى , با عەزیز وەیسى باش بزانى َ زۆربەى زۆرى جەماوەرەكەى ئەو نەفرەت ئەكەن لە لیستى ووڵاخەكە و ئەو دوو حیزبەى كە لە سەر خوێن و داهاتى ئەم میللەتە ئەژین , كەچى عەزیز هات و پشتى كردە جەماوەرەكەى و گەڕایەوە ژێر چەترى ئەو دوو سەرە خیانەتكارەى كورد و بە دۆلارى دزراوى ئەم میللەتە عەزیزى وەیسى سمێڵەكانى پانتر ئەكاتەوە , زۆرین كە ئیتر بڕیارمان داوە بە هیچ شێوەیەك گوێ لە كەسێك نەگرین كە لە بەرەى گەلدا نەبێت و خزمەتكارى دیكتاتۆرەكان بێت , عەزیزى وەیسى نازانێ لەم شارەدا چەندە شكا و چەندە سوك بوو تەواو عەزیزى وەیسى ئەستێرەى بەختى ئاوا بوو , جارێكى تر ناگەڕێتەوە ناو گەل و خۆشى باش ئەزانێ خەڵك پشتى كردە هەر كەسێ ئیتر خۆى ناگرێتەوە ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە