جه‌وهه‌ر نامیق سالم:تاكڕه‌ویی لیستی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد و رۆڵی كورد له‌ناوه‌ند، بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ر سێ لیستی ئۆ
Sunday, 21/03/2010, 12:00
مه‌سیف
سیاسه‌تمه‌دار و یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌وهه‌ر نامیق سالم له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی(كۆمه‌ڵ)تایبه‌ت به پرسی كورد له‌دوای خولی نوێی په‌رله‌مانه‌وه له‌به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌ناكرێ مامه‌ڵه‌ی سیاسیی كورد له‌مه‌ودوا وه‌كو رابردوو بێت، چونكه پێشتر وه‌رگرتنی پۆستی سیادی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی له پێشینه‌ی داواكان بووه نه‌ك پێداگیری له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسازه‌كان، ناوبراو پێیوایه گه‌ر به‌و شكڵه‌ی رابردوو بمێنینه‌وه له‌به‌غدا باشتر وایه پێ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دانه‌گرینه‌وه، چونكه له‌ڕووی سیاسیی و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانه‌وه كورد سودی وه‌رنه‌گرتووه‌و پێویسته له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانمان جیاوازبێت له‌جاران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌وهه‌رنامیق ده‌ڵێ:"سووربوون له‌سه‌ر پرسه ره‌واكانمان كارتێكی به‌هێزه"، ئه‌م ته‌وه‌رانه و چه‌ند پرسێكی بۆ داهاتوو و ئاینده‌ی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌م گفتوگۆیه‌دا ده‌خوێنیته‌وه.
هه‌رته‌لی: جیاوازیی فره لیستیه‌ی ئه‌مجاره‌ی قه‌واره كوردییه‌كان چیه، بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی كورد له به‌غدا؟ جه‌وهه‌رنامیق:مه‌نه‌پۆڵی پارتی و یه‌كێتی له‌مه‌ر پرسی كورد له‌ناوه‌ند خاوده‌كاته‌وه، رۆڵی نوێنه‌رانمان ئه‌كتیفتر ده‌كات، مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ند شه‌فافتر ده‌بێت، شه‌قامی كوردستانی به‌ئاگاتر ده‌بێت.
هه‌رته‌لی:تا چه‌ند گرینگه كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت؟ جه‌وهه‌رنامیق: زۆر گرنگه، به‌تایبه‌تی له‌مه‌ر پرسه چاره‌نووسازه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش جیاوازی ئه‌وتۆ به‌یدی ناكرێت له پرۆگرامی هه‌ڵبژاردنی 25/7/209 و 7/3/2010 گشت لایه‌نه‌كانی كوردی، واته لیستی ده‌سه‌ڵات و لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌م هه‌ر چوارلایان له‌وباره‌یه‌وه كۆك بن، هه‌ڵوێستی برایانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، وه‌ك هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی لیستی ده‌سه‌ڵات له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێشینه‌یه‌كی زیندووه، سه‌باره‌ت به یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد، ئه‌زموونێكه بۆ ئه‌و دوولایه‌نه بۆ كورد مایه‌ی شانازییه. مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته و به‌هێزكردنی زیاتر به‌نده به تێروانین و هه‌ڵسوكه‌وتی لیستی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێم و له‌به‌غدا، گرنگی یه‌ك هه‌ڵوێستی ئه‌م جاره‌ی كورد پێویستتره، چونكه كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به‌رێگه‌وه‌یه له پێش هه‌مووشیان و زیادبوونی ره‌وتی شۆڤینزم وه‌ك قه‌واره‌و ژماره.
هه‌رته‌لی: ئایه به‌شداریكردنی لیستیه كوردیه‌كان تا چه‌ندگرنگه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، هه‌روه‌ك باس له‌وه ده‌كرێت له رابردوو وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه هیچ ئیمتیزاتێكیان بۆ كورد نه‌بووه زیاتر بۆ شه‌خس بووه ؟ جه‌وهه‌رنامیق:به‌شداریی كورد له‌هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌ند و گشت فه‌رمانگه‌كانی یه‌ك له‌مافه‌كانی كورده كه ده‌ستوور زامنی كردووه، وه‌لێ هه‌موو مافه‌كانمان نییه، به‌شداریی كورد له حكومه‌تی ناوه‌ند گرنگه وه‌لێ ته‌نها بۆ خۆی ئامانج نییه، به‌ڵكو ئامرازه، ئه‌زموونی رابردوومان زۆر پۆزه‌تیڤ نییه، من ناڵێم هیچ ئیمتیازاتێكیان بۆ كورد نه‌بوو وه‌لێ له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه زیاتر سیفه‌تی كه‌سایه‌تی و سوودی تایبه‌تی پێوه دیاربوو، بۆیه له‌هه‌ندێ بواریدا بارگرانی بوون له‌سه‌ر پرسی كوردی و له‌سه‌ر خودی حزبه‌كانیان.
هه‌رته‌لی:پێتان وانییه له رابردوودا زیاتر حزبایه‌تی كراوه؟
جه‌وهه‌رنامیق: زۆرجار حیزبایه‌تیش نه‌كراوه، هه‌ندێ له نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبانه به‌ده‌ر له‌پرۆگرامی حیزبه‌كه‌یان یان پرۆگرامی لیسته‌كه‌یان هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه، به‌ڵێ له‌وێ حێزبایه‌تی كراوه به‌مانا عامه‌كه‌ی، له‌ناو ماناعاماكه‌ش هه‌ندێ جار زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان مه‌به‌ست بووه.
هه‌رته‌لی:ئه‌وهه‌ڵانه چی بوون له رابردوو كه نوێنه‌رانی كورد كردویانه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره كورد به‌و فره لیستیه‌وه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه؟ جه‌وهه‌رنامیق:بێ پرۆگرامی، نه‌بوونی ئه‌وله‌ویات، نه‌بوونی مه‌رجه‌عیه‌ت، نه‌بوونی ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان نوێنه‌رانمان له ناوه‌ند و له نێوان ئه‌وان و هه‌رێم، له‌خۆبایی بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و نوێنه‌رانه و خۆبه‌زلزانینیان، له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم، وه‌ك بڵێیت ئه‌وان به‌بازوو و توانای خۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پۆستانه. هه‌ركام له‌وانه بێ پرس و ئیراده‌ی كوردستانیه‌كان نه‌ده‌گه‌یشتنه ئه‌و جێگایانه و نه‌حیسابیشیان بۆ ده‌كرا، واته بێ ئه‌و ئیراده‌یه به‌ده‌ر له‌و نوێنه‌رایه‌تیه، ده‌سه‌ڵات و چاره‌نووسیان باشتر نه‌ده‌بوو له كابرایه‌ك وه‌ك ته‌ها محێدین و ته‌ها جه‌زراوی و ده‌یان كوردی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌وان.
هه‌رته‌لی: زۆر باس له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت له لایه‌ن كورده‌وه، تا چه‌ند گرینگه بۆ كورد ئه‌و پۆسته له لایه‌ن مام جه‌لال تاڵه بانیه‌وه وه‌ربگیرێت؟ جه‌وهه‌رنامیق:پۆستی سه‌رۆك كۆمار یا هه‌ر پۆستێكی تری سیادی یان غه‌یره سیادی ناوه‌ند گرنگه، چونكه وه‌كو گوتم ئه‌مه یه‌كێكه له‌مافه‌كانمان، ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌كو ئه‌و دوو ده‌وره‌یه‌ی تر پرۆتۆكۆڵی بێت، به‌و شكڵه‌ی كه پیاده ده‌كرا به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كورد پێدابگرێ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته به‌ری كورد كه‌وته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌روه‌كو ئێستا بێت ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م به‌ڕێز تاڵه‌بانی پاڵێوراوی نه‌بێت ئه‌گه‌ر پاڵێورا ره‌فزی بكات.
هه‌رته‌لی: له‌م دواییه‌دا ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رانی عه‌ره‌ب سه‌ردانی كوردستانیان كرد باس له‌وه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی هاوپه‌یمانییه، ئایا لیستی هاوپه‌یمانی به بێ ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ ئه‌و هاوپه‌یمانیه بكات، یا خود تا چه‌ند گرینگه ئۆپۆزسیۆنیش به‌شدار بێت؟ جه‌وهه‌رنامیق:وه‌ك پره‌نسیپ، هه‌ر لیستێك له هه‌رێم و ناوه‌ند، ئازاده له‌سه‌فا و مه‌روه‌ی سیاسیی و به‌ستنی هاوپه‌یمانیه‌تی، خسوسیه‌تی پرسی كورد و دابه‌شكردنی قه‌واره كوردستانیه‌كان پاش 25/7/2009 و ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئیدی تاكڕه‌وی لیستی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد و رۆڵی كورد له‌ناوه‌ند بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌رسێ لیستی ئۆپۆزسیۆن سه‌ره‌تایه‌كی باش نییه، بگره رێگا واڵا ده‌كات بۆ ئۆپۆزسیۆنیش كه تاكڕه‌وانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسیه‌كانی ناوه‌ند بكات، ئه‌مه‌ش خزمه‌تی دۆزی كورد ناكات، بۆیه به‌شداری ئۆپۆزسیۆن شان به‌شانی لیستی ده‌سه‌ڵات زۆر گرنگه.
هه‌رته‌لی: له ئێستادا بۆ چوونی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆچوونی جه‌نابت چیه، له‌م باره‌یه‌وه؟ جه‌وهه‌رنامیق: من ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌و واقیعه‌ی كه‌هه‌تا ئێستا هه‌یه، سودێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه بۆ پرسی كورد، به‌پێچه‌وانه‌وه له زۆر بواردا بارگرانییه‌ك بووه. ئێمه پرسی میلله‌تێكمان هه‌یه، پرسی میلله‌ته‌كه‌ش ئاشكرایه چییه، هه‌تاوه‌كو ئه‌و پرسه و خاڵه چه‌قیوه‌كانی یه‌ك نه‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی زۆرینه‌ن و حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن باسكردنی پۆسته سیادیه‌كان و به‌شداری له‌حكومه‌ت ئه‌همیه‌تێكی ئه‌و تۆی نابێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه پرسه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان و پۆسته‌كان یه‌ك پاكێته.
هه‌رته‌لی:كورد له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك گرینگه هاوپه‌یمانی بكات؟ جه‌وهه‌رنامیق:له‌سه‌ر بنه‌مای پرسی كورد و شه‌راكه‌ت له ده‌سه‌ڵات، حه‌سمكردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌تایبه‌تی سنووری هه‌رێمی كوردستان، واتا چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌كان و وركردنه‌وه‌ی پره‌نسیپی فیدراڵیه‌ت و باقی مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان، من چه‌ندجار وتومه‌و ته‌ئكیدیشی ده‌كه‌مه‌وه پرسی كورد بریتییه له حه‌سمكردنی سنووری كوردستان، واته ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانمان، به‌كورتی ته‌عامول له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بیه‌كانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتی عێراقی و برایه‌تی، ده‌ردی ئێمه تیمار ناكات، كورد گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه هه‌ر وه‌ك عه‌ره‌ب گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه، زۆر له‌ماف و خواست و ئه‌ركه‌كانمان له ده‌ستوور تۆمار كراوه، وه‌ك دوو شه‌ریك و دوو برا به روون و ئاشكرا و راشكاوانه له‌یه‌ك حاڵی بین و پرسه‌كه‌مان رزگار كه‌ین له گه‌مه‌ی موحاسه‌سه‌ی حیزبایه‌تی و بازاڕی رۆژ و میزاجیه‌ت، برامان برای و كیسه‌مان جیایی.
هه‌رته‌لی: هه‌روه‌ك ده‌زانین له حكومه‌ته‌كانی رابردوو ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كرا، له ئێستاش دا سوننه‌كان به‌هێزبوون و وه‌ك ده‌زانین به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه له كه‌ركوك تێروانینی جه‌نابت چیه، له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌و ئاینده‌ی كه‌ركوك؟ جه‌وهه‌رنامیق:هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوولا، واته لایه‌نی كوردستانی و هێزه‌كانی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی عێراق، له ساڵی 2004 تاكو ئێسا له‌مه‌ر ماده‌ی 140 له‌ئاستی پێویست نه‌بوون، ته‌مه‌نناناكه‌م لیستی عه‌لاوی زۆرینه‌ی هێنابێت له‌كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی لایه‌نی كوردستانی به‌هه‌مان شێوه و شێوازی ئێستا بێت ئه‌وه گه‌شبین نیم.
هه‌رته‌لی: هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت پێگه‌ی كورد ئه‌مجاره بێهێزتره وه‌ك ئه‌وه له رابردوو ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا كورد چ كارتێكی له ده‌سته بۆ به ده‌ست هێنانی مافه به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كانی؟ جه‌وهه‌رنامیق:كورد به‌هێزه،كوردفاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه له‌م وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بێ هێزی كردووه رارا و بێ ئیراده‌یی ده‌سه‌ڵاته، گرێدانی پرسی كورده به ئه جێنده‌ی غه‌یره كورد، ئه‌وله‌ویات بۆ پۆست و ئیمتازات له‌وه‌ی بۆ پرسه‌كه‌ی، لایه‌نه‌كانی ناوه‌ندی به‌غدا له مێژه‌وه له‌وانه نه‌گه‌یشتوونه، بۆیه ده‌بینین بۆ ده‌سكه‌وت و ئیمتیازاتی تایبه‌تی زۆر زۆر سه‌خین، كه‌چی بۆ پرسی كورد زۆر به‌خیلن، من ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م ئه‌مجاره له‌رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئه‌م بابه‌ته راست بكرێته‌وه، ئێمه سوربین له‌گه‌ڵ ناوه‌ند سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد و ده‌سكه‌وته‌كانی كورد‌و مافی كورد، با ناوه‌ند سه‌خی نه‌بێت له‌ئیمتیازاتێكی تایبه‌تی و شه‌خسی، به‌نه‌ته‌وایه‌تیكردنی پرسی كورد و به‌وه‌لانانی هاووڵاتیی بوون سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه، ئه‌و ده‌م پره‌نسیپی هاووڵاتیی بوونی كورد دروسته خاوه‌ن سنووری دیاریكراوی خۆی بێت له‌سه‌رخاك و نیشتمانی مێژوویی و جوگرافی خۆی، فیدراڵیه‌ت كه له‌سه‌ر ئه‌ساسی دوو نه‌ته‌وه بێت نه‌ك ناوه‌ندێكی به‌هێز و هه‌رێمێكی پاشكۆ، چاو له‌ده‌ستی ناوه‌ند بێت، خاوه‌ن ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌بێت. یادگارییه‌كانی كورد له‌ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی ناوه‌ندی به‌غدا به‌ئه‌مه‌ی ئێستاشه‌وه پر له تاڵی و تفتیه، ئه‌مانه كوردیان جینۆساید كردووه ده‌ستیان بروات ده‌یكه‌نه‌وه، ده‌بێت چی كارت له‌مه به هێزتر بێت بۆ كورد، به‌كورتی یه‌كریزی و سووربوون له‌سه‌ر پرسه ره‌واكانمان كارتێكی به‌هێزتره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست